بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵای مناڵێکی کوردی رۆژهه‌ڵات و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران له بۆرۆژهه‌ڵات دا، که له‌ودا رووی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردبوو، مه‌سعوود بارزانی به نامه‌یه‌ک وڵامی دایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له وڵامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دا ئاماژه‌یه‌ک به داواکه‌ی ئه‌و مناڵه کورده نه‌کراوه به‌ڵام تێیدا سه‌رۆکی بچکۆڵه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ باشووری کوردستان بانگهێشت کراوه.
سه‌رۆک ئیبراهیمی، خه‌ڵکی شاری شنۆ و نیشته‌جێی وڵاتی فینلاند له نامه‌که‌یدا داوای کردبوو تا کاناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنیی کوردی تایبه‌ت به مناڵانی کورد دابمه‌زرێ.
"
نامه‌ی مناڵێکی کورد بۆ سه‌رۆک بارزانی" لێره‌دا بخوێنه‌وه ده‌قی وڵامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:
سپاسنامه‌ی باوکی سه‌رۆک بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانبۆ باوکی به‌ڕێزمان سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی
سڵاو!
سڵاوێک به گه‌رمی هه‌ستی ئه‌و کوردانه‌ی له دووره‌وڵاتی‌دا تاسه‌ی دیتنی زێد و نیشتمانیان له دڵدایه.
سه‌رۆکی به‌ڕێز! نازانم چۆن له به‌رانبه‌ر جه‌نابتدا هه‌ستی خۆم سه‌باره‌ت به هاوسۆزی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌ی "سه‌رۆک"ی کوڕم، دربڕم. وه‌ک هه‌موو کوردێکی ده‌ربه‌ده‌ر دڵم پڕه له قسه وهاوار، به‌ڵام به پێویستی نازانم له به‌رانبه‌ر که‌سێکدا باس له زوڵم و زۆری و ده‌ربه‌ده‌ری و ته‌نگه‌ژه‌ی ژیانی کوردایه‌تی بکه‌م که خۆی مه‌زهه‌ر و نموونه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ به‌کۆڵی و مه‌ینه‌ت‌چێژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه.
سه‌رۆکی خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ک!
سوپاست ده‌که‌م که له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌ک هه‌ر نامه‌ی منداڵانی کورد ده‌خوێنیه‌وه، به‌ڵکوو وه‌ڵامیشیان ده‌ده‌یه‌وه. بێگومان هاتنه‌دی ئاواتی ئه‌و منداڵه خزمه‌تێکه به هه‌زاران مناڵی کورد له تاراوگه و داهاتوی گه‌له‌که‌مان.
سه‌ربه‌رزم که وه‌ک باوکی زاگرۆس و سه‌رۆک له گه‌ڵ منداڵه‌کانم که به‌تاسه‌ی دیتنی کوردستان و سه‌رۆکی کوردستانن، به زیاره‌تی جه‌نابت و پایته‌ختی ئازاد کراوی پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌مان شاد بینه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر خوا یار بێت.
له گه‌ڵ رێز‌ی بێ پایانم
مام کوردنیژاد ئیبڕاهیمی
باوکی زاگرۆس و سه‌رۆک
03.09.2009 فینله‌ندا