پێناسه| هه‌واڵ| وتار| دیمانه| مێژووی زاره‌کی | چاند و هونه‌ر | په‌یوه‌ندی | Start
چاوپێکه‌وتن
 
ده‌سپێک|بینێره|چاپ|826 جار خوێندراوه‌ته‌وه| 11 بۆچوون
مێد تیڤی و ته‌ڕه‌ته شه‌ش
2009 02 04 - 22:33

avatar
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی ته‌ڕه‌ته‌ شه‌ش، له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ئاستی شه‌قامی كوردی و جیهانیدا، له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌‌ناڵی كوردی مێد تیڤی ده‌چێ. به‌دوای مێد تیڤیدا، دامه‌زراندن و دروستبونی هیچ كه‌ناڵێكی كوردی به‌میدیا تیڤی و رۆژ تیڤیشه‌وه، هێنده‌ی ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌رای دروست نه‌کرد. ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌لای لایه‌نگران و نه‌یارانییه‌وه، هه‌یجانێكی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ته‌له‌ڤزیۆنی دروستكرد. هه‌ر كه‌س به‌جورێك چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بو.

من له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌یان ئه‌و دو كه‌ناڵه‌م به یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌گینا به‌راوردكردنی مێد تێڤی كه له‌نه‌بونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته بون، له‌گه‌ڵ ته‌ڕه‌ته شه‌ش كه له‌زۆربونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته مه‌یدان، ئه‌سته‌مه و ئه‌رز و ئاسمانیان جیاوازه. مێد تیڤی له‌دیاسپۆراوه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بو له‌دروستكردنی نه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه ته‌ڕه‌ته شه‌ش رۆڵێكی چۆن ده‌بینێ. به‌دامه‌زراندنی ته‌‌ڕه‌ته شه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ناسیۆنالیزم، چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، په‌یوه‌ندییان به‌پۆزۆسیۆنی داهاتوی ته‌ڕه‌ته شه‌شه‌وه هه‌یه. لێره‌دا من، له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه به‌كورتی هه‌ندێك به‌راوردم كردوه له‌نێوان ته‌ڕه‌ته شه‌ش و مێد تیڤیدا.

مێدتیڤی له‌تاراوگه دامه‌زراو زیاتر له‌ناوخۆ سه‌یر ده‌كرا.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌ناوخۆ دامه‌زراوه‌و زێده‌تر له‌تاراوگه سه‌یری ده‌كرێت.


سیاسییه‌كانی كورد دانی خێریان به‌مێد تیڤی دانه‌ده‌نا و تا بۆیان كرابا باسیان نه‌ده‌كرد.
دیپلۆماتكاران و سیاسییه‌كانی كورد هه‌مویان باسی ته‌ڕ‌ه‌ته شه‌ش ده‌كه‌ن


مێدتیڤی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردێك بو، خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بینی
ته‌ڕه‌ته شه‌ش ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌‌وڵه‌تێكه، خه‌ونی به‌نه‌بونی كورده‌وه ده‌بینی


مێدتیڤی به‌حه‌زه‌ره‌وه نزیكی هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد ده‌بۆوه
هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد، به‌حه‌زه‌ره‌وه نزیكی ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌بنه‌وه


مێد تیڤی پاره‌ی نه‌ده‌داو له‌كارمه‌ند كه‌میی نه‌بو
ته‌ڕه‌ته شه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌دات و قه‌یرانی كارمه‌ندی هه‌یه


ئه‌مریكا مێدتیڤی به‌زمانحاڵی تیرۆر ده‌زانی
ئه‌مریكا دامه‌زراندنی ته‌ڕه‌ته شه‌شی پێ باشه


مێد تیڤی هه‌وڵی لێك نزیك كردنه‌وه‌ی زاراوه‌كانی زمانی كوردی ده‌دا
ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی زاراوه‌كان ده‌دات


مێدتیڤی له‌چوارچێوه‌ی پێشكه‌وتوترین یاساكان دامه‌زراو پێشی پێگرا
ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی دواكه‌وتوترین یاساكان دامه‌زراوه‌و پێشی پێ نه‌گیرا


مێد تیڤی تا بوی كرابا فه‌رهه‌نگی كوردی بڵاو ده‌كرده‌وه
ته‌ڕه‌ته شه‌ش تا بوێ بكرێ په‌ره‌ به‌فه‌رهه‌نگی غه‌یره كوردی ده‌دات


كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌نده‌كان له‌ڕێگه‌ی مێدتیڤییه‌وه ده‌یانویست به‌ناوبانگ بن
ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه به‌ناوبانگ بێت
reza | 9 Feb 2009 - 10:13
کاک سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستت خۆش بێت گومان له‌وه‌دا نیه‌ که‌ هیچ نیه‌تێکی باش له‌ پشت ته‌ره‌ته‌ شه‌شه‌وه‌ نیه‌ به‌ زمانی کوردی گوتاری ده‌وڵه‌تی تورک بڵاو ده‌کاته‌وه‌. به‌ زمانی کوردی دژایه‌تیی کورد و شۆڕشی کوردستان ده‌کات . ئه‌وه‌ش هۆکاری ئه‌و هه‌مو حه‌زه‌رکردنه‌ی که‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندای کورده‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌ناڵه‌

که‌ریم | 7 Feb 2009 - 14:04
زور به‌ریز و خوشه‌ویست ع .سه‌قز
له‌ گه‌ل بوچوونه‌که‌ت هه‌م و به‌ دل سه‌رکه‌وتنی کوردم ده‌وی و ۆیم خوشه‌ دت پ له‌ هه‌لبژاردنی به‌رده‌م دا سه‌رکه‌وتنیکی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست بینی. به‌لام له‌ هه‌مان کات دا ئیجازه‌مان بده‌ با ره‌خنه‌یه‌کی بچووکیشمان هه‌بی. ئه‌ویش من به‌ هیچ جوریک بوم قووت نادری که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌له‌فیزیونه‌ ت رت 6 دا پ ک ک و ج ه پ و م ه پ خاوه‌ن یه‌ک هه‌لویست بن. من قه‌ت قه‌ت پ ک ک له‌ گه‌ل ئه‌م دوو پارتییه‌ به‌رئاورد ناکه‌م. به‌لام خو حاشا ناکری هه‌لویسته‌که‌ هه‌ر یه‌که‌
من دیسانیش ریز و سلاوم هه‌یه‌ بو جه‌نابت
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌لبژاردنی داهاتوو دا

ع.سه قز | 7 Feb 2009 - 10:05
به رێزم که ریم جه هه په و مه هه په دوو پارتی ره گه ز په ره ستن و نابێ له یه ک چاو ئه م لێدوان هه ڵسه نگێنی به رێز ئه م دوو پارته راسته و خۆ دژایه تی کورد ده که ن بڵام اکه په خۆی به دۆست نیشان ده دا و ده ڵێ کێشه ی کورد چاره سه ر ده که م بڵام هه ر وه ک ئه و دوو پارته ره گه ز په ره سته چاو له کورد ده که ن.و به بۆچوونی من جه هه په و مه هه په زۆر له اکه په باشترن چۆن راسته و خۆ ده ڵێن نه ته وه ی به ناو کورد نییه و راسته و خۆ دژایه تی ده که ن بڵام ئه ردۆگان هه روه ک ئه وان بیر ده کاته وا و خۆیشی دۆست نیشان ده دا. ده بێ ده ر س هه ڵگرین له هه ڵه کانی رابڕدوو و پیلانی داگیر که ران له هه موو به شه کانی کوردستان

که‌ریم | 6 Feb 2009 - 11:40
به‌ریز ع. سه‌قز
سپاس بو روونکردنه‌وه‌کان جیگای ئیستیفاده‌ن بو ئیمه‌. به‌لام من ده‌مه‌وی بزانم و ئه‌وه‌ش مافی خومه‌ بوچی راست پ ک ک ، ج ه پ و م ه پ دژایه‌تی سه‌ختی ئه‌م ته‌له‌فیزیونه‌ ده‌که‌ن. پیت وانییه‌ باشتر وابوو پ ک ک که‌ پارتیکی سیاسی گه‌وره‌ی کوردی خومانه‌ هه‌لویستیکی جیاتری بواته‌ تا حیزبه‌ نیژادپه‌ره‌سته‌کان
تورکی وه‌کوو م ه پ و ج ه پ؟ هه‌ر بژین
ئه‌مه‌ بو من پرسیاره‌

ع.سه قز | 5 Feb 2009 - 21:28
به رێز که ریم له ئه م چه شنه تی وی یانه که داگیر که ران دای ده مرزێنن زۆرن بۆ وێنه له رۆژهه ڵاتی کوردستان له شاری مه هاباد و له سنه و هه ر وه ها کرماشان ته له زوێنی به ناو که ناڵی ئۆستانی هه یه بڵام هه موو له خزمه ت که لتووری فارسی و له نێو بردنی که لتوور و زمانی کوردیه و هه موو گه ڵ به جاش تی وی ناویان ده با ته نانه ت سه دامی گۆر به گۆر به ئه و هه موو ده ره نده ییه ی خۆی له به غدا تی وی کوردی داده نا بڵام حه ڵه بچه ی بۆردومان ده کرد و ئه نفالی به سه ر گه ل ده هێنا و له رۆژ ئاوای کوردستانش هه ر به هه مان شێواز و به دڵنیاییه وا ئه م ته ره ته شه شیش هه ر به جۆره کار ده کا و لێرا دا قسه ی خاتوو له یلا زانای به رێز تان بیر ده خه مه وا که ده فه رمن گه لی کورد خۆیان به ده یان تی وی کوردی یان هه یه و پێ ویست ناکا داگیر که ران تی وی مان بۆ دانن.بڵام ده بێ بزانین که ئه مه ش ده س که وتێکی پ ک ک بوو که چۆک یان به تورکی فاشیست هێنا
بڵام تورکییه ده یه وێ به یه ک تیر دوو نیشان بپێکێ به دلنیا ییه وا هیچ کات سه ر که وتن به ده س ناهێنێ و کردنه وه ی که ناڵی کوردی له ئه م کاته ته نیا بۆ به ده س هێنانی ده نگی کورده له هه ڵبژاردنی داهاتوو

که‌ریم | 5 Feb 2009 - 10:15
من پیم باش بوو کاک سه‌لاح له‌ روانگه‌یه‌کی موامراتی و تیوری توطئه‌ چاو له‌م دیارده‌یه‌ نه‌کا. شه‌ر له‌ ناو به‌ینی روژ تی ڤی و ت ر ت 6 دا نییه‌. هه‌ر دووکیان دوو ده‌زگان سه‌رو کاریان هه‌یه‌ له‌ گه‌ل زمان و چاند و کومه‌لگا و سیاسه‌تی کوردی. ئه‌گه‌ر پارتیکی گه‌وره‌ی کوردی وه‌کوو پ ک ک ئه‌م ته‌له‌فیزیونه‌ به‌ جاش و نازانم چی ناوزه‌د ده‌کات ئه‌وه‌ نه‌ک له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌ راستی ئه‌م ته‌له‌فیزیونه‌ و کارمه‌نده‌کانی یان ئه‌وانه‌ی ده‌چن له‌وی گورانی ده‌لین جاشن چونکه‌ به‌ راستی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م شتانه و‌ ئه‌م که‌سانه‌ جاش بوبا‌ن ئیدی روون و ئاشکرا بوو و پیویستی به‌ هه‌را هه‌را نه‌ده‌بوو. به‌لام راستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پ ک ک ئه‌م ته‌له‌فیزنه‌ وه‌کوو ره‌قیبیک ته‌ماشا ده‌کا بویه‌ به‌ هه‌موو ریگایه‌ک حه‌ول ده‌دات که‌ کاره‌کانی سه‌ر نه‌گری. ده‌نا ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی ده‌وله‌تی تورک وه‌کوو ت ر ت 6 خه‌راپ بی و کارمه‌نده‌کانی جاش بن ده‌بی به‌ هه‌مان مه‌نتیق ماموستایانی کوردیش که‌ له‌ قوتابخانه‌کانی ده‌وله‌تی تورکیا دا کار ده‌که‌ن ئه‌وانیش جاش بن. کاکه‌ گیان سه‌رده‌می ئه‌م قسانه‌ به‌ سه‌رچووه‌ که‌ خه‌لک به‌ پیوه‌ری ره‌ش و سپی جاش و باش هه‌لسه‌نگینین. که‌سیکی وه‌کوو فواد ئالاکوم که‌ یه‌کیک له‌ به‌ ناوبانگترین تویژه‌رانی کورده‌ له‌ سوید و له‌ ت ر ت 6 ش دا ده‌رکه‌وت و باسی کاره‌کانی خوی کرد بو من نه‌ ته‌نیا جاش نییه‌ به‌لکوو لیکولینه‌وه‌ریکی باشی کورد و پیگه‌ی خوی هه‌یه‌.
کاک سه‌لاح ئه‌گه‌ر جه‌نابت خه‌یالت هه‌یه‌ له‌ روژ تیفی دا کار بکه‌ی که‌ به‌ باوه‌ری من کاریکی باش ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر وابی، ئه‌وه‌ مافی خوته‌ و بو ئیمه‌ش باشه‌. به‌لام ئه‌م ت ر ت 6 کومه‌لیک مروفی کورد کاری تیدا ده‌که‌ن که‌ له‌ لایان سه‌روکایه‌تی پ ک ک به‌ جاش راگه‌یاندراون. من له‌ پ ک ک تیده‌گه‌م تیروانین و کیشه‌ی تایبه‌تی خوی هه‌یه‌. به‌لام ئایا پیویست ده‌کا ئیمه‌ هه‌موومان به‌ هه‌مان چاویلکه‌ ته‌ماشای دیارده‌کان بکه‌ین.
سه‌رکه‌وتوو بی کاک سه‌لاح رووناکبیرکی باشی کوردی و ده‌ست و قه‌له‌می باشت هه‌یه‌

ararat2005 | 5 Feb 2009 - 07:30
ئه ود ه م كه تلویزیۆن سه رهلدانه كانی گه ل له باكور نیشان ده ده ن ئه و ده م بۆت ده ر ده كه وێ كه پ ك ك چی ده وێ.ئه وه هێزی پ ك ك یه نه ك دێمۆكراته كانی وه ك كه مال بۆرقا كه له باشور كه وتون.پ ك ك له حزبایه تی نجاتی بووه بووه گه ل، ئیتر ئه وه گه له كه ده زانیت داوای چی ده كات.

سیروان | 5 Feb 2009 - 06:39
ده‌ست خۆش به‌رێز سه‌لاح بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ جوانت! بڕاستی باشت پێكاوه‌!
ــ ت.ر.تی.وی. ٦ یش وه‌ك هه‌موو ته‌له‌وزیونه‌كانی كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێوندیان به داگیركه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئیزنی پێنادری له‌ خزمه‌ت پێناسه‌ و رزگاری گه‌ڵی كورددا وه‌شان بكات !
ــ له‌ مێژه‌ له‌ عیراق و ئیران به‌رنامه‌ی تی.وی. (له‌ شاره‌ گه‌وره‌ كورد نشینه‌كان) بزمانی كوردی وه‌شانی كردووه و تا ڕادیه‌كی زۆریش قازانجی بۆ زێندوو مانه‌وه‌ی زمانی كوردی هه‌ بووه‌ به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی داگیركه‌رانی عه‌رب و فارس تواندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد بووه‌ ، ئاویته‌ بوونی زمانی كوردی به‌ ده‌یان و سه‌دان واژه‌ی عه‌ربی و فارسیشی بدوواوه‌ بووه‌.
ــ """ تووكیك له‌ به‌راز كه‌م بێته‌وه‌ هه‌ر باشه‌!"""" (وادیاره‌ باپێرانی باپێریشمان وه‌ك ئه‌ز گۆشتی به‌رازیان به‌كه‌یفێ بووه‌ به‌ڵام له‌‌ كه‌وڵ كردنی قه‌ڵس بوون) . كوردستانی داگیركراو له‌ لایه‌ن توركه بڕاستی ‌فاشیست و ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانه‌وه‌ پێش ده‌ست پێ بوونی خه‌باتی رزگاریخۆازی پ.ك.ك. كورد بوونی خۆیان له‌ بێر چووبوه‌ و به‌ ده‌گمه‌ن كابرای كورد دیوێرا یا ته‌نانه‌ت دیوێست بڵی كوردم ........... ئێستا كه‌ حكومه‌تی فاشیستی توركیه‌ له‌ ئاكامی تێكوشانی پ.ك.ك. و پشتێوانی گه‌لی كورد بچۆك دا هاتوو ................و تی.وی.كوردیمان بۆ داده‌نی گه‌ره‌كه‌ ڕوو له‌ خوا كه‌ین و بێژین :خوایه‌ له‌ سلطان ره‌جبی به‌زیاد كه‌!
به‌ بروای ئه‌ز ئه‌ركی میدیای كوردی چه‌واشه‌كاریكانی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی ئه‌و جۆره‌ تی.وی یانه‌ بۆ خه‌لكی كوردستان روون بكاته‌وه‌. ‌

جه‌لال چوارتایی | 4 Feb 2009 - 23:32
به‌ڕێز کاک سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی ، پاش سڵاو
به‌راوردێکی زۆر جوانت کردووه‌ و ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م . به‌ڵام من ته‌نها ئه‌و خاڵه‌یان به‌ دروست نازانم که‌ به‌ڕێزت ده‌فه‌رموویت (سیاسییه‌كانی كورد دانی خێریان به‌مێد تیڤی دانه‌ده‌نا و تا بۆیان كرابا باسیان نه‌ده‌كرد.
دیپلۆماتكاران و سیاسییه‌كانی كورد هه‌مویان باسی ته‌ڕ‌ه‌ته شه‌ش ده‌كه‌ن ). چونکه‌ به‌ باوه‌ڕی من ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ ددانی خێریان به‌ مه‌د-تیڤی‌دا نه‌ده‌نا که‌ به‌ سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریه‌وه‌ خه‌ریکبوون و له‌ پێناوی ئه‌و حیزبایه‌تیه‌ ته‌سکه‌شدا ئاماده‌بوون پێش سوپای داگیرکه‌ران بکه‌ون بۆسه‌ر بست به‌ بستی خاکی پیرۆزی کوردستان و له‌ هیچ به‌هایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌سڵه‌منه‌وه‌
دووباره‌ ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت

باۆکی نه به ز | 4 Feb 2009 - 23:08
سلاۆ
به ریز سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی له کام له په ری برنامه ی پ ک ک داۆای سه ربه خۆیی کۆردستان کراۆا.ئه ر چاۆتان پی که ۆت به ئیمه ش بلی سپاست دکه ین

ته‌مۆغه‌ | 4 Feb 2009 - 22:48
کاک سه‌لاحه‌دین ده‌ست خۆش .هه‌ڤاڵ بڕوا بکه‌ کاناڵی سه‌حه‌ر چ خزمه‌تێکی به‌ کورد کرد ته‌ره‌ته‌6یش هه‌رواده‌بێ .بێجگه‌ له‌ خزمه‌ت کردن به‌ دوژمنانی کورد هیچی تریان پێ نیه‌ .با له‌ خۆڕایی گه‌وره‌ی نه‌که‌ینه‌وه‌.

بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
‌ تکایه بۆچوونه‌کانت به فۆنتی یونکورد بنووسه
هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنێردرێ بڵاو ناکرێته‌وه


بۆچوونێک هه‌لگری
‌ سووکایه‌تی‌، ناوزراندن‌و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌ر که‌س‌و گرووپ‌و کۆمه‌لگایه‌ک بێ
‌ بلاوناکرێته‌وه


avatar له سه‌ر کلاس باسی به کۆیله‌گرتنی میلله‌تانی کرد و له ڕووبه‌ڕووی شا دا رخنه‌ی له وه‌زع گرت
سامڕه‌ند
ساڵی 1977 له ده‌بیرستانی محمد‌رضاشا ی مهاباد ده‌رسی ده‌بیرستانم ده‌خوێند. مامۆستا عبدالکریم مصطفی‌پور (شاریکه‌ندی) ده‌رسی دینی‌ی پێ ده‌گوتین. مامۆستا له نێو ده‌رسی مه‌درسه‌ دا
avatar مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه
avatar2010 02 08 - 18:00
شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین چییه‌؟به‌شی کۆتایی
ه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: عه‌زیز پیری
جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی ئێران، له‌ گه‌ڵ ساڵی 1357، له‌مه‌ دایه‌ که‌ له‌وکاته‌دا له‌ 100دا، ته‌نیا 30 ی کۆمه‌ڵگه‌ شارنشین بوون، به‌ڵام، له‌ ئێستادا له‌ 100دا زۆرتر 70 ی کۆمه‌ڵگه‌که‌‌ شارنشینن.
avatar2010 02 07 - 21:38
گه‌وره‌م هه‌ر خۆم شه‌رمه‌زارم*
حه‌کیم حسین زاده‌ (باوکی هێژا)
به‌ر له‌ ساڵی حه‌فتا، زۆر پێش ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ قه‌ندیل بو یه‌که‌م جار شانازی دیدارتم پێ ببڕێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاکه‌ جارێکیش ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌شتم دیبێ، ده‌تکوت ساڵانێکه‌ ده‌تناسم و زور جاران له‌ نیزیکه‌وه‌ زیاره‌تم کردووی.
avatar2010 02 07 - 17:32
کورد له‌ نێوان شۆرشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا
جه‌مال نه‌جاری
"ئیبراهیم یۆنسی" وه‌رگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد له‌ پێشه‌کی وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد و کوردستان" له‌ نووسینی "درک کینان" ده‌ڵێت: "نووسینی مێژووی کورد یان نووسین له‌مباره‌وه‌ شتێکی جگه‌ له‌ ئێش و ئازار نیه‌.
avatar2010 02 07 - 17:30
پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه‌؟
عه‌لی فازلی
ساڵی 1365 کاتێک له‌ رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له‌ ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به‌ ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته‌ که‌ به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو
avatar2010 02 07 - 17:17
به‌ بۆنه‌ی 31 که‌مین ساڵی شۆرشی گه‌لانی ئێران
لوقمان زه‌هرایی
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شۆرشی گه‌لانی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ ده‌ست ئیستبداد وسه‌ره‌رۆیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وگه‌یشتن به‌ ئازادی ودێموکراسی پێ ده‌نێته‌ نێو 31که‌مین ساڵی خۆی وپاش تێپه‌ر بوونی 30 ساڵ
avatar2010 02 07 - 17:15
چاوخشانده‌نێک به‌ سه‌ر رابردوو دا، بیرکرنه‌وه‌یه‌ک له‌ داهاتوو
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی: مرۆڤ‌ پێویستی به‌ ئامێرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بووانێت کارێکی له‌بار ئاراسته‌کات، لێره‌ دا دوو شت وه‌ک ئامێری کار پێویسته‌، یانی پسپۆری له‌ کارو باری سیاسی و بوون به‌ شێوه‌ی پراکتیک، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ من نه‌پسپۆڕی سیاسییم و
avatar2010 02 07 - 00:00
شێعرێک به‌ ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی له‌ چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر کاک ته‌هادا
بۆرۆژهه‌لات: خۆت‌و قه‌له‌مه‌که‌ت‌و ده‌نگه‌که‌ت کارێکی هاوبه‌شی بێژه‌ری ئه‌فسانه‌یی کوردستانی رۆژهه‌لات ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌و رۆژنامه‌وان دلشاد جه‌مشیدی‌یه‌ که‌ بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشــــــــەریی دێرین،کارگێر،نووســــەر،وەرگێر و بێژەریی'' دەنگی کوردســــتانی ئێران'' ، بلاو بووه‌ته‌وه‌.
avatar2010 02 06 - 20:11
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟
وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ
avatar2010 02 06 - 16:38
مێژووی زیندوو! (15)
ئاوڕێک له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی کاک خالید وه‌نه‌وشه‌
هه‌یاس کاردۆ
"شام" جه‌مسه‌ری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی "ئاو" و "خاک"ه‌. له‌ شام دا ئاو و خاک به‌ جۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌ لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه‌. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی راگری ژیان له‌و ده‌وه‌ره‌، شاکارێکی دروست کردوه‌
avatar2010 02 06 - 16:00
محه‌ممه‌دعه‌لی توفیقی: کورده‌کان له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌وری گرینگیان هه‌بووه‌‌
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌ی نیزیک به‌ هه‌شت مانگه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز،
avatar2010 02 05 - 19:17
بزووتنەوەی سەوز و زەروورەتی ئاڵوگۆڕ لە گوتاردا
مادێح ئەحمەدی
بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەمڕۆ لە ئێران بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە نێوی "بزووتنەوەی سەوز" لە گۆڕێدایە. هەر وەک دەیان جار باس کراوە ئەم بزووتنەوەیە بەرهەمی سێ دەیە سەرکووت و چەوساندنەوەیە. ئەو کودەتایە کە لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریدا دژی دەنگی خەڵک کرا
avatar2010 02 04 - 16:35
ساڵوه‌گه‌ڕی‌ 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌
22ی رێبه‌ندانی‌ 1357 هه‌تاویی‌ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئێراندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌. راپه‌ڕینی‌ بوێرانه‌ی‌ 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی‌ رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێرانی‌ تێكدا‌و بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ به‌ نیزامی‌ 2500 ساڵه‌ی‌ شاهه‌نشاهی‌ ئێرانی‌ هێنا.
avatar2010 02 03 - 19:10
‌عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌: ئه‌وه‌ی فه‌عالینی نێوخۆی وڵات به‌ چاره‌نووسی خۆیانی ده‌که‌‌ن, ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نایکه‌ین
دیمانه‌: سمایل شه‌ره‌فی
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ تاران و كرماشان و له‌ سنه‌و مهابادو مه‌ریوان و .... ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات نایكه‌ین. ئێمه‌ حازر نیین مایه‌ له‌ خۆمان دانێین له‌ ستهۆكۆلم و بێرلین وپاریس و له‌نده‌ن‌ چوار سه‌عات وه‌ختی‌ خۆمان سه‌رف بكه‌ین
avatar2010 02 03 - 12:46
‌دووی ڕێبەندان، جەژنێکی نەتەوەیی یان بۆنەیەکی حیزبیی؟
سوورکێو زه‌کی
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، جێژنی دووی ڕێبەندان بۆنەیەکی نەتەوەییە و لەوانەیە تەنیا جێژنێکیش بێت کە هەموو لایەنەکانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە قەبووڵیان بێت. دیارە مەبەستی من لەو قەبووڵبوونەی هەموو لایەنەکان بەو مانایە نییە کە ...
avatar2010 02 02 - 23:49
دیسان ستراتیژیه‌ک، که‌ ئاسۆی تاریک و لێله‌
(تایبه‌ت به هه‌لوێستی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ی حدکا)
عرفان تارین
رێبه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران پتر له‌ 30 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئیرانیان مه‌حروم له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌کانی مرۆڤ کردوه‌.
با ئێمه‌ش له‌ خۆپیشاندانی‌ 22ی‌ رێبه‌ندان دا به‌شدار بین
شۆڤێنیزمی (فارس) تازە دەزانێ کە رەژیمی ئیسلامی چەند درندەیە!
شه‌پۆلی‌ سه‌وزو پێشنیارێك
کورده‌کان چۆن به‌ره‌ورووی خۆپیشاندانه‌کانی 22ی به‌همه‌ن ببنه‌وه‌؟
سیخورمه‌(1)
ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌م بۆ هه‌موو گیراوه‌کان داوا ده‌که‌م!
باشووری کوردستان، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاخونده‌کان
خوایە زوو بمرم
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان
باڕه‌باڕی زڕه‌ سیاسه‌تمه‌داران له‌ گیاجاڕی سوننه‌تدا


Nuser
میوانی (بۆ رۆژهه‌ڵات)
هه‌واڵه‌کان
فارسی
 

 

هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه