: وه‌ک سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بکرێت له زمانی خۆتانه‌وه خوێنه‌رانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه زیاتر بتانناسن.: من په‌روینی ئه‌رده‌لان، چالاکێکی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان، هه‌روه‌ها یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی یه‌ک‌میلیون ئیمزا، خاوه‌نی بروانامه‌ی لیسانسم له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریداو هه‌روه‌ها فه‌وقه‌لیسانس له‌بواری لێکۆلینه‌وه‌ی پرسه‌کانی ژناندا (مطالعات زنان). له‌دایک بووی سالی 1345ی کۆچی هه‌تاویم.
وه‌ک چالاکێکی خه‌باتی مه‌ده‌نی که‌به‌شی زۆری تێکۆشانتان له‌خه‌باتی یه‌کسانی‌خوازی ژناندا چڕ کردووه‌ته‌وه، په‌روین ئه‌رده‌لان نه‌هاکه‌یه‌کێکه‌له‌ناسراوترین‌و دیارترینی ئه‌و سیمایانه‌که‌بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئیرانیان پێ‌ئه‌ناسرێته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ئه‌رده‌لان چۆن ده‌ستی‌پێکردو که‌ی؟من نزیک به(15)سال پێش چالاکی رۆژنامه‌گه‌ریم( له بواری ئه ده بیدا) له‌گه‌ل گۆڤاری"آدینه"و( له بواری کو مه لایه تی دا "اجتماعی"له گه ل )گۆڤاری "زنان" ده‌ست‌پێکرد، هه‌ر له‌و کاته‌وه هه‌تاکو ئێستا زیاتر هه‌ر له‌و دوو به‌سته‌ره‌دا وواته ژنان‌و ئه‌ده‌بدا چالاکیم هه‌بووه. سالی 1378ی کۆچی هه‌تاوی له‌گه‌ل چه‌ند که‌س له‌هاوبیرانم بیرمان له‌بنیادنانی ناوه‌ندێک کرده‌وه که هه‌مان سال له‌ژێر ناوی "ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان"دا دامه‌زرا. هه‌ر له‌و کاته‌وه زۆر هه‌ولمان‌دا بۆ بردنه‌سه‌ری راده‌ی زانیاری کۆمه‌لگا و ئاگاداری‌به‌خشین به‌خه‌لک سه‌باره‌ت به‌پرس‌و گرفته‌کانی ژنان، له‌و ئاراسته‌یه‌دا زۆر چالاکی خیابانیمان به‌ئه‌نجام گه‌یاند . چالاکیگه‌لێک که‌ته‌نیا ئامانجیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو له‌گه‌ل فه‌رهه‌نگی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌و باره‌یه‌وه زۆر سمینار‌و کۆر‌و کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی‌و هیمنانه‌مان به‌رێوه بردووه. به‌رز راگرتنی رۆژی جیهانی ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماله‌کاندا‌و گشتی کردنی "عمومی" باسگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به‌ژن و داواکاریه‌کانیه‌وه به‌شێک بوون له‌و چالاکایانه که من‌و هاوبیرانم پێشتر له‌ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنانداو ودواتریش له‌که‌مپه‌یندا به‌رێوه‌مان بردوون، واته‌که‌مپه‌ین له‌درێژه‌ی ئه‌و ئالقه‌چالاکیانه‌دا بنیاد نرا، بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێکی گه‌وره‌تر که‌ئه‌ویش هه‌ولدانه بۆ گۆرینی ئه‌و یاساگه‌له که‌جیاوازی له‌به‌ینی ژن‌و پیاودا داده‌نین، نه‌هاکه‌یش یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه.
پرسیار: له‌روانگه‌ی به‌رێزتانه‌وه‌بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌ئێراندا خاوه‌نی چ پێگه‌یه‌گه؟ ئایا داهاتویه‌کی رون بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌پێش‌بینی ئه‌که‌ن؟به دلنیایه کی ته‌واوه ئه‌توانم بێژم شایه‌د یه‌کێک له‌کاریگه‌رترینی بزوتنه‌وه‌گه‌لێک که‌ئه‌توانێت کۆمه‌لگای ئێران به‌ره‌و دێموکراسی هیدایه‌ت بکات بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌و به‌راستیش له‌روانگه‌ی منه‌وه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م بواره‌دا به‌هێزه. به‌بروای من ژنان دوای ئینقلاب به‌هۆی ژن بوونیانه‌وه له‌گه‌ل خراپترین جۆری هه‌لاواردن له‌یاسادا ، فه‌رهه‌نگ‌دا، کۆمه‌لگاداو دواتر بنه‌ماله‌دا رووبه‌روو بووگن. بۆ راوه‌ستان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌لاواردن‌و توندوتیژیه سیستماتیک‌و به‌رفراوانه‌دا، ئاگاهی‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌رفراون پێویست بووه که‌ژنانی ئێمه‌هێدی‌هێدی به‌ده‌ستیان هێناوه‌و بۆ پێشه‌وه ده‌رۆن. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێ بلێم که‌ئه‌مرۆ ئێمه‌ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل دیارده‌یه‌ک به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان به‌ره‌وروین به‌مانای به‌هێزی‌و ئاکتیڤ بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
پرسیار: جێگیا ژنی کورد له‌م بزوتنه‌وه‌دا چۆن و له‌کوێ ئه‌بینن؟ زۆرێک له‌روناکبیران‌و بژارده‌کان‌له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه کۆکن که‌هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌لاواردنه که‌له‌کۆمه‌لگای ئێران‌دا هه‌یه ناره‌واو ناسه‌رده‌میانه‌یه به‌لام ژنانی کورد زیاتر‌و له‌پانتایه‌کی به‌رفراونترو دل‌ته‌زێنتردا گیرۆده‌ی ئه‌و سته‌مانه‌ن که‌له‌ژنان ئه‌کرێت ئێوه‌چۆن له‌و مه‌سه‌له‌یه ورد ئه‌بنه‌وه؟له‌کۆمه‌لگایه‌کی پیاوسالاردا له‌گه‌ل مێژینه‌ی دیکتاتۆری، کات ئه‌بات تا تێ‌بگه‌ین که‌ژنین‌و خاوه‌نی ماڤ‌و حقوقیکین. که‌وابوو شایه‌د باشتره بلێم که‌پێگه‌ی ژن پێگه‌یکی به‌قه‌درو حۆرمه‌ت نه‌بووه له‌کۆمه‌لگای ئێرانی‌دا، هه‌رچه‌نده‌به‌نیسبه‌ت‌دانی مه‌قامگه‌لێکی به‌نرخ وه‌ک دایک بوون‌و هاوسه‌ر بوون پیرۆزی بکه‌ین‌و له‌ئه‌سلی گرینگی دان به‌خۆی وه‌ک ژن بێ‌به‌شی بکه‌ین. ئێستا له‌به‌رچاو بگره‌که‌ژن بیت‌و سه‌ر به‌یه‌کێک له‌قه‌ومیه‌ته‌کان، یا سه‌ر به‌یه‌کێک له‌توێژه‌کانی که‌م‌مایه‌و که‌م‌هێزی کۆمه‌لگا، له‌چینی هه‌ژاره‌وه بیگره‌تا به‌سالاچوووان‌و ئیفلیچه‌کان...چ مه‌وقعیه‌تێکت هه‌یه؟ ته‌نانه‌ت له‌ناو کورده‌کانیشدا ئه‌گه‌ر ژنی کورد بیت نه‌پیاوی کورد له‌گه‌ل زۆلمێکی زۆردا به‌ره‌وروو ئه‌بیته‌وه‌که‌پێکهاته‌ی سۆنه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی هه‌مان قه‌وم به‌سه‌ریدا زاله. بیره‌وه‌رییه‌کتان بۆ بگێرمه‌وه‌له‌ته‌مه‌نی مندالیمدا وه‌ک هه‌ر مندالیکی دیکه زۆر حه‌زم له‌چیرۆک ئه‌کرد، بنه‌ماله‌و خزمانم که‌چیرۆکه کوردیه‌کانیان بۆ ئه‌گێرامه‌وه خۆلق‌وخوی شورشگێری کورده‌کان بۆم جێگای په‌سه‌ندو ئافه‌رین پێ‌وتن بوو دواتر که‌له‌گه‌ل پرس‌ی ژنان ئاشنا بووم زیاتر سه‌رنجم ئه‌دایه‌چیرۆکه‌کان ئه‌مبینی له‌م چیرۆکانه‌دا ژنان یان شێره‌ژنن و له پیاوه‌کان ده چن، یا پشت‌و په‌نای پیاوه‌کانیانن، ئه‌وه‌ی که‌ژن‌و ئه‌سپ‌و تفه‌نگ بۆ کورد گرینگن له‌مێشکمدا حه‌ک کرابوو ئه‌م ته‌سویره ئه‌و مانایه‌ی پێ‌ئه‌به‌خشیم که‌کورد یانی « پیاو» و ژن پێناسه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه. ئه‌مه‌وێت بلیم کاتێک له‌توندوتێژی سیستماتیک ئه‌دوین زۆرینه‌ی قوربانیه‌کان ژنن، چۆن له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌م له‌ده‌ره‌وه هه‌م له‌ناوه‌وه له‌گه‌ل سته‌می هه‌لاواردنی جنسی به‌ره‌وروو ئه‌بنه‌وه. ئاساییه که ژنی کورد زیاتر له ژنی فارس، ژنێکی دانیشتوی ناوچه‌یکی هه‌ژار زیاتر له‌ژنێکی تێروته‌سه‌ڵ‌و ده‌وله‌مه‌ند زۆلمی لێ‌ئه‌کرێت.
به‌و پێ‌یه من لام وایه کاتێک باس له خه‌باتی ژنان‌و پیاوانی کورد بۆ گه‌یشتن به ماڤه‌کانیان ئه‌که‌ین، ده‌بێت بزانین که له زۆر بواردا ژنان له‌گه‌ل پیاواندا شه‌ریک‌و هاوخه‌باتن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا ژنان ئه‌بێت شاره‌زاو ئاگاداری جیاوازیه‌کانیان بن له گه‌ل پیاوان چۆن ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆی هه‌یه خۆیان ببنه رێ‌خۆشکه‌ر بۆ دروست بوونی زه‌مینه‌ی هه‌لاواردن‌و نابه‌رابه‌ری دژ به‌خۆیان. رۆژانی ئه‌وه‌لی ئینقلابمان له بیر نه‌کردووه ئه‌و رۆژانه له‌به‌رانبه‌ر ناره‌زایه‌تی ژنگه‌لێکدا که داوای ماڤه‌کانی خۆیان ده‌کرد زۆرکه‌س ده‌یانوت که 'خه‌بات دژ به ئیمپریالیزم" شه‌رتی ئه‌سلی‌یه‌و شته‌کانی دیکه خۆیان چاره‌سه‌ر ئه‌بن، ئه‌مرۆ ئه‌بینین ئه‌گه‌ر ژنان ئه‌وکات ویسته‌کانی خۆیان سه‌ربه‌خۆو به هێزه‌وه داواکردبایه بگره ئه‌ورۆ بارودۆخه‌که جۆرێکی دیکه ده‌بوو.
ئێستا له‌گه‌ل سه‌رکه‌وتن‌و شکه‌سته جۆراوجۆره‌کان، بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنان نه ته‌نیا خستنه به‌رباسی ویسته تایبه‌تیه‌کانی گرینگه به‌هه‌مان شێوه‌یش گرینگه که ژنانی کورد‌و تورک‌و...له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا هاورێ‌و هاوخه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌رین‌و له وروژاندن‌و داوا کردنی ویسته‌کانی ژنانی کورد‌و تورک‌و...چالاکن. خه‌باتی ژنانی کورد‌و پێ‌داگرییان له‌سه‌ر ئاموزشی زمانی دایکی له قۆتابخانه‌کاندا یا خه‌باتی ئه‌وان بۆ نه‌هێشتنی هه‌لاواردنی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی یا تێکۆشانیان بۆ راگرتنی کوشتن له‌سه‌ر ناموس (قتل ناموس)ی به بروای من سه‌رکه‌وتو ئه‌بێت.
ئێوه وه‌ک یه‌کێک له به‌رپرسانی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیون ئیمزان، سه‌باره‌ت به دوا هه‌واله‌کان‌و دوا چالاکیه‌کانی که‌مپه‌ین چ زانیارییه‌کی تازه‌تان بۆ خوێنه‌ران هه‌یه؟که‌مپه‌ین که ئێستا دوو سال و چه‌ند مانگه خه‌ریکی چالاکی‌یه به بروای من توانیویه‌تی کاریگه‌ری زۆر له عمومی کردنی کێشه‌ی ژناندا هه‌بێت، مێتۆدێک که له که‌مپه‌یندا به کار گیراوه واته کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و زانیاری به‌خشین‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتنی رووبه‌روو له گه‌ل ژنان و پیاواندا توانیویه‌تی چالاکیه‌کانی چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان بکات به حه‌ره‌که‌تێکی زیندوو له هه‌مانکاتدا رانه‌وه‌ستاو. ژنان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م کاره نرخێکی زۆریان داوه، هه‌ر له پاروێز کردنه‌وه بیگره تا ده‌رکردن، هه‌لسپاردن‌و زیندان به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌انه‌دا ئه‌م حه‌ره‌که‌ته هیچ نه‌وه‌ستاوه به‌لکو هێشتا چالاکه‌و درێژه ئه‌دات. لام وایه ئه‌و شێوه هه‌لسورانه که له که‌مپه‌یندا له‌به‌رچاو گیراوه‌و کاری پێ‌ئه‌کرێت ده‌توانێت مێتۆدێکی باش‌و به‌جێ بێت بۆ له‌سه‌ر پێ‌مان‌و زیندوو مانی بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان.
لاتان وایه که ژنانی کورد پێشوازی پێویستیان له که‌مپه‌ین کردووه؟ ئه‌گه‌ر وه‌لام مه‌نفیه هۆکاره‌کان چین؟به بروای من ژنانی کورد زۆر باش پێشوازیان کرد ئێستاش سێ که‌س له چالاکانی کورد که له زینداندان له که‌مپه‌یندا چالاک بووگن، هه‌رچه‌ند ده‌وترێت که هۆکاری گیرانیان چالاک بوونیان له که‌مپه‌یندا نه‌بووه به‌لام له‌هه‌موو حاله‌تێکدا به‌رگری کردن له‌وان وه‌ک چالاکی بزوتنه‌وه‌ی ژنان به جیا له که‌مپه‌ینی بوون یان نه‌بوونیان ئه‌رکی هه‌موو چالاکێکی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه، ده‌بێ بێژم که چالاک بوونی ئه‌وان له که‌مپه‌یندا بورای ره‌خساندووه بۆ باشتر به‌رگری کردن لێیان.
کاتێک گوێت له ناوی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لان ئه‌بێت ج هه‌ستێک لای تۆ دروست ئه‌بێت؟ ئایا لات وایه په‌روینی ئه‌رده‌لان به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌ستوره ناو‌و یادی له ناو کورده‌کاندا نه‌مر بمێنێته‌وه؟مه‌ستوره ئه‌رده‌لان ناوی پوری منه ئه‌مزانی که ناوی ژنێکی گه‌وره‌یه، بوونی مێژوو نوسێک له ناوچه‌یه‌کدا که هه‌رده‌م له گه‌ل جه‌نگ‌و بێ‌ئۆقره‌یی‌و خه‌بات به‌ره‌و روو بووه بۆ من بیرخه‌ره‌وه‌ی تێکۆشانی ژنێکه که ده‌یهه‌وێت مێژوو تۆمار بکات‌و له فه‌وتان رزگاری بکا. ژنێک که مێژووی رابردوو ئێستای خۆی نوسیوه‌ته‌وه بۆمان تا له قۆناخی تێکۆشان‌دا پارێزه‌رو راگوێزه‌ری بین. بگره لایه‌نی مێژوو نوسی ئه‌و له لایه‌نی ئه‌ده‌بیه‌که‌ی بۆم گرینگتر بووه، به‌هه‌رحال ناوی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لان له مێژووی کوردستاندا تۆمار کراوه‌و بیرخه‌ره‌وه‌ی تێکۆشانی ژنانێکه که نه‌زمی زه‌مانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر پرسیار‌و نگارێکی سه‌ربه‌خۆ و بیرمه ند له ژنی کورد ئه‌نه‌خشێنن.
ئه‌گه‌ر لیتان بپرسن بۆ زمانی کوردی فێر نه‌بووگن کێ به تاوانبار ئه‌زانن؟شایه‌د باشتر بێت له‌م باره‌یه‌وه که‌متر قسه بکه‌م. هه‌ر جۆرێک بێت من له تاران له دایک بووم‌و لێره گه‌وره بووم، دایکم خه‌لکی قوروه‌و باوکم خه‌لکی سنه‌یه، دایکم له گه‌ل بنه‌ماله‌ی خۆی به تورکی‌و باوکیشم به کوردی قسه ئه‌کات من زیاتر مانای وشه‌کان حالی ئه‌بووم، شه‌ری نێوان شێعه‌و سونی له بنه‌ماله‌ی ئێمه‌یشدا بوونی هه‌بوو منیش بێزار له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ره‌که.
له رێکه‌وتنێکی نه‌نوسراودا گوایه هه‌ردوولا به‌و ئاکامه ئه‌گه‌ن که له‌گه‌ل منداله‌که‌یان فارسی قسه بکه‌ن، به‌راستی به‌داخم، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دایک‌و باوکم کورد بونایه من ده‌بوا وه‌ک کوردێک زمانی کوردی فێر ببام نا من له ژێر کاریگه‌ری هه‌ردوو زماندا بووم‌و زانینی دوو زمانیش یانی ئاشنا بوون له گه‌ل دوو دنیا‌و دوو فه‌رهه‌نگ که به‌داخه‌وه من شانسی ئاشنا بوون به‌م دوو دنیایه‌م له ده‌ست ده‌رچووه.
ئه‌لبه‌ته هه‌لسوکه‌وتی دۆستانی کورد بۆم سه‌رنج‌راکیش بووله بیرمه کاتێک سه‌باره‌ت به ماڤی ژنان له گه‌ل به‌شێک له دۆستانی پیاوی کورد قسه‌م ئه‌کرد ده‌یانوت ئینسان ئینسانه و ژن‌و پیاوی بۆ نییه ئێمه بۆ ماڤی ئینسان شه‌ر ئه‌که‌ین" من ده‌موت ئینسان له روانگه‌ی ئێوه‌وه یانی پیاوو ژن جێگایه‌کی تێدا نییه. ئێستا باسی زمانی کوردی دێته گۆرێ به من ئه‌لێن یه‌ک کورد ئه‌بێت زمانی کوردی بزانێت تۆ چۆن کوردی نازانیت؟ یا ته‌نانه‌ت ده‌بیسمه‌وه ئه‌لێن ئێوه کوردی پلاستکین. چۆن به زمانی کوردی قسه ناکه‌ین‌و له هه‌موو بواره‌کاندا به‌رگری له کورد ناکه‌ین.
کاتێک ئه‌لێم من به‌رگری له هه‌موو به‌ندکراوێکی عه‌قیده‌تی ئه‌که‌م جیا فه‌رق ناکات زه‌ینه‌ب یا هانا یا روناک یا شه‌هناز غلامی بێت نه له به‌ر کورد بوون یا تورک بوونیان به‌لکو له‌به‌ر چالاکیه‌کانیان له بواری ماڤی ژناندا و دژایه‌تی کردنیان به‌رانبه‌ر به هه‌لاواردنێک که توشی هاتوون وه‌ک ژن‌و وه‌ک که‌مایه‌تی قه‌ومی دیسان ره‌خنه‌م لێ‌ئه‌گرن، لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێژم کاری من به‌رگری کردنه له ئینسان ده‌لێن ئینسان یانی کورد! به بروای من تا ته‌عه‌سۆبی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌بێت نابێ چاوه‌رێ گه‌شه‌سه‌ندی فه‌رهه‌نگی و دێموکراسی بین.
میدیاکانی جیهان هه‌والی ئه‌وه‌یان بلاو کرده‌ووه که په‌روین ئه‌رده‌لان سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی لێ‌قه‌ده‌غه کراوه‌وه،رێکخراوی "اولاف پالمه" خه‌لاتی سالی 2007ی به ئێوه به‌خشیبوو، دیاریکردنی ئێوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌لاته ئایا هۆکارێک نابیت بۆ زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنتان؟ ئایا بریاری قه‌ده‌غه کردنی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات هه‌لوه‌شێندراوه‌ته‌وه یاکو ئێستاش کاری پێ‌ئه‌کرێت؟به‌داخه‌وه ئێستاش من ممنوع سه‌فه‌رم بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، چه‌ند جار چوومه‌ته دادگا‌و له‌و باره‌یه‌وه پرسیارم کردووه‌و هه‌موو جاریش وتویانه ده‌بێت جارێ چاوه‌رێ بم تا به بریاره‌که‌دا ده‌چنه‌وه. سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌تان ده‌بێ بێژم که ئازادی‌خوزای‌و به‌رابه‌ری ویستی راناوه‌ستێت‌و به‌که‌سیش راناوه‌ستێندرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆمان راوه‌ستین، خه‌لاتی "اولاف پالمه" به بروای خۆم هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنێکی زیاتری لای من دروست کردووه.
له کۆتایدا جارێکی دیکه سپاس بۆ ئێوه‌و به هیوای سه‌رکه‌وتنتان له خه‌بات‌و ژیانداسپاس بۆ ئێوه‌یش