پێناسه| هه‌واڵ| وتار| دیمانه| مێژووی زاره‌کی | چاند و هونه‌ر | په‌یوه‌ندی | Start
چاوپێکه‌وتن
 
ده‌سپێک|بینێره|چاپ|2075 جار خوێندراوه‌ته‌وه| 18 بۆچوون
کۆمیته‌ی حزبی دیمۆکرات ئێران له‌ڤانکۆفه‌ری که‌نه‌دا دژی خۆپیشاندان بون بۆ زیندانیانی سیاسی
2008 10 08 - 02:58

avatar
مام فه‌رهاد (فه‌رهاد که‌ریمی) که‌نه‌دا
ماوه‌یه‌که‌ رۆله‌ تێکۆشه‌ره‌کانی رۆژهه‌لاتم دژی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێرانیه‌کان ده‌ستیان به‌ مان گرتن کردوه و‌ داوای مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیان ده‌که‌ن. له‌ ناوخۆی کوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات هه‌ر کوردێکی به‌شه‌ره‌ف هه‌ر لایه‌نیکی سیاسی بۆ پشتوانی له‌م شۆرشگێرانه‌ هاتنه‌ مه‌یدان. له‌ ڤانکۆفه‌ری که‌نه‌دا کورده‌کان یه‌ک ده‌نگ بریاریان دا بۆ پشتوانی له‌زیندانیان بێنه‌ مه‌یدان به‌ڵام له‌ لایه‌ن حزبی دیمۆکرات ئێران و ینک و پدک دژایه‌تی کرا دژی خۆپیشاندان راوه‌ستان به‌ژداریان نه‌کرد به‌ بیانوی زۆر منداڵانه‌ که‌ شایه‌نی باسکردن نین. بۆیه‌ من ده‌مه‌وێت چه‌ند خالێک باس بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ی ئه‌م سێ لایه‌نه‌ بۆئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی حزبی دیمۆکرات به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ بزانن به‌دوای کڵاوی خوار که‌وتون وه‌بزان مانای دیمۆکراسی ئازادی راده‌ربرین پێک هێنانی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی خه‌لکی سه‌ربه‌خۆ مافێکی هه‌موکه‌سه‌.
هه‌ر چه‌ند که‌س ئه‌توانن رێکخراوه‌یه‌ک دروست بکه‌ن. بۆیه‌ دژایه‌تی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی خه‌لکی بێجگه‌ له ‌رسوایی هیچی تێدا نیه‌. من پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر به‌ره‌ی ئێوه‌ له‌ ته‌ک ینک و پدک چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کتان ئاراسته‌ بکه‌م به‌شێوه‌ی پرسیار به‌ڵام چاوه‌رێ وه‌ڵامتان نیم، وه‌ڵامه‌که‌ بۆ رۆشنبیران و خوێنه‌ران به‌جێدێڵم:
1- بۆچی په‌ژداریتان نه‌کرد خۆ به‌قسه‌ی سه‌رۆکتان بێت ژماره‌ی هه‌ره ‌زۆری زیندانیان سه‌ر به‌ ئێوه‌ن چونکه‌ هه‌ر مسته‌فا هجری بوو ده‌یوت له‌سه‌دا هه‌شتای خه‌لک له‌ ته‌ک ئێمه‌ن. واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆکه‌ 1000 زیندانی هه‌بێت 800سه‌ربه‌ئێوه‌ن؟
2- بۆچی ئه‌گه‌ر له ‌تارانی پایته‌ختتان چوار خوێندکاری ئێرانی له‌سه‌ر زۆر بونی قژیان گیرابان ئه‌وه‌ هه‌موتان ده‌چون بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ فارسیه‌ سه‌قه‌ته‌که‌‌تان شوعارتان ده‌وته‌وه‌؟ چونکه‌ خه‌به‌رم هه‌یه‌ هه‌ر له ‌ئه‌ندامانی بالاتان به‌ ته‌ما بو رێکخراوێکی بزورگ دروست بکات بۆ حمایه‌ت له‌ دانیشجویانی ئێرانی عه‌زیز.
3- ئه‌گه‌ر کوری شای ره‌حمه‌تی یان خێزانی داوای لێکردبان ده‌هاتن؟
به‌لێ با ئه‌م جاره ‌بێمه‌ سه‌ر به‌ره‌ی هاوبه‌شی ئێوه‌ و پدک و ینک. ئه‌گه‌ر که‌سێک کۆمیته‌تان نه‌ناسێ زۆر دڵی خۆش ده‌بێت به‌ به‌ره‌که‌تان واده‌زانێت ئاواتی کورد هاته ‌دی ئه‌وه ‌نیه‌ هه‌رسێک کۆمیته‌ی ڤانکۆفه‌ر له‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌کی مێژویی کوردا هه‌رسێک لایه‌نی کوردی یه‌کیان گرت و ده‌بێته‌ هه‌وێن بۆسه‌رکردایه‌تی ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ وانیه و‌ دیسان بۆدژایه‌تی کورد بۆ سه‌رکوت کردنی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی کوردی یه‌کتان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلن کورد لێره‌ یه‌کده‌نگ، یه‌ک ماڵیان هه‌بێت له‌مه‌شدا به‌هه‌ڵه‌ چون، چونکه‌ به‌ره‌ی هاوبه‌شتان بۆ رزگار کردنی که‌رکوک نیه‌، بۆئازادی زیندانیانی سیاسی له‌ رۆژهه‌لات نیه‌، بۆیه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر به‌ره‌ش دروست ده‌که‌ن له‌ ته‌ک ینک و پدک نه‌بێت چونکه‌ ئه‌وان ئیمتحانی خۆیان داوه‌ که ‌چه‌نده‌ گه‌نده‌لن چه‌نده‌ دزن و 18 ساڵ به‌سه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌ که‌ چۆن هه‌مو مافی کوردیان به چه‌ند دۆلارێک فرۆشت.
دیلان | 11 Oct 2008 - 18:07
به‌رێزان مام فه‌رهاد تا ئه‌و جێگه‌ی من بزانم نه‌ له‌ گه‌ڵ هیچ حیزبێکه‌ و نه‌ له‌ مه‌سله‌حه‌تی هیچ حیزبێکیش ده‌دوی، کاک فه‌رهاد کوردێکی چالاکی ناره‌وه‌سته‌. براده‌رێک به‌ وه‌کیلایه‌تی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێرانه‌وه‌ دوواوه‌و که‌ ناوی خێرخۆازێکی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و شه‌کر خۆاردنی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی باس کردووه‌ که‌ گۆایه‌ مام فه‌رهاد راست ناکا و قسه‌ی لێ ناگیرێ، بۆ ئاگاداری کومیته‌ی ناوبراو و خێرخۆاز هه‌موو حیزبی دیموکرات دوو کوردی وه‌ک مامه‌ فه‌رهادی تێدا نیه‌، مامه‌ فه‌رهاد أیره‌تی هه‌بووه‌ قسه‌ بکا به‌ڵام کومیته‌ی ناوبراو وه‌کیل بۆ خۆی دیاری ده‌کا. کرده‌وه‌تان ئاوا بێ وه‌زعتان له‌وه‌ خاوێن‌تر نابێ به‌رێزان کومیته‌ی ئازا، من سه‌ر به‌ هیچ حیزبێک نیم و ته‌نیا ویستم ئه‌وه‌ بلێم که‌ ئه‌وه‌ پتر له‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ مام فه‌رهاد ده‌ناسم قه‌تی درۆ نه‌کردووه‌ هه‌میشه‌ش خاوه‌نی بۆچونی خۆی بووه‌. ‌

R. Wefa | 10 Oct 2008 - 00:03
سلاو ،
پێشەکی دەست خوشی لە مام فەرهاد دەکام.
بو ئاگادری هاورێ بانگەوازی کوردستان ، پێشەکی دەست خوشیت پێدەلێم بو رونکردنەوەت.
ئەوەی بو خێرخوازێکەت نوسیوە، کەمیک کەم و کەسری تێدایە کە هەوەل دەدەم بو تەکمیل بونی قسەکانیت شتیک بنوسم . ( خێرخوازیک ) هەتا سالیک پێش نوینەری پژاک و حاجی ئەحمەدی بو ، پاشان کە حاجی ئەحمەدی لە خزمایەتی ئەو بەردی تەلاقی دانا، ئەوجار لە رقی حاجی ئەحمەدی هات و بو بە حیزبی بەلام ، هاورێ بانگەوازی کوردستان، باشە چونە ئەو بەشەت لە بیر چوتەوە کە سێ سال پێش لە سیمینارەکەی بەرێز دکتور خەلقی دا کە ،( خێزخوازیک)
دەیفەرموو ، " ئەرە کاک دکتور خەلقی حیزبیک کە شێست سال خەباتی پەسیوی هەبێت چون دەتوانیت نوینەرایەتی خەلک بیکا" ؟؟؟ باشە چونە کە ئەو شێست سالە پەسیوە لە لای (خێرخوازیک) راست کرایەوە و بو بە ئەندامی حیزبەکی خاوەن شێست سال پەسیو بون..؟؟؟
روی زەنمانە رەش بێت و روی ئەوانە کە بونە هوی جیابونەوەی ئەم حیزبە . دەنا ( این کجا و ان کجا). ئەدی برالە هەر بەراستی زورم پێ سەیر بوووووو !!!!!!!!1.

رزگار جاویدفه ر | 9 Oct 2008 - 21:46
كاك بانگه وازی به رێز ئه گه ر چی مه نتیق وا حو كم ده كات كه وه لامت نه ده مه وه ، به ڵام ده بێ بڵێم كه كاكی خۆم،ته فسیری ئێوه مانه نده كانن كه پێیان وایه ئه گه ر له حیز بێك دابی ، هه ر چه ند كاری ناره واو بێ جێ ببینی به ڵام ایه ی خوایه و ده بێ سه ر داخه ی، نا لای من وا نیه،راسته به شێكی زۆر له ئه ندامانی نارازی له دوای كۆنگره ی 13 له م مه ڵبه نده له حیزب دوور خرانه وه،كه حیزبی دیموكرات ئه و بریاره ی ڕه ت كرده وه.
من دوای ئه وه كه رێبه رایه تی حیزبی سه باره ت به سزادانی ئه و كه سانه ی كه كاری وه ها دزێو یان كردبوو هیچ هه ڵو ێستی نه بوو من له دوای له ت بوون ،ریزی حیزبی ده‌موكراتی كوردستانم هه ڵبژارد، به ڵام دیترا هه ر ئه و كه سا نه ی كه خه لكیان له ریزی حیزب دوور ده خسته وه به دوای لێكترازانی حیزب خویان وه ك نوێ خواز و لا یه نگری نوێ بوو نه وه ده ناساند ته نانه ت به هاورێیانی رێبه رایه تیان ده كووت لاده ر.
دوای ئه وه ش، بۆمن هه ر 2 لا وه ك یه ك وان من له سه نگه رێك ده گه رێم له گه ڵ دوژمن شه ر كه م نه ك كورد. بو ئا گاداری جه نابت ئێسته ش سوێند و ته ڵاقم بو حیزبی ده‌موكراتی كوردستان ئێران نه خواردۆ دڵنیا به رۆژێك بێت هه ست به وه بكه م خۆمی تێدا نابینمه وه به و په ری شانازیه وه دێمه ده ر.
سه باره ت به وشه ی لاده ر ئه وه من نیم ده یلێم، ته نانه ت با ئه وه بڵێم باشترین دۆستان و براده رانی من هاورێیانی رێبه را یه تی سۆرسگێر بوو ن و هه ن.وه هه میشه من به وه تاوانبار كرا بووم، كه به لامه وه گرینگ نه بووه،برای به رێزم له هه ر2 لای حیزب كه سی وای تێدا مێژوو شانازی پێده كات به ڵام له هه مان كاتدا هی وا له ناو حیزبدا خۆیان مه لاس داوه كه رووی دوژمنیان سپی كردوه.
به خۆشیه وه ئه و كه سا نه ی كه ته خریبی كه سایه تی ئه ندامانی دڵسوزی حیزبیان ده كرد ناسراون و به ڵگه ی روو ن و ئاشكراش ده ده ست دایه كه كێ بوون. هه ر له پاره دزین را بگره تا له گه ل هاوكاری هێزه كانی ره ژیم. من خۆشحا لم كه نه یارانی من جگه قسه چی تریان نیه بیڵێن به ڵا م من ئه گه ر پێویست بێت به به ڵگه روو كردن، رووی راستی ئه و به رێزانه نی شان ده ده م

بانگه واز ی کوردستان | 9 Oct 2008 - 16:47
ده ست خۆش کاک فه رهاد
من ته نیا و‌ه‌ڵامێکی کورت بۆ خێر خوازێک و رزگارێک و فه‌ر هاد تێگزاسێک ده نوسم وه کو کوردێکی دانیشتوی وانکووێر روی یه که م له کاک ڕزگاری جاوید فه ره
کاک رزگار گیان پێم خۆشه ئه وه نده ت لێ ببرسم.باشه به ڕێزت پێش ئنشیعابی حیزبی دێموکرات ده رکرابوی دوای ئینشعاب له خۆتم بیستوه که چویه گه ڵ لایه نی مامۆستا دوای چه‌ند مانگێک که من تۆم دیته وه چو بوی بۆ ئه و دیوی په ته که و به جه ماعه تی مامۆستات ده گوت لاد ه ر. باشه پرسیار ئه وه یه پێت وانیه ئه گه ر حیزبی دێموکڕات یه ک بگرێته وه خۆت یه کێک له و که سانه ده بی که ده ر ده کرێیته وه.؟باشه تۆ بۆ چی پێت وایه ئه گه ر قسه که ی به دڵی ءێوه نه بێ ئه وه که سێك فێری ده کات که ئه ویش بێ گومانم مه به ستت لایه نی به رامبه ری ئه و حیزبه یه که ئێستا به شێوه یه کی کاتی و بۆ مه به ستێکی دیاریکراو تێیدا کراوی به ئه ندام .
وه به ڵام کاکی خێر خواز
کاکی خۆم من حیزبه که ی ئێوه باش ده ناسم پێم وانیه کاک فه رهادیان ئازاد کردبێ له هه شتا وڵات به لکو ئه وه مام فه رهاده به هۆی ئه وه ی که ئێستا هاوڵاتیه کی که نه دیه له هه مو وڵاتان ئازاده و حزبه که ی ئێوه ش ئه گه ر ده سه ڵاتی ه با سه ر به نیستیان ده کرد .به هاورێێانی کومیته ی حیزبه که ت بڵی له ڤانکۆڤێر به جێگای ناو ناتۆره نان له خه ڵکی تر و خه ڵک به شێت زانین ڕێزی ئه و ئه ندامانه ی خۆیان بگرن باشتره.ئه ندامیان هه یه له وه ته ی له کانادایه چالاکی حزبی دێموکڕات بوه و بونی حیزبی لێره راگرتوه .به لام من لێره و له وی له خۆیانم بیستوه که لای خه لک بێ حورمه تی پێ ده که ن دواتر کاک یا خوشکی خیرخواز سالی پا بۆ 25ی گه لاوێژ له به رنامه ی حیبه که ی تۆ به شداریم کرد سه رداوای یه کێک له ئ ندمانی عیزبه که ت به ڵام که چوم وێرای ئه وه ی که مۆسیقای زیندوشی لێ بو ژماره ی ئه و خه لکانه ی به شدار بون تا کۆتایی به رنامه ش ئه و جا ر به گۆرانی بێژه که شه وه نه گه یشته 35 که س جا بۆ ئه مه یان چ چه واشه کاریه ک ده که ی نازانم.
بۆ کاک فه رهادی تێگزازیش ئه وه نده ده ڵیم کاکی برا ته نها سه ری ئه ولایه نه بێ کلاو مایه وه که پشتیان له میلله ت کرد و دڵی دوژمنیان خۆش کرد جونکه ئه و خه ڵکانه ش که به شداری ئه و حه ره که ته نه ته وه ییانه ده که ن وه کو ئێوه مانان به دوای کڵاو دا ناگه ڕێن به لکو به دوای سه ربه رزی رۆله کانی گه له که یانن.
.

rasty | 9 Oct 2008 - 16:02
سلاو به‌رێزان
هێندێك هه‌ر پیان خۆشه به چاك و خراپ به‌شداری مه‌وزوئه‌كان بن به‌لام به بێ ئه‌وی ئاگایان له چۆنێتی بابه‌ته‌كه‌ بێت هه‌لوێست ده‌گرن،ئایا ئه‌وه راسته؟
باشه وا دابنێن ئه‌و كاك فه‌رهاده هه‌ر به ته‌نیا چوه بو پشتیوانی له هه‌لوێستی زیندانیانی سیاسی ئه‌وه ده‌بێت شه‌رم بێت یا ده‌بێت مایه‌ی شه‌رم بێت بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به بیانوی جوراجور خۆیان له خۆپێشاندان دزیوه‌ته‌وه باشه بۆ ئه‌وانی ئه‌وهنده به هه‌لوێستن نایه‌ن داوا بكه‌ن بزانن بۆچی ئه‌م لایه‌نانه به‌شدار نه‌بون
دیاره هێندیك كه‌س هه‌ر ئه‌هلی فیتنه‌ن و گۆنگه‌لیان پێ خۆشه و زیاتر رۆلی فالانژ و حه‌لقه به گوێ ده‌گێرن له مانه‌ش هه‌ر هه‌لوێستی وا چاوه‌روان ده‌كرێت.
بۆ راستی ئه‌وه‌ش كه كه‌سانیك ده‌یان هه‌ویه بزانن به‌شداری خه‌لك له‌م خۆ پێشاندانه چۆن بوه چاو له ماڵپه‌ره‌كان بكه‌ن و وێنه‌كان ببین باشترین شاهید وێنه‌كان و فیلمی‌هه‌لگیراوه.

سه‌لیم بانه‌ | 9 Oct 2008 - 11:45
سلاو: من کوردێکی دانیشتوی شاری ڤه‌نکوڤه‌رم و له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی یه‌ک شه‌مه‌دا به‌شدار بووم . به‌ خۆێندنه‌وه‌ی هێندیک له‌ بۆچونه‌کان هاتمه‌ سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ که‌ منیش بیرو رای خۆم ده‌ر ببرم . پێم وایه‌ که‌ یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین ناهه‌مه‌تیه‌کانی ئێمه‌ی کورد ئه‌مه‌یه‌ که‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگادای شته‌کان بین یان شاره‌زائیمان له‌ بابه‌تێک هه‌بێت خۆمانی تێدا ده‌قولتێنین و بو قسه‌ی پێشینان له‌ هه‌مو کاسه‌یکدا که‌چکین . برواننه‌ ژوره‌کانی پالتاک . به‌راده‌ریک هه‌یه‌ که‌ کاتێک باسێکی سیاسی هه‌یه‌ قسه‌ده‌کات و ساحیب نه‌زه‌ره‌ ،هه‌مان به‌راده‌ر رۆژی دوای له‌ به‌سیکی کۆمه‌لناسیدا به‌شداره‌ و له‌ وێش قسه‌ده‌کات و ساحیب نه‌زه‌ره‌ ، هه‌ر هه‌مان که‌س رۆژی دواتر له‌ باسیکی چروپڕی ئابوری که‌ باس له‌ روخانی ئیقتسادی جیهانی و هاتنه‌ خوار ستاک مارکیت ده‌کریت قسه‌ ده‌کات و خۆی وه‌ک شاره‌زای ته‌واو نیشان ده‌دات ، رۆژیکی تر باس له‌ سه‌ر نه‌خۆشی ئانفلۆئانزایه‌ و هه‌مان به‌راده‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و ده‌لێ دۆکتوراکه‌ی تازه‌ له‌م بواره‌دا ته‌واو کردوه‌ . مه‌به‌ستی من له‌م نمونانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیمه‌ی کورد به‌داخه‌وه‌ خۆمان به‌ شاره‌زا له‌ هه‌مو بواریکدا ده‌زانین به‌ بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاش بیین . کاتیک چاوم له‌ بۆچونه‌کانی سه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر نوسراوه‌که‌ی کاک فه‌رهاد ده‌کرد بۆم ده‌رکه‌وت که‌ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ رای خۆیان ده‌ربریوه‌ بێجگه‌ له‌ کاک رزگار جاوید فه‌ر ،هیچیان له‌م شاره‌ ناژین ، یه‌کیان له‌ تیکزاز ده‌ژیت و یه‌ک له‌ فینلاند و ....، به‌لام باس له‌ شتیک ده‌که‌ن که‌ هیچ ئاگایه‌کیان لێ نییه‌ و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاک فه‌رهاد ره‌خنه‌ی له‌ حدکا گرتوه‌ به‌سه‌ریدا دابه‌زیون و ته‌نانه‌ت زۆر به‌ خۆسحالیه‌وه‌ ده‌لین له‌و رۆژه‌دا ته‌نها 25 که‌س به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ بوون !! به‌ریزم گریمان ئه‌مه‌ت راس بوو که‌ به‌راستی وا نه‌بوو و من وه‌ک که‌سیک که‌ سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نیکیش نیم و که‌سانی وه‌ک من زۆریش بون ده‌توانیم بلیم که‌ نزیکه‌ی 100 که‌س هاتبون ، به‌لام جیگای داخه‌ که‌ کومیته‌ی حدکا له‌ گه‌ل پارتی و ینک و کاک نادری پاک به‌ ره‌سمی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان بایکوت کرد . ئه‌مانه‌ به‌هۆی کێشه‌یه‌ک که‌ له‌گه‌ل کومیته‌ی کوردی ئه‌م شاره‌ هه‌یانه‌ نه‌هاتن به‌لام ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مه‌یه‌ یه‌دی بۆ له‌ مه‌راسمی شه‌وی پێشتر که‌ دکتر ساران رێکی خسبو و کۆمه‌لیک له‌ ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی کانه‌دا به‌شدار بون هیچکام له‌و لایه‌نانه‌ که‌ ناوم برد به‌شدار نه‌بون . پێم وایه‌ حدکا به‌ تایبه‌تی ده‌بی له‌ کومیته‌که‌ی ڤه‌نکوڤه‌ری بپرسیته‌وه‌ . من ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌وتۆم له‌ پارتی و ینک نیه‌ چون ئه‌وان هه‌ر وان و قه‌ت به‌شدار چالاکی هیچ ئاکسیۆنێک دژی ئیران نه‌بون . له‌ کۆتائیشدا ئه‌مه‌ بلێم که‌ کاک فه‌رهاد کۆمه‌لێک قسه‌ی راستی کردوه‌ و خۆی ئینسانیکی نه‌ته‌وه‌ئی و دلسۆزی کورده‌ هه‌رچه‌ند من له‌گه‌ل شێوه‌ی ره‌خنه‌کانی نیم و ده‌یتوانی به‌شیوه‌یه‌کی ده‌یکش هه‌مان ره‌خنه‌ی گرتبا .

رزگار جاویدفه ر | 9 Oct 2008 - 09:12
مام فه رهاد گیان ئه و كاته ت باش
مام فه رهاد به خوا تۆ ئێمه ت خۆشیش نه وێ ئێمه خۆشمان ده وێی راسته حیزبی ده‌مۆكرات كه م و كۆری زۆره به ڵا م مامه گیان باوه ر بفه رموو سه باره ت به م خۆ پێشاندانه تێبێنیه كانی حیزبی دێمۆكرات جێگای سرنج دانن ،دیاره ئه وه ناڵێم كه كه م و كۆریه كان داپۆ شم ،به ڵكو ده م هه وێ بڵێم كه مرۆڤ پێویسته كه ته نیا رواڵه تی مه سه له كان نه بینێ به ڵكو بروانێته ناخی روودا وه كان،جه نابت كوردێكی پاك و بێگه ردی هه ستت پیرۆزه هه ر بۆیه كه سانیك هه ن ده یان هه وێ له و هه ستی نه ته وه په ره ستا نه یه ی تۆ بو گه یشتن به ئا مان جی تا كه كه سی خۆ یان كه ڵك وه رگرن.
تكای برایانه م ئه وه یه كه خۆت مه كه قوربانی هێندێ كه س كه را بردوویان پره له كرده وه ی دزێو و ناشیرین به ڵام ئه مرۆ به داخه وه به پێی ئه و دابران و له ت بوو نه به هه زار درۆو ئاكاری نامه ردانه خۆیان له ناو حیزب دا حه شار داوه ،دڵنیا به رۆژێ دێ به دڵی تۆ ده بێ ،كه ئه و مرۆڤه نا مرۆڤا نه رووی ره شیان ده ر ده كه وێ و ئه و حیز به یه ك ده گرێته وه و ئه ما نه ی بوو نه ته هۆی ئه م شه ر و كێشانه كوو نه مشكیان پێ ده بێته قه یسه ری

رۆژهه ڵات | 9 Oct 2008 - 08:03
پێشنیار بۆ ئه حمه د که ریمی
کاک ئه حمه د وێناچێ ئه و کاک فه رهاده خۆی به نوسه ر بزانێت زیاتر له وه ده چێت ڕه خنه و گازنده ی له حیزبه که ی جه نابت گرتبێت.بۆیه من پێم وانیه پێوستی به به ڕێزت هه بێت فێری بابه ت نوسینی بکه ی.پێشم وانیه ئه وه نده به توانا بی بابه ت بۆ خه ڵک بنوسی چونکه ئه گه ر تۆ وه ك ئه ندامێکی حدکا ئه گه ر ه‌ێنده بلیمه ت بای بۆ ڕاپۆرتی کۆنگره ی چوارده که تان یارمه تی سه رۆکت ئه دا و ناچارت نه ده کرد ده سته و داوێنی ماڵپه ره کان بێت.به و هیوایه ی که به و که مه له زۆره که ی حاڵی ببی.شتێکی تریشت پێ بڵیم له گوێی گره .ئه ویش ئه وه یه.
هه مو جۆره عه یبێک ناشاردرێته وه

Ahmad Kerimi | 9 Oct 2008 - 05:32
پێشه‌کی سڵاو و رێز
من ده‌مه‌وێ ره‌خنه‌یه‌ک له‌ به‌رێوه‌به‌رانی سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات بگرم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ راستی سایته‌که‌تان بۆته‌ شوێنی فیتنه‌ و فیتنه‌ بازی. به‌شی زۆری بڵاوکراوه‌کان دژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانن که‌ به‌شی زۆریان هه‌ر دوورن له‌ راستی، ئه‌وانه‌ هه‌موویان نه‌یارانی حیزب و گه‌لن. برای به‌رێزم فه‌رهاد تۆ له‌ کاناداوه‌ هه‌لده‌ستی بابه‌تێک ده‌نووسی، منێک که‌ زۆر دوورم له‌ تۆ چۆن بزانم جه‌نابت راست ده‌که‌ی،‌ به‌ نوسینی وه‌ها بابه‌تێک که‌به‌ شێوه‌یه‌کی منداڵانه نوسیوته. کاکه‌ راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبی دیمۆکرات له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌س و لایه‌نێک هه‌لسو که‌وت ناکات. ‌‌کاک فه‌رهاد من مایله‌که‌م به‌ جێ دێڵم بۆ جه‌نابت چوون ده‌مهه‌وێت یارمه‌تی جه‌نابت بده‌م هه‌م بۆ نوسینی بابه‌ت هه‌م بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی جه‌نابت له‌ زۆر مه‌سایل.

به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی بگری
agirybilverkstad@hotmail.com

ferhad.j texas | 9 Oct 2008 - 02:02
ئه ری كاك فه رهادی به رێز قه رار وابوو جه نابتان ناوی خۆتان بگۆرن نه وه ك ئه و كاره تان نه كرد خه ریكن ناوی حێزبی دمۆكراتی كۆردستانی ئێران ده گۆرن به (حێزبی دیمۆكراتی ئێران) وه ڵاهی جوانه ئه م ناوه تان بۆ خۆتان هه ڵبژاردبا جوانتر ده بوو كه به شوین ناوی نوی ده گه رن، ئێوه ن كه نوی خواز و نوی گه ران با ناوه كه شتان نوی بیت باشتره، جیا له وه ش كه هاوار ده كێت فڵان لایه ن نه هاتن به شداریان نه كرد باشتره بۆ هه موو كارێك له خۆتان مایه بنین، باشه گه ر كه س نه هات ئه م مه راسمه چۆن چۆنی بوو؟ كێ هاتبوو؟ ئێوه به رێوه به ری بووین؟ چه ند كه س بوون؟ پێتان شه مرم بوو كه نه فه راتتان نه ده گه یشته ژماره ی په نجه كانی ده ست؟ ده وایه له كۆمه ڵگای كۆرده واریشدا هه ر به م ژماره یه بروانه پێش ، ده زانی كه كامه لایه ن راستن و خه ڵك ده گه ڵ كی ده كه ویت.... ئه ی كاك فه رهاد بۆ باسی هوی به شدار نه بوونی ئه و لاینه كۆردیانه ی دیكه ی ناكه ی؟ به س فه رمووته كه به به یانووی مندالانه نه هاتبون... با بزانین به یانووكان چی بوون؟ باشر ئه وه یه كه به راشكاوانه هه موو شتیك بیته باس كردن و دركاندن ، له وانه یه لایه ن به رانبه ر پێیان خۆش نه بی به یه ك ناوه وه و دوو رووخسار بینه میدانیك كه سوو ئێستفاده ی سیاسی پێوه بكرێت ده با پێش رێك خستنی ئه و به رنامه یه پێوه ندیه كتان كردبا به هه ر سێ لایه نه كۆردیه كه ی دیكه وه كه رۆژی خۆ پیشاندان كۆرد وته نی سه رتان به بێ كڵاو نه مابایه وه كه جه نابتان ئاوا قه ڵس بن و هیرش بكه نه سه ر هه مووی كۆرد و خۆتانی پێ پاك بكه نه وه ، با راستیه كان به باشی باس بكه ین، بژیت زیندانی سیاسی و ئازادیخوازی دمۆكرات.

فه رهاد . ج تكزاس

خێرخوازێک | 9 Oct 2008 - 01:00
کاکه‌ فه‌رهاد ، ماندوو نه‌بی بۆ هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ وچانت بۆ رزگاری زیندانیانی سیاسی !من که‌ نوسراوه ‌پر له‌ رێزو حکمه‌ته‌که‌تم دیت له‌گه‌ڵ ئه‌ه‌ وینانه‌ که‌خۆت پێوه ‌هه‌ڵواسین و به‌ فارسی له‌ سه‌ریان نوسراوه‌ "زندان و مبارزه‌"!! به‌و حاڵه‌ش زه‌نگم بۆ براده‌رانی دیموکرات تا راست و درۆی مه‌سه‌که‌له‌که‌یا
لێ پرسیار که‌م ئه‌و براده‌ره‌ی دیموکرات که‌ ئه‌ندامی کومیته ی ڤانکوڤریان بوو ،به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ وتی :"ئه‌وه‌ بابه‌ته‌کی کاک فه‌رهادت خویندوه‌ته‌وه‌ کوره‌ برا کاک فه‌رهاد له‌ هه‌شتا80 وڵات ئازاده‌ئێمه‌ لێ ناگرین."!!من به‌ جیددی لێم پرسی راستی مه‌سه‌له‌که‌ چیه ئه‌و وتی شتی وا فری به‌ راستییه‌وه‌ نییه‌ حیزب نه‌ بایکوتی کردوه‌ نه‌ پێشی هیچکه‌سی بۆ به‌شداری گرتوه‌ به‌ڵکوو پیی وابوه‌ ئه‌وه‌ قمار به‌ ناوی زیندانی سیاسیه‌ که‌ رۆژی 1شه‌ممه‌ بڕۆی بۆ ئارت گالری بۆ خۆ نیشاندان وێنه‌ کێشان ،به‌و حاڵه‌ش نزیک به‌ 25-30 به‌شدار بوون 5که‌س له‌ هاوریانی حیزبیش له‌وێ به‌شداربوون ،که‌ کاک شهریار ویژه‌ ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزب و کاک سیامه‌ک نه‌جه‌فی و خوشکه‌ حومه‌راو ...که‌ لانه‌نه‌کانی تر به‌ هه‌موو هیزیان هه‌ر لایه‌نه‌ 2که‌س و له‌تێکیان به‌شداربوون ئێمه‌ که‌ گوایه‌ به‌شدار نه‌بووین 5 که‌سمان له‌وێ بووه‌ .گه‌ر کاک فه‌رهاد ده‌لێ راست نیه‌ بایه‌کیک له‌ لایه‌نه‌کانی به‌شدار روون کردنه‌وه‌یه‌ بدات تا ئه‌و کات کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راستی مه‌سه‌له‌که‌ بۆ هه‌موو که‌س روون کاته‌وه‌.وه‌گه‌ر نا کا فه‌رهاد یان مامه‌ فه‌رهاد فیری ناراست گوتنیان کردوه‌.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌راستی قسه‌ی ه‌و براده‌ره‌ی کومیته‌ی دیموکرات که‌ بۆ منی باس کرد منیش لیره‌ باسی ده‌که‌م .جا نازانم کاک یان مام فه‌رهاده‌کان ئه‌وه‌نده‌ ده‌جیقنن؟؟من بۆ خۆم لێتان ناشارمه‌وه‌،هه‌ر به‌دیتنی پڵاکارده‌ فارسی لێ نووسراوه‌که‌ی مامه‌ فه‌رهاد له‌ ڤانکوڤری ئینگلیزی زماندا به‌ هه‌ڵکه‌وتی رۆژی خۆ نیشان دانه‌که)ئیمان به‌ راستی قسه‌کانی کاک فه‌رهاد ئال ه‌ ئه‌سحابی له‌رزۆک بوو.)‌ ‌

چۆمه ڵانی | 8 Oct 2008 - 22:52
ده سته کانت خۆس بێت کاک فه رهادی خۆشه ویست. به راستی زۆو جوان بۆ مه سه له کان چوویه .کاولانی ده لیت ناوی حیزبی دیموکراتت به حیزبی دیموکراتی ئیران ناو بردوه. ده ی وایه ئیتر ئه وانه بونه ته پیاوی سه ڵته نه ت ته ڵه ب و ئیرانێکان و ئیرانچی کان و نه زمی ئه فشاره کان. پێم وایه ئێستاش خۆیان نه ناسیوه که کوردستانیان فرۆشتوه وه ئه و به ناو به ره ی که ئه وانه پێکیان هێناوه .که چه به ره ش ته واو نیه چونکه هه مو که س ده زانێت چیان له باران دا نیه

A. Alyasy | 8 Oct 2008 - 22:37
دەست خوش مام فەرهاد
بو ئاگاداری جەنابت و کوردانی دانیشتوی شارەکەت یان ولاتەکەت کە ئێستا تێدا دەژیت، ئەو برادەرەی کە ئێستا بەرپرسی کومیتەی حدکایە لە شارەکەتان، بە ناوی ... یەکیک لەو کەسانەیە کە، لە ئوردگای رومادیەوە دەیناسم ، باوەر بفەرمون ئەو کابرایە ئه‌وه‌نده‌ ئیمانی بە مەزهەبی مەهدەویەت هەیە نیو ئەو هیندە ئیمانی بە مەسەلەی نەتەوەی نیە. لە ئوردرگای رومادی لە گەل کارمەندە گەندەلە ئارەبەکان ببو بە یەک ، پولی خەلکی هەژاری نێو ئوردگایەکەیان دەخورد و یان ئەگەر کەسیک لە پەنابەرەکانی ئوردگا بو ولاتیک قەبول بایە ، ئەو... بە یارمەتی کارمەندە ئارەبەکان یان کێسەکەیان لێ دەگوری یان داوای پولیان لێ دەکردن. ئێستاش لە شارەکەی جەنابت لە رێگای فالانژ بونی بو شاهو حسینی بوتە بەرپرسی کومیتەی حدکا.
ئە. ئەلیاسی

کورده | 8 Oct 2008 - 15:02
مام فه رهاد گیان.ده ست خۆش بۆ ئه و قه له مه ساده و ساکار به ڵام پڕ هه ستی پاکی کوردانه ت.حدکا له وه ته ی هه یه له خۆ به زل زانی وخۆ له خه ڵک جیا کردنه وه ده ستی باڵای هه بوه بۆیه ئه وه حاڵیانه.من ته نیا یه ك شت ده ڵێم هه تا حدکا خاوه نی به رپرسانی وه ک ئێستایان بن و کۆلکه نوسه ری وه ک حه سه ن کاوڵانی و شنۆ و....عه یبه کانیان بۆ پینه بکه ن.چاوه ڕوانی له وه زیاترت نه بێ.من پێم وایه به شداری نه کردنیان له و ڕێپێوانه هۆکاره که ی بۆ ئه وه بگه ڕێته وه که لایه نی به رامبه ریان حدک به پێی هه واڵه کان به شداری له خۆ پێشاندانه که دا کردوه بۆیه ش ئه وان به پێی سیاسه تی خۆیان دوره په رێز ده بن له و جێگایه ی که لایه نی حدک ی تێدابێ .ئه وه ش بۆته مایه ی دور که وتنه وه ی زیاتریان له جه ماوه ری کوردستان.مام فه رهاد گیان مه سه له یه کی ئینگلیزی هه یه د‌ه ڵێ cutting the nose despite the face. واته لوتی خۆی ده بڕی بێ ئه وه ی بیر بکاته وه روخساری چی به سه ر دێت.
منیش وه ک تۆ چاوه ڕوانی وه لامی به رپرسه کانی ئه و حیزبه نیم به ڵام وه ک پێم گوتی ده روێشه کانیان و کۆلک ه نوسه ری وه ک کاک حه سه ن و هاو وێنه کانی ئه مجاره شیان هه وڵی پینه و په ڕۆ کردنی ده ده ن .به ڵام من پێم وایه خه ڵک چاوی کراوه یه و چیتر گه لی کورد ڕێگا ناده ن که سانێک یاری به چاره نوسیانه وه بکه ن که ئێستاش وه کو ده ورانی به رد بیر ده که نه وه.

دیلان | 8 Oct 2008 - 13:32
ده‌سته‌کانت خۆش بێ مام فه‌رهاد، هه‌ربژی بۆ کورد که‌ رۆله‌ی وه‌ک تۆی هه‌یه‌ چاوه‌کانت ماچ ده‌که‌م.

کاوڵانی | 8 Oct 2008 - 11:38
مام فه‌رهاد گیان ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جه‌نابت [ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ] ه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ناوه‌که‌ت نوسیوه ، دوای ئه‌وه‌ش ده‌فه‌رموی که‌ به‌ بیانوی زۆر منداڵانه‌ به‌شداریان نه‌کردوه‌ ، من ناڵێم کاره‌که‌یان باش بوه‌ به‌ڵام ده‌بو ئاماژه‌ت به‌ بیانوه‌ منداڵانه‌کانیان کردبا . به‌ڵام من شێوه‌ی نوسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی جه‌نابتم به‌ لاوه‌ سه‌یره‌ ، جیا له‌وه‌ی که‌ زۆر سه‌ره‌تایی نوسراوه‌ ،زۆر هێرشی ناڕه‌واشی تێ دایه‌ باوای دانێین له‌ گه‌ڵ حیزب کێشه‌ت هه‌یه‌ به‌ڵام خۆ ینک و پدک گه‌وره‌ترین حیزبی کوردین ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که‌ جه‌نابت باسی ده‌که‌ی له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی ئێوه‌ با تۆ دیسانیش هه‌ر وا به‌ بێ ڕێزی باست لێ ده‌کرد ؟؟؟ له‌ گه‌ڵ ڕێزم دا ‌

به‌ختیار نۆروه‌ژ | 8 Oct 2008 - 11:01
ویرای سلاو ده‌سته‌کانت خۆش کاک فه‌رهاد به‌داخه‌وه‌ حیزبی دیمۆکراتی ئیران هه‌له‌ی زۆره‌.بۆیه‌ ده‌بی له‌ هیچ کۆرۆ کۆمه‌لیکدا بانگیشتنیان نه‌کن.
حیزبه‌کیان دۆ له‌ت بۆ به‌لام هه‌ر ده‌لین حیزب یه‌که‌ۆ نابی به‌ دۆ....پارتی ۆ یه‌کیتیش بۆ سه‌فارتی ئیران سه‌رۆ مال داده‌نین به‌لام بۆ کۆردی رۆژهه‌لات هه‌ر مایه‌ی زه‌ره‌ر بۆن.
بژی کۆردیستانی یه‌کپارچه‌

شنۆ1 | 8 Oct 2008 - 10:52
مام فه‌رهاد هه‌ر که‌س له‌ جێگای خۆی هه‌ستاوه‌ نوسه‌ره‌که‌ قه‌له‌میش به‌ ده‌ستی خۆیه‌تی چۆنی هه‌لی سورێنیت یان چی به‌سه‌ر زاریدابێت ده‌خاته‌ سه‌ر روی کاخه‌ز . بێ ئه‌وه‌ی تۆ ئیشاره‌ بکه‌ی که‌ له‌ به‌ر چی یان هۆی چبووه‌، تۆ به‌ ئحساساتییه‌وه‌ هه‌لت کوتاویته‌ سه‌ر حدکا تۆزێک ئینسافت بێت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ خۆمان شاهیدین له‌ هه‌موشوێنێک به‌شداری به‌ر چاو سه‌ره‌کییان بووه‌ له‌ هه‌مو خۆ پێشاندنه‌کان و ئحترازو نارزایه‌تییه‌کانی دژی رێژم، وه‌ به‌ وه‌زیفه‌ی خۆشی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ناشی بیسی جار جاه‌ چاو له‌ سیته‌کان بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توشی خوای ناخاسته‌ ئه‌ ئحساسه‌ته‌ نه‌ بی له‌و مه‌یانه‌دا حه‌حزابه‌کانی دیکه‌ش چی حێرانی یان کوردستانی به‌شدارییان بووه‌ ئه‌وانیش به‌ وه‌زیفه‌ی خۆیان ده‌زانن من داوا له‌ هه‌مو کورده‌کی به‌ شه‌ره‌ف ده‌که‌م خه‌ونی گولێ به‌ لایه‌نی به‌رابه‌ری نه‌بێنن یان دلئێشییه‌کی که‌ هه‌یه‌تی له‌ گه‌ل یه‌که‌ک له‌ لایه‌نی به‌رابه‌ری نه‌ گه‌ینیته‌ یه‌و جێگایه‌ی که‌ به‌یتو بالۆرێ بۆی هه‌لبه‌ستێ، به‌لام من 100%له‌ 100% خاتر جه‌مم که‌ ئه‌وه‌ی جه‌نابت نوسیوته‌ دوره‌ له‌ راستی و داواش له‌و کۆمیته‌ی که‌ ئه‌م براده‌ره‌ ئیشاره‌ی پێکردووه‌ ده‌که‌م تۆزێک زه‌حمه‌ت بکێشن رۆنکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن

بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
‌ تکایه بۆچوونه‌کانت به فۆنتی یونکورد بنووسه
هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنێردرێ بڵاو ناکرێته‌وه


بۆچوونێک هه‌لگری
‌ سووکایه‌تی‌، ناوزراندن‌و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌ر که‌س‌و گرووپ‌و کۆمه‌لگایه‌ک بێ
‌ بلاوناکرێته‌وه


avatar له سه‌ر کلاس باسی به کۆیله‌گرتنی میلله‌تانی کرد و له ڕووبه‌ڕووی شا دا رخنه‌ی له وه‌زع گرت
سامڕه‌ند
ساڵی 1977 له ده‌بیرستانی محمد‌رضاشا ی مهاباد ده‌رسی ده‌بیرستانم ده‌خوێند. مامۆستا عبدالکریم مصطفی‌پور (شاریکه‌ندی) ده‌رسی دینی‌ی پێ ده‌گوتین. مامۆستا له نێو ده‌رسی مه‌درسه‌ دا
avatar مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه
avatar2010 02 08 - 18:00
شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین چییه‌؟به‌شی کۆتایی
ه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: عه‌زیز پیری
جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی ئێران، له‌ گه‌ڵ ساڵی 1357، له‌مه‌ دایه‌ که‌ له‌وکاته‌دا له‌ 100دا، ته‌نیا 30 ی کۆمه‌ڵگه‌ شارنشین بوون، به‌ڵام، له‌ ئێستادا له‌ 100دا زۆرتر 70 ی کۆمه‌ڵگه‌که‌‌ شارنشینن.
avatar2010 02 07 - 21:38
گه‌وره‌م هه‌ر خۆم شه‌رمه‌زارم*
حه‌کیم حسین زاده‌ (باوکی هێژا)
به‌ر له‌ ساڵی حه‌فتا، زۆر پێش ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ قه‌ندیل بو یه‌که‌م جار شانازی دیدارتم پێ ببڕێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاکه‌ جارێکیش ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌شتم دیبێ، ده‌تکوت ساڵانێکه‌ ده‌تناسم و زور جاران له‌ نیزیکه‌وه‌ زیاره‌تم کردووی.
avatar2010 02 07 - 17:32
کورد له‌ نێوان شۆرشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا
جه‌مال نه‌جاری
"ئیبراهیم یۆنسی" وه‌رگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد له‌ پێشه‌کی وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد و کوردستان" له‌ نووسینی "درک کینان" ده‌ڵێت: "نووسینی مێژووی کورد یان نووسین له‌مباره‌وه‌ شتێکی جگه‌ له‌ ئێش و ئازار نیه‌.
avatar2010 02 07 - 17:30
پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه‌؟
عه‌لی فازلی
ساڵی 1365 کاتێک له‌ رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له‌ ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به‌ ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته‌ که‌ به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو
avatar2010 02 07 - 17:17
به‌ بۆنه‌ی 31 که‌مین ساڵی شۆرشی گه‌لانی ئێران
لوقمان زه‌هرایی
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شۆرشی گه‌لانی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ ده‌ست ئیستبداد وسه‌ره‌رۆیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وگه‌یشتن به‌ ئازادی ودێموکراسی پێ ده‌نێته‌ نێو 31که‌مین ساڵی خۆی وپاش تێپه‌ر بوونی 30 ساڵ
avatar2010 02 07 - 17:15
چاوخشانده‌نێک به‌ سه‌ر رابردوو دا، بیرکرنه‌وه‌یه‌ک له‌ داهاتوو
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی: مرۆڤ‌ پێویستی به‌ ئامێرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بووانێت کارێکی له‌بار ئاراسته‌کات، لێره‌ دا دوو شت وه‌ک ئامێری کار پێویسته‌، یانی پسپۆری له‌ کارو باری سیاسی و بوون به‌ شێوه‌ی پراکتیک، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ من نه‌پسپۆڕی سیاسییم و
avatar2010 02 07 - 00:00
شێعرێک به‌ ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی له‌ چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر کاک ته‌هادا
بۆرۆژهه‌لات: خۆت‌و قه‌له‌مه‌که‌ت‌و ده‌نگه‌که‌ت کارێکی هاوبه‌شی بێژه‌ری ئه‌فسانه‌یی کوردستانی رۆژهه‌لات ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌و رۆژنامه‌وان دلشاد جه‌مشیدی‌یه‌ که‌ بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشــــــــەریی دێرین،کارگێر،نووســــەر،وەرگێر و بێژەریی'' دەنگی کوردســــتانی ئێران'' ، بلاو بووه‌ته‌وه‌.
avatar2010 02 06 - 20:11
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟
وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ
avatar2010 02 06 - 16:38
مێژووی زیندوو! (15)
ئاوڕێک له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی کاک خالید وه‌نه‌وشه‌
هه‌یاس کاردۆ
"شام" جه‌مسه‌ری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی "ئاو" و "خاک"ه‌. له‌ شام دا ئاو و خاک به‌ جۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌ لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه‌. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی راگری ژیان له‌و ده‌وه‌ره‌، شاکارێکی دروست کردوه‌
avatar2010 02 06 - 16:00
محه‌ممه‌دعه‌لی توفیقی: کورده‌کان له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌وری گرینگیان هه‌بووه‌‌
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌ی نیزیک به‌ هه‌شت مانگه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز،
avatar2010 02 05 - 19:17
بزووتنەوەی سەوز و زەروورەتی ئاڵوگۆڕ لە گوتاردا
مادێح ئەحمەدی
بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەمڕۆ لە ئێران بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە نێوی "بزووتنەوەی سەوز" لە گۆڕێدایە. هەر وەک دەیان جار باس کراوە ئەم بزووتنەوەیە بەرهەمی سێ دەیە سەرکووت و چەوساندنەوەیە. ئەو کودەتایە کە لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریدا دژی دەنگی خەڵک کرا
avatar2010 02 04 - 16:35
ساڵوه‌گه‌ڕی‌ 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌
22ی رێبه‌ندانی‌ 1357 هه‌تاویی‌ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئێراندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌. راپه‌ڕینی‌ بوێرانه‌ی‌ 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی‌ رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێرانی‌ تێكدا‌و بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ به‌ نیزامی‌ 2500 ساڵه‌ی‌ شاهه‌نشاهی‌ ئێرانی‌ هێنا.
avatar2010 02 03 - 19:10
‌عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌: ئه‌وه‌ی فه‌عالینی نێوخۆی وڵات به‌ چاره‌نووسی خۆیانی ده‌که‌‌ن, ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نایکه‌ین
دیمانه‌: سمایل شه‌ره‌فی
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ تاران و كرماشان و له‌ سنه‌و مهابادو مه‌ریوان و .... ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات نایكه‌ین. ئێمه‌ حازر نیین مایه‌ له‌ خۆمان دانێین له‌ ستهۆكۆلم و بێرلین وپاریس و له‌نده‌ن‌ چوار سه‌عات وه‌ختی‌ خۆمان سه‌رف بكه‌ین
avatar2010 02 03 - 12:46
‌دووی ڕێبەندان، جەژنێکی نەتەوەیی یان بۆنەیەکی حیزبیی؟
سوورکێو زه‌کی
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، جێژنی دووی ڕێبەندان بۆنەیەکی نەتەوەییە و لەوانەیە تەنیا جێژنێکیش بێت کە هەموو لایەنەکانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە قەبووڵیان بێت. دیارە مەبەستی من لەو قەبووڵبوونەی هەموو لایەنەکان بەو مانایە نییە کە ...
avatar2010 02 02 - 23:49
دیسان ستراتیژیه‌ک، که‌ ئاسۆی تاریک و لێله‌
(تایبه‌ت به هه‌لوێستی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ی حدکا)
عرفان تارین
رێبه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران پتر له‌ 30 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئیرانیان مه‌حروم له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌کانی مرۆڤ کردوه‌.
با ئێمه‌ش له‌ خۆپیشاندانی‌ 22ی‌ رێبه‌ندان دا به‌شدار بین
شۆڤێنیزمی (فارس) تازە دەزانێ کە رەژیمی ئیسلامی چەند درندەیە!
شه‌پۆلی‌ سه‌وزو پێشنیارێك
کورده‌کان چۆن به‌ره‌ورووی خۆپیشاندانه‌کانی 22ی به‌همه‌ن ببنه‌وه‌؟
سیخورمه‌(1)
ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌م بۆ هه‌موو گیراوه‌کان داوا ده‌که‌م!
باشووری کوردستان، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاخونده‌کان
خوایە زوو بمرم
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان
باڕه‌باڕی زڕه‌ سیاسه‌تمه‌داران له‌ گیاجاڕی سوننه‌تدا


Nuser
میوانی (بۆ رۆژهه‌ڵات)
هه‌واڵه‌کان
فارسی
 

 

هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه