پێناسه| هه‌واڵ| وتار| دیمانه| مێژووی زاره‌کی | چاند و هونه‌ر | په‌یوه‌ندی | Start
چاوپێکه‌وتن
 
ده‌سپێک|بینێره|چاپ|982 جار خوێندراوه‌ته‌وه| 4 بۆچوون
ئیسلام‌ و سیسته‌می دێمۆکڕاسی
2008 01 21 - 11:20

avatar
نووسین: د. عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح*
وه‌رگێڕانی بارام
دێمۆکڕاسی سیستمێکی ڕۆژئاوایی‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دروست‌بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌وروپا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ويش به‌هۆی به‌رپابووني شۆڕشیی پیشه‌سازی‌و کۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له‌ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات‌و په‌یوه‌ندی نێوانياندا به‌ دی هاتن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی رۆشنگه‌ری، دێمۆکڕاسی وه‌کوو مکانیزمێک بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی‌و مێکانیزمێک بۆ رێکخستنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که‌ دادپه‌روه‌ری له‌ نێو خه‌ڵکدا به‌‌ دابه‌شکردنی ئه‌رک‌و مافه‌کان وه‌کوو ئامانجێکی سه‌ره‌کی بێنێته‌ دی‌و هه‌روه‌ها دێمۆکڕاسی، ئازادی، له‌ دۆخی په‌یڤی‌و له‌فزی ئه‌بستراکتی خۆی بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و جلکی پڕاتیکی له‌ گۆڕه‌پانی واقیعدا له‌به‌رکا.
خۆرئاوا چاره‌سه‌ری دێموكراتیکی بۆ به‌شێكی زۆر له‌ و كێشانه‌ی دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌رێی گه‌شه‌ كردن و پێشكه‌وتنیا رووبه‌رووی ده‌بووه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌بواری رامیاری و ئابووری و رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كاری هێنا..
ئایا رێگرێك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كه‌ موسوڵمانان سوود له‌دێمۆكڕاسی وه‌ربگرن وه‌ك میكانیزمێكی ده‌سه‌ڵات، خۆ وه‌ك چێرچلی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئینگلیز وتی: دیموكراتی كه‌م زیانترین ئامرازه‌.
فیکری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی دوره‌په‌رێزی له‌ کۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ مرۆیانه‌ ناکا که‌ شتی به‌که‌ڵکی زیاتریان بۆ ژیان پێیه‌، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) فه‌رموویه‌تی:«حیکمه‌ت‌و شتی باش وونبووی مرۆڤی باوه‌ڕداره‌، له‌ هه‌ر جێیه‌ک وه‌ده‌ستی که‌وێ، ده‌بێ که‌ڵکیی لێوه‌ربگرێ» ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ زۆر به‌ جووانی روونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مرۆڤی موسوڵمان ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه‌ که‌ به‌ شوێن حه‌قیقه‌تێک دا ده‌گه‌ڕێ که‌ به‌رهه‌می خه‌باتی بێوچانی ئینسانه‌کانه‌ له‌م ژێنه‌ دایه‌ ‌‌‌و جا ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ هه‌ڵقوڵاو له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ بێ یان له‌ به‌رنامه‌کانی دیکه‌ وه‌رگیرا بێ؛ هیچ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆڕێ.
و به‌ باوه‌ڕی ئێمه‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ما ئیسلامیه‌کان له‌ گه‌ڕان به‌ شوێن حه‌قیقه‌تدا، ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كورترین ماوه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر به‌و حه‌قیقه‌ته‌مان بگه‌یه‌نێت‌و خێراتر له‌وه‌ش كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رێی غه‌یری ئیسلامه‌وه‌ بمانه‌وێ بۆی برِۆین. ئه‌گه‌ر دێمۆکڕاسی به‌و مانایه‌ به‌رهه‌مێکی مرۆیی‌ بێ، ئیسلام به‌توندی داوای وه‌رگرتنی هه‌موو خێر وبێر و پێكهاته‌كانی ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌ داواكراوی ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاستی شوورادا.
ئالۆزییه‌كانی مێکانیزمی شۆڕا له‌ سه‌رده‌می نوێ دا
شۆڕا بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی ئیسلامیه‌ که‌ دوو جار له‌ قورئاندا هاتووه‌؛ یه‌که‌میان له‌ ئایه‌تی 38ی سووڕه‌تی الشوری دا خوا ده‌فه‌رموێ:« وأمرهم شورا بینهم» واته‌ کاروبار لةنصو موسوڵماناندا به‌ شۆڕايه‌ ، و ئه‌وی تریان له‌ ئایه‌تی 159سووڕه‌تی آل‌عمران دا که‌ فه‌رموویه‌تی: «وشاورهم فی الأمر»؛ یانی له‌ کاروباردا پرس‌و مه‌شوه‌ره‌تيان پێ بكه‌. ڕسته‌ی« وأمرهم شورا بینهم » ڕسته‌یه‌کی هه‌واڵی(خبری)یه‌، و له‌ زمانه‌وانی دا، هه‌واڵدان هه‌روه‌ک زانایانی زانستی به‌لاغه‌ داکۆکیان له‌سه‌ر کردوه‌: باڵاترین فۆڕمی پێداگری و کۆنکرێت‌بوون ده‌گه‌ینێ؛ له‌ ئاکامدا له‌و رسته‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ موسوڵمانان ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو یان وایان به‌ چاک زانی له‌ شۆڕا که‌ڵک وه‌ربگرن، ده‌نا لێیگه‌ڕێن. به‌ واتایه‌کی‌تر،‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار پێخۆش بوو پرس بکا با بیکاو ئه‌گه‌ریش پێی‌ناخۆش ‌بوو با نه‌یکا. ئه‌مر و ده‌ستووری خوا له‌وێدا زۆر ئاشکرایه‌.
له‌ قۆناغی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی دا جیهانی ئیسلامی ته‌نیا له‌ یه‌ک شار دا کورت ده‌کراوه‌، ده‌کرا له‌ شه‌و‌ و ڕۆژێکدا به‌ بێ هیچ چه‌شنه‌ میکانیزمێکی ئاڵۆز، پرس‌و ڕا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکرێ، به‌ڵام ئێستا به‌ گه‌وره‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و پان‌و پۆڕ بوونی جیهانی ئیسلامی‌ ولێک دوور بوونه‌وه‌یان، مێکانیزمه‌کانی ده‌عه‌مه‌ل هێنانی شۆڕا ئاڵۆزتر بووه‌؛ هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ سیسته‌م‌و مێکانیزمێکی وورد و به‌رفره‌وان‌‌ دابنێین، ئه‌م سیسته‌مگه‌له‌‌و میكانیزمه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ سیسته‌می دیمۆکڕاسی پێده‌ڵێن هێچ جیاوازیيه‌كی نیه‌. پێموا نیه‌ لێره‌دا جیاوازیه‌ک هه‌بێ له‌ کاتێک دا ناکرێ شۆڕا به‌ بێ مه‌جلیسی شۆڕا به‌دی بێ؟ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ چۆن پێك دێت ئه‌گه‌ر من بمه‌وێ پرس و راوێژ به‌ میلله‌تیكی چه‌ند ملیۆنی بكه‌م؟ كه‌وابوو پێویسته‌ له‌وێدا هه‌ڵبژاردن بكرێ، بۆیه‌ خودی دێموكراسی بنه‌مای هه‌مان شوورایه. شۆڕا واجبێکه‌ ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێ، ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به‌درێژایی مێژوو له‌ژیانیاندا پێبه‌ندبوونایه‌ به‌شووراو مافه‌كانیه‌وه‌، سیسته‌می شوورا گه‌شه‌ی ده‌كرد و میكانیزمه‌گه‌لێكی ده‌بوو تا چوارچێوه‌كه‌ی دیاری بكات‌و رووبه‌ره‌كه‌ی فراوان بكات، و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌بوو موسوڵمانان له‌ دۆزینه‌وه‌ی دێموكراسیدا پێش رۆژئاوا بكه‌وتبان.. خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه‌ بهاتابایه‌ به‌ها باڵاكان‌و ره‌وشته‌كانیشی دابین ده‌كردو له‌ گه‌مه‌ پێكردن ده‌یپاراست.
گرینگی سیسته‌می کۆماری
قسه‌ کردن ده‌رباره‌ی دێمۆکڕاسی، رامان ده‌کێشێ بۆ ئه‌وه‌ که‌ باسی سیسته‌می کۆماریش بکه‌ین؛ نیزامی کۆماری ته‌نیا سیسته‌مێکه‌‌و بۆچوونێکی فه‌لسه‌فی نیه‌ یان بۆچوونێک نیه‌ بۆ بوونه‌وه‌ر، ژیان‌و مرۆڤ؛ به‌ڵکوو ده‌ره‌نجامی کۆی فیکری سیاسیی‌و ئه‌زموونی سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ڕان به‌ شوێن سیسته‌مگه‌لی کاریگه‌ر که‌ باشترین ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌ پێش ئێمه‌ که‌وتن.
سیسته‌می کۆماری ته‌نیا چوارچێوه‌یه‌که‌ بۆ رێخستن‌‌و ناچێته‌ ناو ناخی ئه‌و بیرۆکانه‌ی ئه‌م نیزامه‌ له‌ سه‌ریان دامه‌زراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ سرووشتیه‌ که‌ ئیمه‌ له‌م نیزامانه‌ که‌ به‌رهه‌می مێژووی مرۆڤایه‌تین‌و ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه‌ که‌ هه‌ن، ده‌یان ناسین، که‌ڵک وه‌ربگرین. ئیسلام داوامان لێده‌کا له‌ مێژوو به‌هره‌مه‌ند بین؛ گه‌رچی ئیسلام خۆی سیسته‌مێکی تایبه‌ت‌و دیاریکراوی بۆ حوکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌‌و به‌ دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانانی ئیسلامی واته‌ قورئان‌و سوننه‌ت به‌دیار ده‌که‌وێ‌و داوا ده‌کا که‌ حوکومه‌تی ئیسلامی‌ ئیسلام پیاده‌ بکا؛ به‌ڵام فۆڕمی سیسته‌می دیاری نه‌کردوه‌؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ موسوڵمانه‌کانی سه‌رده‌می یه‌که‌می ئیسلام زۆر خۆیان به‌ سه‌ربه‌ست ده‌زانی‌و به‌ شوێن ئه‌و فۆرمه‌ رێخستنانه‌ دا ده‌گه‌ڕان که‌ پێشتر به‌ ئه‌زموون وه‌دس که‌وتبوون‌و له‌و رێخستن‌و ته‌نزیماته‌ی که‌ پێش له‌ ئیسلام ‌و له‌ سه‌ر ده‌ستی ژیاره‌کانی دیکه‌ دوڵه‌تی دیکه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرا بوون‌و وه‌ده‌ست هاتبوون که‌ڵکیان وه‌رگرت‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان دامه‌زراند.
ئه‌و راستیه‌ وامان لێده‌کا که‌ له‌ سیسته‌می کۆماری وه‌کوو پێویستێکی که‌ به‌رهه‌می ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ له‌ بواری بیر‌و ڕێکخستنی سیاسی‌دا وه‌پێش ئێمه‌ که‌وتوون؛ که‌ڵک وه‌ربگرین. نه‌ ته‌نیا له‌م ئه‌زموونانه‌ له‌م بواره‌دا که‌ڵک وه‌ربگرین به‌ڵکوو بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می کۆماری تێکۆشین‌و توخمی دیکه‌شی لێ زیاد که‌ین هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکانی‌تریش لێیان زیاد کرد، تا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ئێستا زاڵه‌، بگاته‌ ده‌ستی ئێمه‌.
و کاتێک موسوڵمانان تێده‌کۆشن سیسته‌مێکی ئیسلامی دامه‌زرێنن فۆڕمێکی پراتیک‌و کاریگه‌ر بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌خوازن، و کاتێک بخوازن سیسته‌مێکی‌ نوێ دابهێنن، له‌ ڕاستیدا ده‌که‌ونه‌ گرفتی " ئه‌زموون" و " هه‌ڵه‌" و له‌ ئاکامدا ناتوانن له‌ ئه‌زموونگه‌لی‌تری مرۆڤه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن.
له‌ قۆناغی حکومه‌تی ڕاشیده‌دا ڕێبازی ئیسلامی بۆ حوکوموت‌و ده‌سه‌ڵات ته‌واو بوو، ئه‌و ڕێبازه‌ی که‌ دادپه‌روه‌ری‌و ئازادیه‌کانی به‌رهه‌م دێنا، ئیراده‌ و ئیختیاری بۆ مرۆڤه‌کان له‌ ئیسلامدا مسۆگه‌ر ده‌کرد، چوونکه‌ له‌ ئیسلامدا " ده‌سه‌ڵاتی مافی یه‌زدانی(الحق الإلهي) بوونی نیه‌، ئیسلام ده‌ڵێ مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه‌ که‌ هه‌ڵدبژێرێ و ئه‌م ئیراده‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌م بۆ ئه‌وانه‌‌و هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌ که‌ له‌به‌ر چاوی بگرن. وا ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بهاتا و قۆناغی حکومه‌تی راشیده‌ درێژه‌ی هه‌با، هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، مرۆڤایه‌تی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ به‌ر له‌ ڕێنسانس به‌ دێمۆکڕاسی‌و مافگه‌لی په‌یوه‌ستی -که‌ ئێستا به‌رهه‌مهێنانی بۆته‌ هۆی شانازی بۆ خۆرئاوایه‌کان- ده‌گه‌یشت‌.
به‌ڵام مخابن ئیستبدادو سه‌ره‌ڕۆیی وای کرد، موسوڵمانان ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان نه‌بێ که‌ ئه‌م داهێنانه‌ مه‌زنانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی وان بێته‌ دی‌و ببنه‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندن‌و مسۆگه‌ربوونی ئازادیه‌کان له‌ جیهانداو کێشه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ڕێبه‌ری بکه‌ن‌. ئه‌وان ده‌یانتوانی سیسته‌می دێمۆکڕاسی له‌ نێو بنه‌ماو ڕێساکانی که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دایمه‌زراندوه‌ و ده‌قی ئیسلامی داکۆکی له‌سه‌ر ده‌کا بدۆزنه‌‌وه‌.
ئیسلام‌و تاکره‌وی‌و ئیستبداد دژبه‌ری یه‌کن‌و ئیسلام بۆ ئازادکردنی مرۆڤ ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌. خه‌ڵک بۆیه‌ وه‌شوێن پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌که‌وتن چوونکه‌ پێیان وا بوو که‌ به‌ڕێزیان ئازادکه‌ری خه‌ڵکه‌‌و هه‌ر بۆیه‌ش نه‌یارانی تانه‌یان لێده‌دا که‌ کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بێده‌ره‌تان، هه‌ژار‌و پێپه‌تی- که‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ وه‌عده‌ی ئازادیه‌کی که‌ نه‌یانبوو پێیان درا بوو- وه‌شوێنی که‌وتبوون. ئه‌و هه‌ژارانه‌ له‌ هه‌موو که‌س باشتر پێکهاته‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌م عه‌قیده‌‌و باوه‌ڕه‌ که‌ هه‌مان ئازادی بۆ مرۆڤ بوو، ده‌ناسی‌و لێی تێیده‌گه‌یشتن. باشه‌ چۆن ده‌کرێ ئه‌م ئازادکردنه‌ به‌ هاتنه‌ سه‌رکاری حوکومه‌تگه‌لی تاکڕه‌و‌و سه‌ره‌ڕۆ به‌ ناوی ئیسلام بێته‌ ئاراوه‌؟ و چۆن ده‌کرێ حوکومه‌تگه‌لێکی ئه‌وتۆ بێنه‌ سه‌ر کار که‌ به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌، ئازادی بۆ خه‌ڵک به‌دیاری بێنن؟
بێگوومان هه‌ڵوێستی ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ ئیستبداد هه‌مان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ " کوفر" و " لادان له‌ ڕێگه‌ی خوا"هه‌یه‌تی؛ هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ که‌ بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌کی ئیسلامی ره‌سه‌ن ئازاد بکرێ‌و بۆ‌ ده‌سه‌ڵاتێک که‌ ئه‌و بوواره‌ بۆ مرۆڤی موسوڵمان بڕ‌ه‌خسێنێ که‌ له‌ گشت لێهاتوویی‌و توواناکانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی خوا بۆی دیاری کردوه‌‌ که‌ له‌ هه‌مان کاتدا ڕێبازێکی‌ ئینسانیشه‌ بگا، بگۆڕدرێ.
ڕێساکانی ئازادی له‌ سیسته‌می شۆڕا دا
ئیسلام بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ملکه‌چین‌و ئه‌رک‌و واجیبات‌و شته‌ قه‌ده‌غه‌کراوان‌و ئه‌ده‌بی گشتی که‌ له‌ ئیسلامدا هه‌ن‌، جێبه‌جێ ده‌که‌ن‌و هه‌ر که‌س ئایینی ئیسلامی وه‌کوو ئایین به‌ ئیراده‌ و ویستی خۆی هه‌ڵبژاردبێ نه‌ک به‌ لاسایی‌کردنه‌وه‌، گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتیه‌ بۆ ئازادی ئیراده‌ی ئینسان‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌موو زه‌مانه‌تێکی له‌پێناو دابینکردنی ئازادیه‌کانی بۆ مسۆگه‌ر ده‌کا. چوونکه‌ ئازادی به‌ر له‌ ئیسلامه‌. و هه‌ر به‌ ئازادیه‌ که‌ ئێمه‌ ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرین. هه‌ر بۆیه‌شه‌ ئیسلام ئه‌م گشته‌ زه‌مانه‌ته‌ی داناوه‌ تا ئه‌م ئازادیه‌ بپارێزرێ‌و له‌ ئیسلامدا هیچ شتێک که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئازادی دژایه‌تی هه‌بێ، بوونی نییه‌. هه‌ڵبه‌ت ئام ئازادیه‌ به‌ مانای ئازادی ره‌ها له‌ ژیاندا نییه‌‌و ده‌بێ له‌ نێوان کۆنتڕۆڵی چوارچێوه‌‌و سنووری ئه‌م ئازادیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێساکانی(مانای ئیستبداد) و کۆنتڕۆڵی چوارچێوه‌‌و حه‌دومه‌رزی ئازادی له‌ ناوخۆی بنه‌ماکانی(ئه‌وه‌ش هه‌مان رێخستنی ئازادیه‌) و هه‌ر سیسته‌مێک که‌ به‌ هۆی ناچاری مێکانیزمگه‌لێکی بۆ رێخستن‌و ته‌نزیمی ئازادی هه‌یه‌، بکه‌ین
ئیسلام ئازادی له‌ ده‌ره‌وی بنه‌ماکانی ئازادی کۆنتڕۆڵ ده‌کا، بۆ وێنه‌ ئیسلام ئازادی په‌یڕه‌وانی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر قومار کردن‌و خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق کۆنتڕۆڵ ده‌کا‌و قه‌ده‌غه‌ی ده‌کاو سزای بکه‌ره‌که‌ی ده‌دا، ئایا له‌وه‌ دا ئازادی ئینسان به‌ربه‌ست ده‌کرێ؟
لێره‌دا ئه‌و سزایه‌ هه‌مان به‌رگری کردن له‌ ئازادی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ که‌ به‌ ئازادی ملکه‌چی ئیسلام بووه‌‌و پێویسته‌ پابه‌ندی ئه‌حکامه‌کانی بێ‌و بێتوو دژایه‌تی حوکمه‌کانی بکا وه‌کوو ئه‌وه‌یه‌ که‌ دژایه‌‌تی له‌گه‌ڵ خودی ملکه‌چی بۆ ئیسلام کردبێ، ئه‌و شته‌ حه‌رامکراوانه‌ی ئیسلام له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی خۆی به‌ واجیبی داناون هه‌مان کۆنتڕۆڵی ئازادی له‌ ناوه‌وه‌ی بنه‌ماکانی خۆیه‌تی‌و له‌ ده‌ره‌وه‌وه‌ نییه‌‌و ئه‌وه‌ش خاڵێکی زۆر گرینگه‌.
به‌و مانایه‌ ئیسلام‌و هه‌موو ئه‌حکامه‌کانی گه‌ره‌نتی ئازادی مرۆڤن؛ ئیسلام له‌ موسوڵمان داوا ده‌کا که‌ ده‌سه‌ڵاتێکی دادپه‌روه‌رو سیسته‌مێک که‌ دادپه‌روه‌ری له‌ ناو خه‌ڵک دا په‌ره‌ پێده‌دا هه‌لبژێرێ، و کۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانیش له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ پێیوایه‌ که‌ لانی زۆری دادپه‌روه‌ری که‌ ئامانجی سیسته‌می سیاسییه‌، سه‌ربه‌سته‌‌و وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه‌ هه‌ڵگری گشت شته‌ بگۆڕه‌کانی مێژووییه‌. گه‌ل ئازاده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ ده‌یخوازێ،‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامی خۆی له‌به‌رچاو بگرێ.
پێویستی ئێمه‌ به‌ نیزامی دێمۆکڕاسی
پێویستی ئێمه‌ به‌ ئیسلام هیچ سنوورێک ناناسێ؛ به‌ڵام یه‌کێک له‌ گرنگترین پێداویستیه‌کانی ئێمه‌، پێویستی به‌ سیسته‌می شۆڕا یان دیمۆکڕاسیه‌، ئه‌م ره‌وته‌ ئیسلامیانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رانبه‌ر سیسته‌مگه‌لی سه‌ره‌ڕۆ‌و دیکتاتۆڕ دا راوه‌ستاون، ئه‌شێ له‌سه‌ر ئازادی‌و پاوان‌نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات وه‌کوو دوو مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ نیزامی ئیسلامیی دانه‌، داکۆکی بکه‌ن.
به‌ڵێ جاری وایه‌ داکۆکی له‌سه‌ر ته‌تبیقی پڕاتیکی شه‌ریعه‌تی خوایی ده‌کرێ‌ که‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه‌‌و ئێمه‌ له‌ قۆناغی دواکه‌وتوویی بۆ قۆناغی پێشکه‌وتن ده‌گوازێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ ته‌نیا کافی نییه‌، کافی نییه‌ که‌ سیسته‌م ئیسلامی بێ تا پێشکه‌وتن‌و شکۆفایی‌و سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێ، بۆ ئه‌وه‌ی نیزام وه‌دی بێ ده‌بێ ئیسلامی بێ‌و ئه‌شێ دان به‌ ڕوابوون(مشروعیت)ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک دا بێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ هه‌ر چه‌شنه‌ گۆڕانکاریه‌ک که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی که‌ دواکه‌وتوویی بۆ ئێمه‌ به‌دیاری هێناوه‌، ده‌کرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بیره‌ سازبدرێ که‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵکن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رهه‌م دێنن‌و هه‌ڵیده‌بژێرن‌و خه‌ڵک سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نیا به‌س نییه‌‌و ده‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک یا شۆڕایی ئاڵ‌وگۆڕیی پێبکرێ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌، ئه‌م قسه‌یه‌ مانای نیه‌ که‌ باسی سیسته‌مێکی ئیسلامی بکه‌ین که‌ گه‌ره‌نتی راسته‌قینه‌ بۆ ئازادی تێدا نه‌بێ. له‌ ئاکامدا ره‌وته‌ ئیسلایه‌کان ناتوانن توخمێکی نه‌جاتده‌ر بن ئه‌و کاته‌ی جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی لێی لادرا.
جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی خۆی له‌ خۆیدا گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ به‌رگری له‌ لادان به‌دی ناهێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ره‌ڕۆ بڵێ: شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ من تێگه‌یشتووم ‌و جێبه‌جێی ده‌که‌م، باشه‌ ئه‌دی زه‌مانه‌تی دژی ئیستبداد کامه‌یه‌؟ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌رجعیه‌ت‌و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵات هه‌مان خه‌ڵک بن؛ جا له‌به‌ر ئه‌و راستییه‌، هیچ سیستمێک که‌ له‌و دا زه‌مانه‌تگه‌لی راسته‌قینه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێ شه‌رعیه‌تی نییه‌‌و نابێ که‌سێک جیا بکرێته‌وه‌‌و ده‌سه‌ڵات له‌ ژێرچۆکی خۆیدا بهێڵێته‌وه‌.
لێره‌وه‌ نابێ به‌رگری له‌ دێمۆکڕاسی وه‌کوو ئامرازێک که‌ زه‌مینه‌‌و ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات به‌دی دێنێ، بکرێ، به‌ڵکوو ئه‌شێ دیفاعی لێ بکرێ‌و به‌ خاتری ئه‌وه‌ که‌ بنه‌مایه‌کی قووڵ‌و ڕیشه‌یی‌و بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ر له‌ ئه‌وه‌ که‌ ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌م دێنێ یان نا ئاگاداری‌و حیمایه‌تی لێبکرێ.
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌ڵێ من هه‌نۆکه‌ له‌ دێمۆکڕاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرم تا ئه‌و کاته‌ی که‌ زۆرترین پارلمانتاری سه‌ر به‌ لایه‌نه‌که‌ی من ده‌ره‌تانی چوونی پارلمانیان ده‌بێ‌و پاشان ده‌سه‌ڵاتی ته‌سلیمی من ده‌کرێ‌و دوایه‌ش چیمان پێخۆش بوو ده‌که‌ین‌و بزانین چ ده‌که‌ین! ئه‌و بیره‌ خه‌یانه‌ت به‌ ئه‌مانه‌ته‌‌و له‌ ئیسلامیش دا یه‌کێکه‌ له‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کان، له‌ بیرو به‌رنامه‌‌ی ئێمه‌دا دێمۆکڕاسی بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی‌و جه‌وهه‌ریه‌، باوه‌ڕێکی قایممان به‌و راستیه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئاڵۆگۆڕی تێدا بکرێ‌و نابێ له‌ ده‌ستی که‌س دا ئیحتکار بکرێ‌و خالێکی گرینگی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌وه‌ تێبگه‌یین که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئیسلامدا بابه‌تێکی پیرۆز نییه‌‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌کی ئینسانی‌یه‌.
شه‌ریعه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی خوایی پیرۆزه‌‌و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ی موسوڵمان که‌ جێبه‌جێی بکه‌ین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات شتێکی مرۆیی‌یه‌ که‌ مرۆڤ بۆخۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ‌و دیاری ده‌کا‌و ده‌یگۆڕێ‌و له‌ ئاکامدا شه‌رعیه‌تی هه‌ر سیسته‌مێک هه‌مان هه‌ڵبژاردنێتی به‌ ده‌ستی خه‌ڵك نه‌ک ناوه‌ڕۆکی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵگرێتی؛ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک هه‌ڵیانبژارد، ئه‌وه‌ سیسته‌مێکی ره‌واو شه‌رعیه‌‌‌و ئه‌گه‌رچی ئیسلامیه‌ته‌که‌ی ناته‌واویش بێ. ئه‌مما ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌ره‌ڕۆیه‌ی که‌ هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نه‌بێ با به‌ ناوی ئیسلامیشه‌وه‌ حوکومه‌ت بکا، هیچ چه‌شنه‌ شه‌رعیه‌تێکی نییه‌.
مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌مینه‌ ناموسوڵمانانه‌ی که‌ له‌ شارستانیه‌تی ئیسلامیی دا ژیاون، به‌خته‌وه‌رترین که‌مینه‌کان بوون؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی باوه‌ڕی به‌و شته‌ هه‌یه‌‌و موسوڵمانانیش بۆ لای هان ده‌دا. چوونکه‌ ئه‌وه‌ ‌ له‌گه‌ڵ خودی بنه‌ماکانی ئیسلام‌، له‌ پارێزگاریکردن له‌ ئازادی ئیراده‌ بۆ تاک‌و بۆ گرووپه‌کان، هاوپه‌یوه‌ندیه. ئیسلام پلۆرالیزم‌و ته‌عددودیه‌ت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌کاندا له‌ سه‌ر ئاستی شه‌ریعه‌ت‌و ده‌زگاکانی حوکومه‌ت په‌ره‌ پێده‌دا.
پێموایه‌ ئێمه‌ زۆر هه‌وڵمان نه‌داوه‌ له‌ ئه‌حکامه‌کانی ئیسلامی که‌ لێوان لێون له‌‌ ڕێزگرتن‌و لێبورده‌یه‌کی که‌موێنه‌، له‌م بواره‌ دا که‌ڵک وه‌رگرین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ حوکمه‌کانی ئیسلامی که‌ له‌ته‌ک مه‌سڵه‌حه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا دێنه‌وه‌، زیاتر که‌ڵکمان وه‌ربگرتایه ده‌مانزانی‌‌و بۆمان ئاشکرا ده‌بوو که‌ ئیسلام ئه‌و که‌ش‌و هه‌وایه‌ باشه‌ پێکدێنێ که‌ نه‌ته‌نیا پێکه‌وه‌ ژیانێکی هاوبه‌شی باشمان بۆ ده‌ره‌خسێنێ به‌ڵکوو به‌شداری که‌مینه‌ ئایینیه‌کانیش له‌ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به‌دواوه‌ ده‌بێ. له‌ ئیسلام دا پانتایه‌کی گه‌وره‌ بۆ ئه‌م به‌شداریه‌ که‌ ته‌نیا له‌ به‌جێ‌هێنانی دروشمه‌کانی ئایینی‌یان کورت ناکرێته‌وه‌ به‌ڵکوو ده‌گاته‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌ به‌شداریان له‌ ده‌سه‌ڵاتیش دا هه‌بێ.
ئۆپۆزیسیۆن له‌ سایه‌ی سیسته‌می دێمۆکڕاسی ئیسلامی
ئێستا ده‌کرێ باسی ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌ین‌و بێنینه‌ به‌رچاومان حاڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی له‌ ژێر سێبه‌ری ئیسلامی دا که‌ هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکه‌‌و سیسته‌مێکی مه‌شرووعه‌. ده‌بێ ره‌وته‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌کانی له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا، به‌ دژی ده‌سه‌ڵات ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن ببینن‌و ده‌بێ پڕۆژه‌ی فیکریان بۆ گۆڕانکاری‌و هه‌روه‌ها بۆ تێگه‌یشتنی ئیسلام بیری خۆی هه‌بێ‌؛ ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی خۆی هه‌بێ له‌ دامه‌زرانی سیسته‌مێکی سکۆلار، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ که‌ره‌سه‌کانی ئازادی شوێنی له‌سه‌ر دابنرێ، به‌ڵکوو پێویسته‌ ئازادیی بۆ دابین بکرێ‌و نابێ ئه‌و ئازادیه‌ش هیچ چه‌شنه‌ مه‌ترسیه‌کی له‌سه‌ر ‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ ئیسلام به‌ ئامرازی هه‌ڤپه‌یڤین‌و قه‌ناعه‌ت‌پێهێنان ده‌ره‌تانی داوه‌. ئیسلام باوه‌ڕه‌کانی خۆی به‌ زۆر‌و به‌ تۆبزیی به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنێ، به‌ڵکوو داوایان لێده‌کا پاش ئه‌رگۆمێنت‌و قه‌ناعه‌ت پیاکردن پێی، باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ. ئیسلام ئیجازه‌ نادا حیزبێک بۆ ئیلحاد‌و بێدینی تێکۆشانی هه‌بێ؛ چوونکه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیه‌ نه‌زه‌ریه‌ که‌ ده‌ڵێ: "هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه‌ به‌رهه‌می ئازادی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌"ناته‌بایه‌. له‌به‌ر ئه‌و راستیه‌، مافی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ که‌ پێش به‌و جۆره‌ ئازادیه‌ بگرێ‌و سنوورداری کا‌و رێساگه‌لێکی بۆ دابنێ. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ره‌وتێک هه‌بێ که‌ بۆچوونه‌کانی له‌گه‌ڵ سیسته‌م یان نیزامی حوکومه‌تی ئیسلامی هه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌وتێک بێ‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی بیرو باوه‌ڕی کۆمه‌ڵگه‌ بانگه‌شه‌ بکا، مافی سرووشتی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بوونی ره‌وتێکی ئاوا دژایه‌تی بکا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ ئه‌م ره‌وته‌ ده‌سترێژی بۆ ئازادی‌و عه‌قیده‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌کا.
به‌و مانایه‌ هیچ سنوورێک بۆ ئازادی له‌ ئیسلامدا نیه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئازادی‌‌و پێشه‌کیه‌کانی ئازادی دژایه‌تی هه‌بێ.
ئه‌وانه ئه‌و سنووره‌ی‌ که‌ ئیسلام بۆ ئازادی داناوه‌، یانی ئه‌و هه‌رێمه‌ وه‌رگیراوه‌ی که‌‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ئازادی وه‌ده‌س که‌وتووه‌ که‌ ئازادیش ده‌‌پارێزن‌و راست‌بوونه‌وه‌ی حیزبێک که‌ بانگه‌شه‌ی ئیلحاد‌و بێ‌دینی له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا ده‌کا مه‌سه‌له‌یه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ده‌ره‌وی بازنه‌ی ئازادیه‌، چوونکه‌ کۆمه‌لگای ئازاده‌ له‌وه‌ که‌ بنیاتی یاسادانان‌و سیاسی به‌ پێی عه‌قیده‌‌و باوه‌ڕی خۆی دابڕێژێ‌و له‌ ئاکامدا ناتوانێ ئیزن به‌و که‌سانه‌ بدا که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاته‌ شه‌رعیه‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن. به‌و مانایه‌ ئازادی ره‌هایه‌، مه‌گه‌ر کار بگاته‌ جێگایه‌ک که‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ئازادیه‌ له‌به‌ین بچێ.
مرۆڤ ئازاده‌ له‌وه‌ که‌ ئیماندار بێ یان مولحید‌و بێباوه‌ڕ بێ، ئیسلام ئازادی باوه‌ڕداربوون یان مولحید بوونی له‌که‌س نه‌ستاندوه‌، ئه‌وه‌ی ئیسلام مه‌نعی ده‌کا بانگه‌شه‌ کردن بۆ ئیلحاد‌و بێدینیه‌ نه‌ ئه‌وه‌ که‌ تۆ بۆت نیه‌ مولحید بی؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌ سزای مولحید ناپێچێته‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ سزای ئه‌و که‌سانه‌ ده‌پێچێته‌وه‌ که‌ ئیلحادی خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن‌و بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن. ئیسلام ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ سزا ده‌دا؛ چوونکه‌ ئه‌م بانگێشتنه‌، ته‌جاوز‌و په‌لاماره‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌‌ مولحید سزا نادرێ.
جێبه‌جێ کردنێکی هاوچه‌رخانه‌ی دێمۆکڕاسی
لێره‌دا قسه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ دێمۆکڕاسی‌و جێبه‌جێ کردنی له‌ سه‌رده‌می ئێستا دا دێته‌ گۆڕێ، ئه‌ویش، ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ تێکه‌ڵاوبوونی کاروباری ئابووری له‌گه‌ڵ ئیش‌و کاری سیاسی ‌که‌ به‌‌و کۆمپانیا‌ چه‌‌ندنه‌ته‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ که‌ سه‌رمایه‌یان له‌ ده‌خڵ‌و خه‌رجی ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌کانیش زیاتره‌، ده‌رده‌که‌وێ. لێکۆڵینه‌وه‌کان‌ له‌ زۆربه‌ی کاتدا، هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی‌و ئابرووچوونی ماڵی حیزبی‌و سیاسی که‌ له‌ دێمۆکڕاسی رۆژئاوامان پێده‌گه‌نن که‌ ئه‌مه‌ش رامان ده‌‌کێشێ بۆ پرسیارکردن له‌ هۆکاره‌کان و په‌یوه‌ندی غایب بوونی بایه‌خه‌ ئه‌خلاقیه‌کان له‌‌ سه‌ر دێمۆکڕاسی دا.
له کتێبی«بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تی» رۆسۆ – که وه‌کوو فاکتێکی زانستی به‌ ‌زۆر شایه‌د ده‌گیرێ- ده‌بینین که‌ نوێنه‌ری راسته‌وخۆی خه‌ڵک له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ راهێنان‌و په‌روه‌رده‌یه‌کی فه‌ردی بۆ نوێنه‌ر بێ که‌ پانتایه‌کی فراوانی له‌ نووسینه‌کانی دا بۆ دارشتووه‌، ببێ؛ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که‌ گه‌شه‌ی فیکری له‌ رۆژئاوا به‌ ته‌سلیمی یه‌کجاره‌کی، ره‌وشی سکۆلاریزمی ماتریالی به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ بوو، گشتی له‌بار چوو.
هه‌موومان ده‌زانین که‌ هه‌ڵبژاردن ته‌نیا ئامرازی گرنگیی ئیجرایی له‌ پرۆسه‌ی دێمۆکڕاسی بۆ ده‌ربڕینی ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌‌‌و هه‌ر که‌س که‌ وه‌ک تاک له‌ ناو حیزبێک دا سازمان نه‌درابێ، خۆی به‌ ته‌نیا ناتوانێ ئه‌و گشته‌ خه‌رجه‌ی‌ بۆ پروپاگه‌نده‌ی ئینتخاباتی به‌تایبه‌ت پاش باوبوونی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن‌و کاریگه‌رێکی ترسێنه‌ریان له‌سه‌ر بیری خه‌ڵکی ئاسایی که له‌‌ پێوه‌رگه‌لی زانستی بۆ هه‌ڵبژاردن ناناسن، بکێشی.
دیاره‌ خودی حیزبه‌کانیش ناتوانن پاره‌‌و خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین بکه‌ن، هه‌موو مافی ئه‌ندامه‌تی‌و خێرو خێرات‌ به‌ ته‌نیا به‌شی پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌ک پاڵێوراویش ناکا. دیاره‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ماڵی سه‌خیتر جگه‌ له‌و کۆمپانیا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ماددیه‌‌‌ رووله‌زۆر‌انه‌، نیه‌. بناغه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی به‌یه‌که‌وه‌ گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی له‌ ناوه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی ئه‌م کۆمپانیا‌نه‌ که‌ سامان‌و پاره‌ی خۆیان بۆ شوێن دانان له‌سه‌ر "بڕیار" که‌‌ ده‌سه‌ڵاتێک به‌ هه‌ڵبژاردنی ئازادو به‌ ده‌نگی خه‌ڵک هاتۆته‌ سه‌ر کورسی! به‌دی دێ.
شێوه‌گه‌لی گه‌نده‌ڵی ماڵی و مه‌ترسیه‌کانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دێمۆکڕاسی له‌ رێگای ئیشکالیه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری حیزبه‌کان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا جێگای دڵه‌ڕاوکێ‌و مه‌ترسی‌یه، ئه‌وه‌ی‌‌ راگه‌ینه‌ گشتیه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن زۆر که‌متر له‌وه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌و ئه‌وان له‌ ده‌رخستن‌و بڵاوکرنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌له‌ ئاستێکی به‌رزتر دا له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
هه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌ ئاستێکی خوارتر دا ده‌گاته‌ شاره‌داری‌و ئه‌نجوومه‌نه‌‌ هه‌رێمیه‌کان له‌ دێهات‌و شاره‌کان دا. حیزبه‌ سیاسیه‌کانی خۆرئاوا له‌ قه‌ڵایه‌کی ئیدیئاڵ بۆ جێبه‌جێ کردنی دێمۆکڕاسی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نوێنه‌رایه‌تی کۆمپانیا‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان‌ گۆڕاون‌و جیهانگیری به‌ چه‌ند قات تووانیوێتی قه‌باره‌ی دیارده‌که‌ زلتر کاته‌وه‌‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان ده‌توانن به‌ هاسانی زه‌خت بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان‌، حیزبه‌کان‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ره‌شۆکی (به‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکردنی ئاشکرا به‌ گواستنه‌وه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنانیان له‌ وڵاتی سه‌ره‌کی بۆ وڵاتانی‌تر که‌ ماڵیاتێکی زیاتریش به‌و ولاتانه‌ ده‌ده‌ن!)
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی که‌ هه‌موو ژیانی دێمۆکڕاتیکی - تا ئه‌و پله‌یه‌ که‌ وێده‌چێ، دێمۆکڕاسی، زیاتر نوێنه‌ری حوکم‌و فه‌رمانی کۆمپانیا‌و هیزه‌ ئابووریه‌کان‌ بۆ گه‌له‌ تا حوکمی خودی گه‌ڵ به‌سه‌ر خۆیدا بێ، - له‌ واقیعی خۆرئاوایی دا خراپترین شێوه‌ی دێمۆکڕاسی لێ به‌رهه‌م هاتووه‌ که‌ ئه‌وه‌ش به‌ زاڵ کردنی مه‌سڵه‌حه‌تی ماددی له‌ ڕێگه‌ی کاریگه‌ری ترسێنه‌ری سامان‌و تووانایی خاوه‌نه‌که‌ی بۆ که‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ بۆ گه‌یشتن به‌و شته‌ی که‌ بۆخۆی ده‌یهه‌وێ له‌ سه‌ر حسێبی کۆمه‌ڵگه پێبگا‌. له‌ لایه‌کی‌تره‌وه‌ کاریگه‌ری یاساکان‌و یاسادانانه‌کان چه‌ند قات بۆته‌وه‌، به‌ڵکوو وزه‌ی سامان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌رکردنی قانوون‌و یاساکان‌و ته‌عدیلیان به‌و پێیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و کۆمپانیا زلانه‌ بێته‌وه‌، هه‌یه. و ئه‌و شتانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی‌و سرووشتی له‌ ڕێگه‌ی حیزبه‌ سیاسیه‌کان‌و خێرخوازیه‌ ماڵیه‌ سه‌خاوه‌تمه‌نده‌کانه‌وه‌، ڕووی ده‌دا هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه‌،‌ ئاو ده‌خۆنه‌وه‌.‌
به‌ حوکمی سرووشتی ئینسانی هه‌ر ئامیڕ یان مێکانیزمێک ده‌توانێ به‌ باش یان به‌ خراپ ده‌کار بکرێ، گرفتی دێمۆکڕاسی ته‌نیا هه‌ر له‌وه‌نده‌ دا ناشاردرێته‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ نه‌بوونی ڕێساگه‌لی ئیجرایی‌و جێبه‌جێ کردنێتی. ئێمه‌ جیاوازی داده‌نێین له‌ نێوان که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ره‌هه‌نده‌ ئه‌رێنیه‌کانی دێمۆکراسی له‌گه‌ڵ کۆی بایه‌خه‌ خۆرئاوایه‌کانی که تا راده‌یه‌کی زۆر،‌ مه‌حکوومی فه‌لسه‌فه‌‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ماددیه‌کانن‌و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ خودی دێمۆکڕاسی،
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌ک له‌ بایه‌خ‌و ره‌وشتی هه‌ڵقووڵاو که‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌ ده‌رونی مرۆڤ هه‌ڵده‌قووڵێ، له‌ ئارادا نه‌بێ‌و به‌ واتایه‌کی‌تر‌ هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ که‌ له‌ تێکه‌ڵ کردنی ئیمان به‌ خوا له‌ ده‌رونی ئینسانی‌و ئه‌و هۆشیاریه‌ ده‌رونیه‌ هه‌میشه‌یه‌ که‌ له ئیمانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌ -که‌ ئێمه‌ له‌ ئیسلام دا به‌ ته‌قوا‌و له‌ خواترسانی ده‌ناسین، به‌رهه‌م دێ- نه‌بێ، جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی دێمۆکڕاسی له‌ هه‌ڵبژاردن‌، پلۆڕالیزم، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادو سه‌روه‌ری یاسا هیچ نرخێکیان نابێ‌.
-------------------------------------
*سه‌رۆکی سه‌ندیکای پزیشکانی عه‌ره‌ب‌و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئیخوانولموسلێمینی میسر
رۆشنبیردۆست | 25 Jan 2008 - 12:24
ده‌ست خۆش کاک بارام، به‌ڵام ده‌رهێنان‌و هه‌ڵێنجانی دیمۆکراسی له‌ناخی سوننه‌ت ئیرادێکی زۆر گه‌وره‌یه‌، ئیسلامیه‌کان‌و رۆشنبیرانی فارس له‌مێژه‌ ئه‌م بستۆکه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌وان به‌ ئه‌قڵی مودێڕن‌و له‌ پێگه‌ی ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌وه‌، سوننه‌ت ده‌خوێننه‌وه‌. به‌ڵام وا دیار ئیخوانیش ورده‌ ورده‌ به‌و کێشه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ گرینگه‌ ده‌گه‌ن‌و قسه‌کانی د.عه‌بدولمونعیم که‌ که‌سێکی کاریگه‌ره‌ له‌م بزاڤه‌دا، ئاماژه‌یه‌کی گرینگه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌. هه‌ر بژی

سمکۆ | 24 Jan 2008 - 21:34
کاک بارام وێنه‌ت زۆر بن، هه‌ر بژی، بێگوومان داهاتوومان ڕوونه‌، به‌ڵام بێ کارو خه‌بات به‌ هیچ کوێ ناگه‌ین. هیوادارم مه‌ره‌که‌بی خامه‌که‌ت هه‌ر به‌رده‌وام بێ. برات سمکۆ

سامره‌ند | 22 Jan 2008 - 13:19
ده‌ست خۆش كاك بارام بۆ ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و بابه‌ته. دیاره ئه‌و وتاره له سه‌ر دێموكڕاسی كورته. باسه‌كه ئه‌گه‌ر به فره‌وانی بێته گۆڕێ زۆر لایه‌ن و بوعدی جۆراوجۆر به خۆوه ده‌گرێ. دێموكڕاسی له خۆی دا زۆر لاوازیی دیكه‌ی هه‌یه كه له‌م مه‌جاله دا جێی نابێته‌وه. له سه‌ر یه‌ك ده‌ستت خۆش بێ بۆ وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی ئێو بابه‌ته

کوردێک | 21 Jan 2008 - 18:49
هه‌ڵبژاردنی سه‌ردێڕی په‌یوه‌ندیدا به‌ بابه‌ته‌کان وه‌ک گرنگترین به‌شی نووسین،له‌م بابه‌ته‌دا ره‌چاو نه‌کراوه‌. بۆ ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆکی نووسینه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیسته‌مێکی دێموکڕاسی ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سیسته‌می دێموکڕاسی باو له‌ رۆژئاوا. ئه‌وه‌ش هه‌ڵگری ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ نووسه‌ر خۆی که‌سێکی موسوڵمان و باوه‌ڕدارێکی ئیسلامییه‌ و له‌ روانگه‌ی خۆ یه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ باسه‌که‌.
باس له‌ رێساکانی ئازادی له‌ سیسته‌می شۆڕادا کراوه‌ به‌ڵام ته‌نیا له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ شۆڕا پێناسه‌ ده‌کرێ‌ بۆیه‌ چوارچێوه‌ی ئازادی و مافی تاکه‌کان گرێدراوه‌ به‌ ئازادییه‌ک که‌ ئیسلام بۆی داناوه،‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک ئازادی تاک بۆ مرۆکان له‌ رۆژئاوا و ئه‌و سیسته‌مه‌ دێموکڕاسییه‌ی (عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح که‌ پێ وایه‌ ده‌ستی ره‌پێش ئیسلام بۆ گه‌یشتن به‌ دێموکڕاسی خستوه) دانراوه‌‌‌.له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که‌ سیسته‌می شۆڕا به‌ ئیسلام هه‌ڵده‌سه‌نگێنی پێشی وایه‌ که‌ گه‌ل بۆ هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ باوه‌ڕی ئیسلامی نیه‌.!!؟
پێویستی به‌ نیزامی دێموکڕاسی له‌ ژێر چه‌تری ئیسلامی دڵخوازی نووسه‌ردا، ئه‌و نیزامه‌یه‌ که‌ له‌ بابه‌ته‌که‌دا هه‌وڵی بۆ دراوه و جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی لێی لاده‌ر نابێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی توخمێکی نه‌جاتده‌ر بێت.چونکه‌ به‌ بڕوای نووسه‌ره‌که‌ی، نیزامێک که‌ له‌ یاسای ئیسلام لاده‌دات ناتوانی نیزامێکی دێموکڕاسی راسته‌قینه‌ بێت.هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ست که‌سانێکیشه‌وه‌بێت که‌ ئیسلامی ناته‌واویش بن.!!؟ گرنگ نیه‌ ته‌نیا ناوی ئیسلام بێت. هه‌ر له‌م نیزامه‌ دڵخوازه‌ی (عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح) دا، پلۆرالیزم و ته‌عددودێک رێگه‌پێدراوه‌ که‌ له‌ سه‌ر شه‌ریعه‌ت و ده‌زگاکانی ئیسلامی حوکومه‌ت بێت و له‌ راستیدا پلۆرالیزمی دینی و ته‌عه‌ددودی ئیسلامگه‌رایانه‌ بێت.له‌ ئۆپۆزیسیۆنیشدا هه‌ر ئه‌و روانگه‌ ئیسلام گه‌رایانه‌ حاکم بووه‌ که‌ له‌ به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنی. بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ دێموکراتیکه‌ ئیسلامیه‌که‌ی (عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح) ناتوانی ئیجازه‌ به‌ حێزبێک بدا که‌ له‌ سه‌ر بیر و باوه‌ڕی خۆی تێکۆشانی هه‌بێ.چونکی پێوایه‌ ئه‌م ئازادییه‌ ده‌سترێژی بۆ ئازادی‌و عه‌قیده‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌کا.!!؟ له‌ ئاکامدا نووسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی دێموکڕاسی ئیسلامی دڵخوازی خۆی وه‌ک باشترین سیسته‌می دێموکڕاسی پێناسه‌ ده‌کا خرابترین شیوه‌ی دێموکڕاسیش ده‌گێڕیته‌وه‌ بۆ دێموکڕاسی خۆرئاوا و به‌ خرابترین شێوه‌ی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
کاتێک که‌ دینی ئیسلام به‌ دیدێکی ئیدئۆلۆژی مه‌حوه‌ر پێناسه‌ کرا، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزاب په‌ره‌پێده‌درێ و هه‌موو باشه‌کان ئه‌وانه‌ ده‌بن که‌ به‌ باوه‌ڕ و ئیشتیای خۆیان باشه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی له‌پشت بێ.

بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
‌ تکایه بۆچوونه‌کانت به فۆنتی یونکورد بنووسه
هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنێردرێ بڵاو ناکرێته‌وه


بۆچوونێک هه‌لگری
‌ سووکایه‌تی‌، ناوزراندن‌و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌ر که‌س‌و گرووپ‌و کۆمه‌لگایه‌ک بێ
‌ بلاوناکرێته‌وه


avatar له سه‌ر کلاس باسی به کۆیله‌گرتنی میلله‌تانی کرد و له ڕووبه‌ڕووی شا دا رخنه‌ی له وه‌زع گرت
سامڕه‌ند
ساڵی 1977 له ده‌بیرستانی محمد‌رضاشا ی مهاباد ده‌رسی ده‌بیرستانم ده‌خوێند. مامۆستا عبدالکریم مصطفی‌پور (شاریکه‌ندی) ده‌رسی دینی‌ی پێ ده‌گوتین. مامۆستا له نێو ده‌رسی مه‌درسه‌ دا
avatar مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه
avatar2010 02 08 - 18:00
شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین چییه‌؟به‌شی کۆتایی
ه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: عه‌زیز پیری
جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی ئێران، له‌ گه‌ڵ ساڵی 1357، له‌مه‌ دایه‌ که‌ له‌وکاته‌دا له‌ 100دا، ته‌نیا 30 ی کۆمه‌ڵگه‌ شارنشین بوون، به‌ڵام، له‌ ئێستادا له‌ 100دا زۆرتر 70 ی کۆمه‌ڵگه‌که‌‌ شارنشینن.
avatar2010 02 07 - 21:38
گه‌وره‌م هه‌ر خۆم شه‌رمه‌زارم*
حه‌کیم حسین زاده‌ (باوکی هێژا)
به‌ر له‌ ساڵی حه‌فتا، زۆر پێش ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ قه‌ندیل بو یه‌که‌م جار شانازی دیدارتم پێ ببڕێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاکه‌ جارێکیش ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌شتم دیبێ، ده‌تکوت ساڵانێکه‌ ده‌تناسم و زور جاران له‌ نیزیکه‌وه‌ زیاره‌تم کردووی.
avatar2010 02 07 - 17:32
کورد له‌ نێوان شۆرشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا
جه‌مال نه‌جاری
"ئیبراهیم یۆنسی" وه‌رگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد له‌ پێشه‌کی وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد و کوردستان" له‌ نووسینی "درک کینان" ده‌ڵێت: "نووسینی مێژووی کورد یان نووسین له‌مباره‌وه‌ شتێکی جگه‌ له‌ ئێش و ئازار نیه‌.
avatar2010 02 07 - 17:30
پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه‌؟
عه‌لی فازلی
ساڵی 1365 کاتێک له‌ رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له‌ ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به‌ ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته‌ که‌ به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو
avatar2010 02 07 - 17:17
به‌ بۆنه‌ی 31 که‌مین ساڵی شۆرشی گه‌لانی ئێران
لوقمان زه‌هرایی
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شۆرشی گه‌لانی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ ده‌ست ئیستبداد وسه‌ره‌رۆیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وگه‌یشتن به‌ ئازادی ودێموکراسی پێ ده‌نێته‌ نێو 31که‌مین ساڵی خۆی وپاش تێپه‌ر بوونی 30 ساڵ
avatar2010 02 07 - 17:15
چاوخشانده‌نێک به‌ سه‌ر رابردوو دا، بیرکرنه‌وه‌یه‌ک له‌ داهاتوو
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی: مرۆڤ‌ پێویستی به‌ ئامێرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بووانێت کارێکی له‌بار ئاراسته‌کات، لێره‌ دا دوو شت وه‌ک ئامێری کار پێویسته‌، یانی پسپۆری له‌ کارو باری سیاسی و بوون به‌ شێوه‌ی پراکتیک، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ من نه‌پسپۆڕی سیاسییم و
avatar2010 02 07 - 00:00
شێعرێک به‌ ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی له‌ چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر کاک ته‌هادا
بۆرۆژهه‌لات: خۆت‌و قه‌له‌مه‌که‌ت‌و ده‌نگه‌که‌ت کارێکی هاوبه‌شی بێژه‌ری ئه‌فسانه‌یی کوردستانی رۆژهه‌لات ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌و رۆژنامه‌وان دلشاد جه‌مشیدی‌یه‌ که‌ بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشــــــــەریی دێرین،کارگێر،نووســــەر،وەرگێر و بێژەریی'' دەنگی کوردســــتانی ئێران'' ، بلاو بووه‌ته‌وه‌.
avatar2010 02 06 - 20:11
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟
وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ
avatar2010 02 06 - 16:38
مێژووی زیندوو! (15)
ئاوڕێک له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی کاک خالید وه‌نه‌وشه‌
هه‌یاس کاردۆ
"شام" جه‌مسه‌ری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی "ئاو" و "خاک"ه‌. له‌ شام دا ئاو و خاک به‌ جۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌ لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه‌. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی راگری ژیان له‌و ده‌وه‌ره‌، شاکارێکی دروست کردوه‌
avatar2010 02 06 - 16:00
محه‌ممه‌دعه‌لی توفیقی: کورده‌کان له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌وری گرینگیان هه‌بووه‌‌
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌ی نیزیک به‌ هه‌شت مانگه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز،
avatar2010 02 05 - 19:17
بزووتنەوەی سەوز و زەروورەتی ئاڵوگۆڕ لە گوتاردا
مادێح ئەحمەدی
بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەمڕۆ لە ئێران بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە نێوی "بزووتنەوەی سەوز" لە گۆڕێدایە. هەر وەک دەیان جار باس کراوە ئەم بزووتنەوەیە بەرهەمی سێ دەیە سەرکووت و چەوساندنەوەیە. ئەو کودەتایە کە لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریدا دژی دەنگی خەڵک کرا
avatar2010 02 04 - 16:35
ساڵوه‌گه‌ڕی‌ 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌
22ی رێبه‌ندانی‌ 1357 هه‌تاویی‌ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئێراندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌. راپه‌ڕینی‌ بوێرانه‌ی‌ 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی‌ رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێرانی‌ تێكدا‌و بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ به‌ نیزامی‌ 2500 ساڵه‌ی‌ شاهه‌نشاهی‌ ئێرانی‌ هێنا.
avatar2010 02 03 - 19:10
‌عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌: ئه‌وه‌ی فه‌عالینی نێوخۆی وڵات به‌ چاره‌نووسی خۆیانی ده‌که‌‌ن, ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نایکه‌ین
دیمانه‌: سمایل شه‌ره‌فی
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ تاران و كرماشان و له‌ سنه‌و مهابادو مه‌ریوان و .... ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات نایكه‌ین. ئێمه‌ حازر نیین مایه‌ له‌ خۆمان دانێین له‌ ستهۆكۆلم و بێرلین وپاریس و له‌نده‌ن‌ چوار سه‌عات وه‌ختی‌ خۆمان سه‌رف بكه‌ین
avatar2010 02 03 - 12:46
‌دووی ڕێبەندان، جەژنێکی نەتەوەیی یان بۆنەیەکی حیزبیی؟
سوورکێو زه‌کی
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، جێژنی دووی ڕێبەندان بۆنەیەکی نەتەوەییە و لەوانەیە تەنیا جێژنێکیش بێت کە هەموو لایەنەکانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە قەبووڵیان بێت. دیارە مەبەستی من لەو قەبووڵبوونەی هەموو لایەنەکان بەو مانایە نییە کە ...
avatar2010 02 02 - 23:49
دیسان ستراتیژیه‌ک، که‌ ئاسۆی تاریک و لێله‌
(تایبه‌ت به هه‌لوێستی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ی حدکا)
عرفان تارین
رێبه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران پتر له‌ 30 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئیرانیان مه‌حروم له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌کانی مرۆڤ کردوه‌.
با ئێمه‌ش له‌ خۆپیشاندانی‌ 22ی‌ رێبه‌ندان دا به‌شدار بین
شۆڤێنیزمی (فارس) تازە دەزانێ کە رەژیمی ئیسلامی چەند درندەیە!
شه‌پۆلی‌ سه‌وزو پێشنیارێك
کورده‌کان چۆن به‌ره‌ورووی خۆپیشاندانه‌کانی 22ی به‌همه‌ن ببنه‌وه‌؟
سیخورمه‌(1)
ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌م بۆ هه‌موو گیراوه‌کان داوا ده‌که‌م!
باشووری کوردستان، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاخونده‌کان
خوایە زوو بمرم
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان
باڕه‌باڕی زڕه‌ سیاسه‌تمه‌داران له‌ گیاجاڕی سوننه‌تدا


Nuser
میوانی (بۆ رۆژهه‌ڵات)
هه‌واڵه‌کان
فارسی
 

 

هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه