پێناسه| هه‌واڵ| وتار| دیمانه| مێژووی زاره‌کی | چاند و هونه‌ر | په‌یوه‌ندی | Start
چاوپێکه‌وتن
 
ده‌سپێک|بینێره|چاپ|3401 جار خوێندراوه‌ته‌وه| 12 بۆچوون
کویستان فتوحی: "دواى كۆنگره‌ی‌ سێزده‌ ویستیان به‌ یه‌كجاری‌ ده‌ستی‌ لایه‌نێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ حیزب بسڕنه‌وه‌"
2008 02 10 - 10:35

avatar
ئامادةكردنى: دلشاد جمشيدى

به‌رێزتان‌ هۆکاره‌کانی لێکترازانی ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ چی‌دا ده‌بینن؟
کویستان فتوحی: لێكدابڕانی‌ ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر جیاوازی‌ فكریی‌ نه‌بوو، به‌بڕوای‌ من ته‌نیا كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و شێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی‌ حیزب بوو. چونكه‌ ده‌بینین هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ فكرییانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ 13دا په‌سند بوون كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌گوترێ‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و شێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ حیزبه‌ به‌و مانایه‌ نیه‌ لایه‌ك تاوانبار بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ زۆر له‌ پێش كۆنگره‌ی‌ سێزده‌وه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵ‌ داوه‌. هه‌رچه‌ند من لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار (ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌دا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت‌و حیزبیان به‌ڕێوه‌ ده‌برد) زیاتر به‌ تاوانبار ده‌زانم. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ ده‌بێ‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌رامبه‌ر میلله‌تدا زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تیی‌ بكه‌ن. بۆچی‌ حیزبیان وا به‌ڕێوه‌ده‌برد كه‌ نیوه‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ یا نا یه‌ك له‌ سێی‌ ئه‌و حیزبه‌ لێیان ناڕازی‌ بێ‌؟ خۆ ناڕازییان ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بوون كه‌ به‌ قه‌ولی‌ ئه‌وان زۆر حه‌زیان له‌ كورسی‌‌و ده‌سه‌ڵات بوو بێ‌، ئه‌ی‌ ئه‌و هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ ساڵه‌های‌ ساڵه‌ ره‌نج ده‌كێشن‌و خه‌بات ده‌كه‌ن له‌و حیزبه‌دا ئه‌وان بۆ ناڕازی‌ بوون؟ ئه‌مانه‌ به‌ چ تاوانێك له‌ په راوێز ده‌خران‌و ناحه‌قییان ده‌رحه‌ق ده‌كرا؟ خۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ شه‌ڕی‌ ده‌سه‌ڵات‌و كورسییان نه‌بوو؟ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ حیزب نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه‌ حیزب به‌ڕێوه‌به‌رن كه‌ كه‌لێنی‌ دووبه‌ره‌كی‌ وا قووڵ‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بگاته‌ لێك ترازان. هه‌رچه‌ند ئه‌م دووبه‌ره‌كییه‌ تازه‌ نه‌بوو، ئه‌وه‌تا له‌بیرم دێ‌ له‌ حیزبی‌ دیموكراتدا دوو ده‌سته‌گی‌‌و چه‌ندده‌سته‌گی‌‌و ململانێ‌ هه‌ر هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێستا تاوانه‌كه‌ی‌ هه‌مووی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ لایه‌نێك نیه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ حیزب ره‌سمییه‌تیان دابوو به‌ دووبه‌ره‌كی‌ چونكه‌ حیزبیان دابه‌ش كردبوو به‌ (خۆمانه‌‌و ناخۆمانه‌) یانی‌ هه‌ركه‌س كه‌مترین قسه‌ی‌ بكردایه‌ كه‌ بۆنی‌ ره‌خنه‌ی‌ لـێ‌بێ‌ له‌ رێبه‌ریی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌م ئیتر ده‌كه‌وته‌ به‌ر رق‌و وه‌ك نه‌یارێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ سه‌یر ده‌كرا. ئه‌مه‌ به‌راده‌یه‌ك قووڵ بۆوه‌ كه‌ حیزبی‌ تووشی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ كرد. دڵی‌ خه‌ڵك شكا، ریزی‌ خه‌ڵك تێك درا، خه‌ڵك ناهۆمێد بوون‌و ئاره‌زووی‌ دوژمنان وه‌دی‌ هات. پێیان وابوو به‌ حه‌زف‌و وه‌ده‌رنانی‌ هێندێك كه‌س بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ دێنن به‌ جه‌ناح‌و جه‌ناحبازی‌‌و به‌ خه‌یاڵێكی‌ ئاسووده‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات داده‌نیشن.
قسه‌ش له‌وه‌ ناكه‌م كه‌ یه‌كساڵه‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌ڵامێكیان پێ‌نیه‌ تا خه‌ڵكی‌ پێ‌ قانع بكه‌ن. هه‌ر دوو لا یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یان ده‌ڵـێ‌ زوڵمیان لێمان كرد، ئێمه‌یان له‌په‌راوێز ده‌خست‌و كه‌م لوتفییان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كردین، ئه‌وی‌تریان ده‌ڵـێ‌ ئه‌وانه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاراتی‌ كۆنگره‌‌و دیموكراسییان ژێر پێ‌ده‌خست‌و... له‌م قسانه‌. ئه‌وه‌ چ وه‌ڵامێكه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان؟!
با هه‌ر دوو لا بێن روونی‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ هی‌ ساڵێك‌و دوو‌وسێ‌ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر نیه‌، ئه‌مه‌ هی‌ زیاتر له‌ ده‌ تا دوازده‌ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مێژووی‌ حیزبی‌ دیموكرات دا هه‌میشه‌ ده‌سته‌به‌ندی‌ ‌و ململانێی‌ جۆراوجۆر هه‌بوو، به‌ڵام هی‌ ئه‌مجاره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش كۆنگره‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حیزب. ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ حیزب كاریان ده‌كرد بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌شه‌ له‌ كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ حیزبی‌ دیموكرات كه‌ له‌ دوای‌ كۆنگره‌ی‌ هه‌شته‌مه‌وه‌ ریزه‌كانی‌ حیزبیان به‌جێ‌هێشت‌و به‌ناوی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ـ رێبه‌رایه‌تی‌ شۆرشگێر تێكۆشانیان هه‌بوو. ئه‌و كاته‌ ده‌ستی‌ پێ‌كرد كه‌ كار ده‌كرا بۆ ئه‌و فكره‌، فكری‌ یه‌كبوونه‌وه‌ی‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكرات. ئه‌و یه‌كبوونه‌وه‌یه‌ی‌، بناغه‌كه‌ی‌ به‌ له‌رزۆكی‌ دامه‌زرا. هه‌رچه‌ند ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ یه‌كبوونه‌وه‌ كێشه‌كان به‌ رووكه‌ش یان باشتر بڵێم له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ كه‌ش‌و هه‌وای‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌‌و ته‌ئسیراتی‌ ئه‌و پێشوازییه‌ زۆره‌ی‌ دۆستان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزب‌و كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دا بۆ ماوه‌یه‌ك دامركا‌و هه‌ست به‌ كێشه‌ نه‌ده‌كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ش هێنده‌ی‌ نه‌كێشا‌و ده‌سته‌‌و ده‌سته‌به‌ندی‌‌و ململانێ‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدایه‌وه‌. ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو جێ‌یه‌ك جێی‌ گرت ته‌نیا له‌ نیو ریزه‌كانی‌ حیزب دا جێی‌ نه‌گرت. بۆیه‌ هه‌میشه‌ موخالیفان‌و موافیقانی‌ یه‌كبوونه‌وه‌ هه‌موو كات هه‌ر له‌ ململانێ‌دا بوون. ئه‌گه‌ر موخالیفانی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ زۆر نامه‌سئوولانه‌ ده‌جووڵانه‌وه‌‌و بۆ تێكدانی‌ ئه‌م هه‌وڵه‌، لایه‌نگرانی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ش له‌ سه‌رووی‌ هه‌موویانه‌وه‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ كه‌ هه‌مووكات به‌ شانازییه‌كی‌ بێ‌وێنه‌یان ده‌زانی‌ بۆ خۆیان، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ده‌فه‌كه‌یان وه‌دی‌ هاتبوو‌و هه‌ده‌فێكی‌ پیرۆزیش بوو چونكه‌ ویستی‌ زۆربه‌ی‌ دۆست‌و لایه‌نگرانی‌ حیزب‌و به‌گشتی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بوو، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ تێكدانی‌ ئه‌و هه‌وڵه‌دا هه‌مووكات به‌ شاراوه‌‌و ئاشكرا كارشكێنییان ده‌كرد زۆر بێ‌ته‌فاوه‌ت بوون. له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ ناخۆشیی‌ زیاتر‌و كێشه‌كان قووڵ‌ نه‌بنه‌وه‌ هه‌ر به‌ ئیمتیازدان به‌ لایه‌نی‌ موخالیف، كێشه‌كانی‌ دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی‌ رێبه‌رایه‌تی‌ شۆرشگێڕیش هه‌وڵیان ده‌دا له‌ پۆسته‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ حیزب دا ده‌ستیان گیر بێ‌‌و زوڵمیان لـێ‌نه‌كرێ‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ بوونه‌ هۆی‌ جه‌ناح‌و جه‌ناحبه‌ندی‌ نهێنی‌ له‌ نێو ریزه‌كانی‌ حیزب دا. له‌ جیاتی‌ بێن به‌ شه‌فافی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتر دیالۆگ بكه‌ن‌و كێشه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئوسوولی‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و فكره‌ جیاوازه‌كان ببێته‌ هۆی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ كاری‌ حیزبی‌‌و ئامانجی‌ گشتی‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ سازماندراو كارده‌كرا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌یه‌كتر، به‌ڕاستی‌ له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ ریزه‌كانی‌ حیزب له‌ ساڵی‌ 1996دا هه‌ر دوو لا تاوانبارن. نه‌ موافقانی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ به‌ جیددی‌ كاریان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی‌ راسته‌قینه‌ كرد، نه‌ موخالیفانی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ش شه‌فاف‌و روو راست بوون له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ شانازییه‌كی‌ گه‌وره‌‌و خواستی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بوو، بۆچی‌ مه‌جالیان به‌ موخالیفان ده‌دا به‌خاتری‌ مه‌نفه‌عه‌تی‌ شه‌خسیی‌ خۆیان بناغه‌ی‌ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ بنكۆڵ‌ بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی‌ شووم بوو، موخالیفان بۆ به‌ ئاشكرا‌و به‌ روونی‌ ریسوایان نه‌ده‌كرد؟ دیاره‌ هه‌ر دوولا به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان بۆ گرنگتر بوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌. هه‌ر بۆیه‌ ئاكامه‌كه‌ی‌ جارێكی‌ دیكه‌بۆوه‌ هۆی‌ لێكدابڕان‌و له‌ت‌وپه‌ت بوونی‌ ریزه‌كانی‌ حیزب. به‌رهه‌می‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌ش كاری‌ ساڵێك‌و دوو ساڵ‌ نه‌بوو ده‌سته‌به‌ندی‌ زۆر له‌وه‌پێشتریان بۆ كردبوو كه‌ ویستیان به‌ یه‌كجاری‌ ده‌ستی‌ لایه‌نێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ حیزب بسڕنه‌وه‌، بۆیه‌ كه‌وتنه‌ حه‌زف‌و سه‌ركوت. تا وای‌ لێهات ئه‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌ك دوژمن سه‌یری‌ یه‌كتریان ده‌كرد. به‌ڕاستی‌ من به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم نفره‌تم له‌ حیزبایه‌تی‌ ده‌كرد. چونكه‌ هه‌ستم به‌وه‌ ده‌كرد ئێنیرژی‌‌و ره‌نجم به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوا.

چ مکانیزم یان رێگه‌چاره‌یه‌ک پێشنیار ئه‌که‌ن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌؟
کویستان فتوحی: میكانیزم زۆره‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌. ئه‌و دوو حیزبه‌ یه‌كجار زۆر خاڵی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ پێكه‌وه‌ تا لێك نزیك ببنه‌وه‌. ئامانجیان، خه‌باتیان، رابردوویان‌و.... پڕه‌ له‌ شتی‌ هاوبه‌ش. ئه‌مانه‌ میكانیزمی‌ سه‌ره‌كین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌لاوه‌ گرنگتر بێ‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ نێو ئه‌و دوو حیزبه‌، ئه‌وه‌ لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ لایه‌نی‌ كاك مسته‌فای‌ هیجری‌ چاوی‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا داخستوه‌، ئه‌سڵه‌ن تا ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵ بى‌ پێی‌ وانیه‌ ئه‌م له‌ت بوونه‌ گاریگه‌رییه‌كی‌ سه‌لبی‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی‌ ئه‌وانیش، ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن چه‌ند كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوون رۆیشتن‌و حیزبیان به‌جێهێشت!! ئه‌مه‌یه‌ كاره‌سات یان به‌ڕاستی‌ له‌ واقعی‌ تاڵی‌ ئه‌و له‌تبوونه‌ یا ئینشعابه‌ هه‌رچییه‌كی‌ ناو ده‌نێن، تێنه‌گه‌یشتوون، یان راستگۆ نین له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك. خۆزگه‌ هه‌ردوو لا كورسی‌‌و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ویستبا. خۆزگه‌ ئاڵوگۆڕیان له‌خۆیاندا پێك ده‌هێنا‌و به‌ عه‌قڵییه‌تێكی‌ نوێوه‌ كار بكه‌ن‌و حیزب ته‌نیا به‌ هی‌ ده‌سته‌‌و گرووپێك نه‌زانن‌و رێگه‌ به‌ هه‌موو چین‌و توێژێك بده‌ن خۆیانی‌ تێدا ببیننه‌وه‌. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ له‌ خۆیان بسڕنه‌وه‌ (كه‌ هه‌رچی‌ له‌گه‌ڵ‌ من نیه‌ دوژمنی‌ منه‌)، چی‌ دیكه‌ گاڵته‌ به‌ هه‌ست‌و شعووری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌كه‌ن. ئه‌مانه‌ ده‌توانن رێگایه‌ك بن بۆ لێك نزیك بوونه‌‌وه‌‌و لێك تێگه‌یشتن.
سه قزی25 | 15 Feb 2008 - 14:40
ئه من پیم سیره که ده لین لایانی حدک زیاتر خه تاباره ئه گه ر کاک مسته فا سکرتیر باش بوو نه ی هیشتای که جیا بو نه و بوای
ئه و له جه وابی ئه و هه ولاتی حووم
بژی حیزبی دیموکراتی کوردستان

nawqala | 15 Feb 2008 - 08:29
سلاو پيمان وايه لايه ني ( حدك) زياتر خه تابارن هه ر وه ها يه كگرتنه وه ي حيزب له سه ر بنه ماي يه كگرتنه وه ي پيشوو هه له يه ده بي له رووي بنه ماي نويوه كار بكه ن و يه ك بگرنه وه ئه لبه ت بي بووني لايه ني حه سه ني ره ستگار و جه ليل گاداني ( كونگره ي هه شت ) كووانوي مال به و كه سه ده به خشري كه له كونگره دا ده نگي هاوردبيت باسي له ت بووني حيزب له زه ماني به ريز حه سه ن زاده له حيزبدا داكه وتووه سپاس بو به ريز خاتوو فتووحي بژي حيزبي ديموكراتي كوردستاني ئيران - هاوولاتيه ك له شاري سه قز

سه قزي25 | 13 Feb 2008 - 20:14
سلاو به راستي خاتوو كويستان سپاس ده كين ئه من خووم ئه ندامي تشكيلاتي حيزب ديموكراتم ئه يم ئيفتخار ده كين به جه نابت و هه ر وه ها كه ساني وه ك جه نابت وه هه مو ده زانين كه خاتوو مه ريم هه مو قه سكاني هه يني خوه ي نه بو وه هه يني ريبر كه ي بو واتا گورينه ي ناوه ي حيزبي ديموكرات
بژي حيزبي ديموكراتي كوردستان

نژاد سه‌لاحی | 13 Feb 2008 - 00:03
خاتوو مه‌ستووره‌ی به‌ڕێز ئینسان به‌ڕاستی حه‌یفه‌ وه‌ک جه‌نابت بوغزاویو قین له‌ دڵ نه‌بێ ،سه‌رتاپای وجودت بۆته‌ بوغز و قین و له‌ قاڵبی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌دا دات ڕشتووه‌.به‌ڕێز کوا خوشکه‌ کوێستان خۆی وه‌ک نوسه‌ر ناساندووه‌ ئه‌وه‌ی داخی خستۆته‌ سه‌ر دڵی جه‌نابت و ئه‌مسالی بیر ته‌سکی وه‌ک جه‌نابت قسه‌ مه‌نتیقیه‌کانی خوشکه‌ کوێستانه‌.ئه‌گه‌ر مه‌نتیقتان هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ دڵسۆزی بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که‌ واتان لێ کرد چیتری باس کردووه‌.پێتان ناخۆشه‌ بڵێن حیزب له‌سه‌رچی به‌م ڕؤژه‌ گه‌یشتووه‌و ڕێگا چآره‌سه‌ری گرفته‌کانیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌یه‌.به‌
ڵنیایه‌وه‌ ده‌بێ عه‌رزت بکه‌م ئه‌وه‌ی که‌ دڵێ بۆ یه‌ک ڕیزی حیزب ده‌سوتێ و په‌رۆشی یه‌ک بوونه‌وه‌یه‌ هه‌مووی به‌ خائین ده‌زانن جا چ له‌ ناو حیزبی دیموکڕاتی کوردستان دا بێ یا له‌ ‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان.باڵام تا حیزبه‌که‌تان که‌سانی وه‌ک تۆ کادری ڕێبه‌ری و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌بێ قه‌ت یه‌کگرتنه‌وه‌ وه‌دی نایه‌‌

mastura | 12 Feb 2008 - 18:11
ئه‌م کاته‌تان باش به‌ره‌زان خۆزگه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵات هه‌نده‌ک به‌خۆیان دا هاتبانه‌وه‌و نه‌وه‌نده‌ ته‌بلیغی ژه‌هراویان بڵاۆ به‌کردباوه‌ و خوێنه‌رانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌ ئه‌قڵ فکریان بکردباوه‌ نه‌ک به‌ چاو ده‌نا ده‌بوایا بیان زانیبا که‌ کۆستان قه‌ت نوسه‌ر نه‌بووه‌و شێوه‌ی داڕشتنی مه‌تڵه‌بێکی ئاوا کاری ئه‌و نیه‌ بۆخۆشی باش ده‌زانی.بۆ تا کاک قادر ئه‌ندامی کومیته‌ ناوه‌ندی بوو چاویان له‌ هه‌موو که‌مو کووڕه‌کانی حیزب نووقاند بوو.کاک دڵشاد ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خراپی نییه‌ وتووێژه‌کانی له‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵات دا بڵاو ناکاده‌وه. بۆڕۆژهه‌ڵات تایبه‌ته‌ به‌ ته‌قمی جیا بووه‌ له‌ حیزبن و بوس

Soran | 12 Feb 2008 - 17:37
سڵاو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی بۆ رۆژهه‌ڵات
ده‌ستت خۆشبێ کوێستان خانم به‌ڕاستی هه‌ده‌فت پێکاوه‌.
من خه‌ڵکی شاری پیرانشارم، نوسراوه‌کانی هه‌ر دووک هیزبی دێموکڕات ده‌خوێنمه‌وه‌ زۆر له‌ شته‌کان ورد ده‌بمه‌وه‌،
ده‌بینم بابه‌ته‌کانی به‌شی کوردستان زۆر به‌ڕێ و جێن و سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی راده‌کێشێ، چونکه‌ بابه‌ته‌کان زۆر به‌ زمانێکی دۆستانه‌ و برایانه‌ و دوور له‌ جنێو و سوکایه‌تی به‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ر واته‌ حیزبی دێموکڕاتی ئێران
ده‌نوسرێن. دیاره‌ من له‌ پیرانشار ده‌ژیم نازانم ئه‌وشتانه‌ی ده‌یڵێن هه‌تا کوێ راستن، به‌ڵام قسه‌کانی حیزبی کوردستان زۆر به‌ڕێ و جێن. هیوادارم هه‌ر ئاوا هێمن، له‌سه‌رخۆ و دێموکڕات بن. له‌ بابه‌ته‌که‌ی مریه‌م خانم دا هاتوه‌ که‌ ده‌بێ ناوی خۆیان بگۆڕن، من پێم وایه‌ ناوی خۆیان بگۆڕن یان نه‌یگۆڕن هیچ له‌ وه‌زعه‌که‌ ناگۆڕێ، چونکه‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ئاغای حه‌سه‌ن زاده‌ی خۆش ده‌وێت. خودا وه‌کیله‌ ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ ئاغای حه‌سه‌ن زاده‌ن هه‌مویان ده‌ڵێی دیپڵۆماتن، ماشه‌ڵا خالیدی عه‌زیزی، خوداوه‌کیله‌ بۆ سه‌رۆکی کوردستان ده‌بێ. جا بۆیه‌ من هیوادارم ده‌ستی برایه‌تی له‌ ده‌ستی یه‌ک بنێن و ئێمه‌ له‌ ده‌ست ئه‌و دووژمنه‌ خوێن رێژه‌ نه‌جات بده‌ن باشتره‌، ئه‌گه‌ر کوردستان ره‌زگار که‌ن به‌ خودای ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه‌ هه‌ن ده‌بێ 20 ئه‌وه‌نده‌ش قه‌رز که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سئولیه‌تی پێبده‌ن.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ کوردستان.

فوزیه‌ | 11 Feb 2008 - 18:26
ده‌ستت خۆش، وا زوو په‌شێمانی. مێرده‌که‌ی جه‌نابت یه‌کێک له‌ تاکه‌کانی هه‌ره‌ توند ره‌و بوو بۆ جیا بونه‌وه‌.

saeed | 10 Feb 2008 - 23:55
ده‌سته‌کانت خۆش بێ خوشکه‌ کوێستان زۆر چاکی بۆچووی و قامکت له‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کانی هه‌ر دووک لاداناوه‌ . به‌راستی دڵسۆزی به‌وه‌ی ده‌ڵێن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆچوونی کونه‌ ماری ده‌خوێنێوه‌ دیسان ئینسان مێشکی تێک ده‌چێ چوون ئه‌گه‌ر تۆزێک غیره‌تی هه‌با به‌ نێوی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆچوونه‌کانی ده‌نووسی. مادام به‌ نێوی خوازراو ده‌یهه‌وێ له‌ ئاوی لێڵ ماسی بگرێ ناتوانم هیچی پێ بڵێم ئیللا ئه‌وه‌ی که‌ بڵێم تێکده‌ر و ئاژاوه‌چی و کرمی جوڵانه‌وه‌یه‌

MAHABAD | 10 Feb 2008 - 21:02
بژی خاتوو کوءستان.ئه وه ی له هه مو که س شاراوه نیه ئه وه یه که هه مو که س ده زانیت که مسته فای هیجری و باله‌که‌ی هؤی ئه سلی له ت بوونی حیزبی دیموکرات بوون،وه ئیستاش له ناو جه ماعه تی کاک مسته فا دا ده سته به ندی و جیناح بازی له ما به ینی شکاکه کان و هه و رامانیکان دا گه یشتؤته ئه و په ری خؤی و دیسان ئه وانه ده بیت شاهیدی جیابونه وه یه کی تر ببن. وه به خؤشیه وه حیزبی دیموکراتی کوردستان جێی خؤی له ناو دڵی خه ڵکی کوردستان دا کردؤته وه و زیاتریشی ده کاته وه وه هه ر له شاری که س نابینی دانی خێر به حیزبی هیجری دا بێنێت

سمکۆ | 10 Feb 2008 - 19:57
ده‌ست و چاوت خۆش ، لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیعبینانه‌یه‌. هیوادارم هه‌ردووک لایه‌ن به‌ خۆیان دا بێنه‌وه و ڕه‌خنه‌ له‌ شته‌ خه‌راپه‌کانی خۆیان بگرن و ده‌ستنیشانی شتی باش بۆ داهتو بکه‌ن زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ر باشه‌. درنگ نه‌بووه‌. به‌ڵکه‌ دوای کۆنگره‌ی چارده‌ی هه‌ردووک لا مه‌چالی باشتر دروست بێت هه‌مو لایه‌کیش ده‌بێته‌ هه‌وڵ بده‌ن.‌.

ماکوان | 10 Feb 2008 - 12:53
بژی خاتوو کویستان فتوحی بۆ ئه‌و بیر و هزره‌ جوانه‌ت ، خۆزگه‌ هه‌موو که‌س وه‌کو جنابت بیری کردبایه‌وه‌ . هه‌ر ئه‌وه‌ی جنابت ده‌ڵێ" که‌ ئێمه‌ هێزی (ئنرژی) خۆمان دژی خۆمان به‌ کار دێنین ئه‌وه‌ له‌ هه‌مووی راستره‌.ئه‌و جۆره‌ کلتوره‌ یان ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ زۆر له‌ مێژه‌ له‌ نێو ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێ گرتووه‌ ئێستاش له‌ هه‌ر دوو باڵه‌که‌یدا زه‌ق و روونه‌ و هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌. که‌ی کۆتایی دێ ئه‌وه‌ ، ئه‌و کاته‌ی که‌ ئیمه‌ له‌ باتی بیر کردنه‌وه‌ له‌و کورسیه‌ شڕه‌ باشتر وایه‌ بیر له‌ ئازادی گه‌له‌که‌مان که‌ینه‌وه‌ ، ئه‌و کاته‌ ده‌کرێ بڵێن ده‌توانین به‌و ئاواتانه‌ بگه‌ین که‌ هه‌زاران که‌س له‌ رۆله‌ به‌ نرخانه‌ی گه‌له‌که‌مان گیانی خۆیان بۆ به‌خت کردووه‌. خاتوو گیان به‌ راستی ئه‌وه‌ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ نێو رێبه‌رانه‌ ئێمه‌یان کردووه‌ به‌ خۆراکی ته‌بلیغاتی خۆیان یاری به‌ که‌سایه‌تی ئێمه‌ ده‌که‌ن. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ جه‌ندین جاره‌ ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ نێو ریزه‌کانی حیزبدا روو ده‌دا ئیمه‌س به‌داخه‌وه‌ هه‌ر یه‌که‌مان چ به‌ تاک و چ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌که‌وینه‌ شونیان و چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌ده‌ن. به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکرات هه‌موو کات به‌ بی بیر کردنه‌وه‌ ئه‌و شێون که‌وتنمان ئه‌نجام داوه‌. جارێکی دی هه‌ر بژی تێکۆشه‌ر فتوحی. ئه‌ندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

konamar | 10 Feb 2008 - 11:30
شتێك كه به‌رێز فتووحی له‌باره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ساڵی 1996دا ئیشاره‌ی پێ نه‌کردوه ئه‌وه‌یه كه مه‌سئولیه‌تی ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه ته‌نیا ناگه‌رێته‌وه سه‌ر جیناحی مامۆستا و جیناحی كاك مسته‌فا به‌ڵكوو به‌شی ئه‌سڵی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر براده‌رانی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر بۆخۆیان. به‌داخه‌وه ئه‌و براده‌رانه قه‌ت عاده‌ته خراپه‌كانی رابردووی خۆیان پێ ته‌رك نه‌كراوه و هه‌میشه له‌به‌ینی خۆیاندا ماونه‌وه و مه‌حفه‌ل و مه‌حفه‌لگه‌راییان ئیدامه داوه. هه‌ر ئێستاكه‌سانی وه‌ک ....و .....خه‌ریكن دیسان ریزه‌کانی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش تێك ده‌ده‌ن و موره‌ته‌ب خه‌ریكی جیناح و جیناحبه‌‌ندی خۆیانن. به‌داخه‌وه ئه‌وان كه له تێكچوونی حیزبه‌ یه‌کگرتووه‌كه‌ی دێموكراتدا به‌رپرسیاریان هه‌ێه، هیچ دوور نیه حیزبه‌كه‌ی ئێستای مامۆستاش هه‌ر به‌و ده‌رده‌ به‌رن.

بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
‌ تکایه بۆچوونه‌کانت به فۆنتی یونکورد بنووسه
هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنێردرێ بڵاو ناکرێته‌وه


بۆچوونێک هه‌لگری
‌ سووکایه‌تی‌، ناوزراندن‌و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌ر که‌س‌و گرووپ‌و کۆمه‌لگایه‌ک بێ
‌ بلاوناکرێته‌وه


avatar مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه
avatar پێشنیارێک بۆ پلۆنۆمی حدک
با سواڵی بەڕەسمی ناسین لە حدکا بەس بێ
رەحیم دەستیار
هه‌ر وه‌ک به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئاگادارن، بڕیاره‌ که‌ له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا حدک پلۆنۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ ببات. بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌وه‌ و به‌ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌،
avatar2010 02 08 - 18:33
له سه‌ر کلاس باسی به کۆیله‌گرتنی میلله‌تانی کرد و له ڕووبه‌ڕووی شا دا رخنه‌ی له وه‌زع گرت
سامڕه‌ند
ساڵی 1977 له ده‌بیرستانی محمد‌رضاشا ی مهاباد ده‌رسی ده‌بیرستانم ده‌خوێند. مامۆستا عبدالکریم مصطفی‌پور (شاریکه‌ندی) ده‌رسی دینی‌ی پێ ده‌گوتین. مامۆستا له نێو ده‌رسی مه‌درسه‌ دا
avatar2010 02 08 - 18:00
شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین چییه‌؟به‌شی کۆتایی
ه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: عه‌زیز پیری
جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی ئێران، له‌ گه‌ڵ ساڵی 1357، له‌مه‌ دایه‌ که‌ له‌وکاته‌دا له‌ 100دا، ته‌نیا 30 ی کۆمه‌ڵگه‌ شارنشین بوون، به‌ڵام، له‌ ئێستادا له‌ 100دا زۆرتر 70 ی کۆمه‌ڵگه‌که‌‌ شارنشینن.
avatar2010 02 07 - 21:38
گه‌وره‌م هه‌ر خۆم شه‌رمه‌زارم*
حه‌کیم حسین زاده‌ (باوکی هێژا)
به‌ر له‌ ساڵی حه‌فتا، زۆر پێش ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ قه‌ندیل بو یه‌که‌م جار شانازی دیدارتم پێ ببڕێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاکه‌ جارێکیش ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌شتم دیبێ، ده‌تکوت ساڵانێکه‌ ده‌تناسم و زور جاران له‌ نیزیکه‌وه‌ زیاره‌تم کردووی.
avatar2010 02 07 - 17:32
کورد له‌ نێوان شۆرشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا
جه‌مال نه‌جاری
"ئیبراهیم یۆنسی" وه‌رگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد له‌ پێشه‌کی وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد و کوردستان" له‌ نووسینی "درک کینان" ده‌ڵێت: "نووسینی مێژووی کورد یان نووسین له‌مباره‌وه‌ شتێکی جگه‌ له‌ ئێش و ئازار نیه‌.
avatar2010 02 07 - 17:30
پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه‌؟
عه‌لی فازلی
ساڵی 1365 کاتێک له‌ رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له‌ ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به‌ ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته‌ که‌ به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو
avatar2010 02 07 - 17:17
به‌ بۆنه‌ی 31 که‌مین ساڵی شۆرشی گه‌لانی ئێران
لوقمان زه‌هرایی
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شۆرشی گه‌لانی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ ده‌ست ئیستبداد وسه‌ره‌رۆیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وگه‌یشتن به‌ ئازادی ودێموکراسی پێ ده‌نێته‌ نێو 31که‌مین ساڵی خۆی وپاش تێپه‌ر بوونی 30 ساڵ
avatar2010 02 07 - 17:15
چاوخشانده‌نێک به‌ سه‌ر رابردوو دا، بیرکرنه‌وه‌یه‌ک له‌ داهاتوو
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی: مرۆڤ‌ پێویستی به‌ ئامێرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بووانێت کارێکی له‌بار ئاراسته‌کات، لێره‌ دا دوو شت وه‌ک ئامێری کار پێویسته‌، یانی پسپۆری له‌ کارو باری سیاسی و بوون به‌ شێوه‌ی پراکتیک، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ من نه‌پسپۆڕی سیاسییم و
avatar2010 02 07 - 00:00
شێعرێک به‌ ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی له‌ چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر کاک ته‌هادا
بۆرۆژهه‌لات: خۆت‌و قه‌له‌مه‌که‌ت‌و ده‌نگه‌که‌ت کارێکی هاوبه‌شی بێژه‌ری ئه‌فسانه‌یی کوردستانی رۆژهه‌لات ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌و رۆژنامه‌وان دلشاد جه‌مشیدی‌یه‌ که‌ بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشــــــــەریی دێرین،کارگێر،نووســــەر،وەرگێر و بێژەریی'' دەنگی کوردســــتانی ئێران'' ، بلاو بووه‌ته‌وه‌.
avatar2010 02 06 - 20:11
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟
وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ
avatar2010 02 06 - 16:38
مێژووی زیندوو! (15)
ئاوڕێک له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی کاک خالید وه‌نه‌وشه‌
هه‌یاس کاردۆ
"شام" جه‌مسه‌ری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی "ئاو" و "خاک"ه‌. له‌ شام دا ئاو و خاک به‌ جۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌ لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه‌. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی راگری ژیان له‌و ده‌وه‌ره‌، شاکارێکی دروست کردوه‌
avatar2010 02 06 - 16:00
محه‌ممه‌دعه‌لی توفیقی: کورده‌کان له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌وری گرینگیان هه‌بووه‌‌
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌ی نیزیک به‌ هه‌شت مانگه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز،
avatar2010 02 05 - 19:17
بزووتنەوەی سەوز و زەروورەتی ئاڵوگۆڕ لە گوتاردا
مادێح ئەحمەدی
بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەمڕۆ لە ئێران بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە نێوی "بزووتنەوەی سەوز" لە گۆڕێدایە. هەر وەک دەیان جار باس کراوە ئەم بزووتنەوەیە بەرهەمی سێ دەیە سەرکووت و چەوساندنەوەیە. ئەو کودەتایە کە لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریدا دژی دەنگی خەڵک کرا
avatar2010 02 04 - 16:35
ساڵوه‌گه‌ڕی‌ 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌
22ی رێبه‌ندانی‌ 1357 هه‌تاویی‌ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئێراندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌. راپه‌ڕینی‌ بوێرانه‌ی‌ 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی‌ رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێرانی‌ تێكدا‌و بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ به‌ نیزامی‌ 2500 ساڵه‌ی‌ شاهه‌نشاهی‌ ئێرانی‌ هێنا.
avatar2010 02 03 - 19:10
‌عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌: ئه‌وه‌ی فه‌عالینی نێوخۆی وڵات به‌ چاره‌نووسی خۆیانی ده‌که‌‌ن, ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نایکه‌ین
دیمانه‌: سمایل شه‌ره‌فی
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ تاران و كرماشان و له‌ سنه‌و مهابادو مه‌ریوان و .... ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات نایكه‌ین. ئێمه‌ حازر نیین مایه‌ له‌ خۆمان دانێین له‌ ستهۆكۆلم و بێرلین وپاریس و له‌نده‌ن‌ چوار سه‌عات وه‌ختی‌ خۆمان سه‌رف بكه‌ین
avatar2010 02 03 - 12:46
‌دووی ڕێبەندان، جەژنێکی نەتەوەیی یان بۆنەیەکی حیزبیی؟
سوورکێو زه‌کی
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، جێژنی دووی ڕێبەندان بۆنەیەکی نەتەوەییە و لەوانەیە تەنیا جێژنێکیش بێت کە هەموو لایەنەکانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە قەبووڵیان بێت. دیارە مەبەستی من لەو قەبووڵبوونەی هەموو لایەنەکان بەو مانایە نییە کە ...
دیسان ستراتیژیه‌ک، که‌ ئاسۆی تاریک و لێله‌
با ئێمه‌ش له‌ خۆپیشاندانی‌ 22ی‌ رێبه‌ندان دا به‌شدار بین
شۆڤێنیزمی (فارس) تازە دەزانێ کە رەژیمی ئیسلامی چەند درندەیە!
شه‌پۆلی‌ سه‌وزو پێشنیارێك
کورده‌کان چۆن به‌ره‌ورووی خۆپیشاندانه‌کانی 22ی به‌همه‌ن ببنه‌وه‌؟
سیخورمه‌(1)
ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌م بۆ هه‌موو گیراوه‌کان داوا ده‌که‌م!
باشووری کوردستان، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاخونده‌کان
خوایە زوو بمرم
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان


Nuser
میوانی (بۆ رۆژهه‌ڵات)
هه‌واڵه‌کان
فارسی
 

 

هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه