پێناسه| هه‌واڵ| وتار| دیمانه| مێژووی زاره‌کی | چاند و هونه‌ر | په‌یوه‌ندی | Start
چاوپێکه‌وتن
 
ده‌سپێک|بینێره|چاپ|997 جار خوێندراوه‌ته‌وه| 8 بۆچوون
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب مراندنی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه
2008 01 14 - 05:11

avatar
ناسری ئه‌مین‌نژاد‌
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێك شاری دیاربه‌كری هه‌ژاند. تا ئێستا وێڕای زه‌ره‌روزیانێكی زۆری ماددی، كوژرانی ده‌كه‌س و برینداربوونی سه‌توبیست كه‌سی لێ كه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌م "كاره‌ساته"‌ مه‌یدانێكی به‌رفراوانی كردۆته‌وه‌ بۆ ته‌بلیغاتی ریاكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌پارێز و ژنڕاله‌كانی ئه‌رته‌شی فراوانخوازی توركیه تا به‌ كه‌یفی خۆیان فرمێسكی درۆینه‌ بۆ خه‌ڵكی سڤیل و بی‌تاوانی ئه‌و شاره‌ و قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ هه‌ڵوه‌رێنن و " بێ‌به‌زه‌ییه‌تی ترۆریسته‌كان" به‌ میدیای جیهانی نیشان بده‌ن. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک، له‌ لایه‌كی دیكه‌ بۆته‌ هۆی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌پۆلێكی بێزاری و رق و نیگه‌رانی له‌ كوردستان به‌ گشتی و دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ به‌تایبه‌تی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌‌.
له‌م نێوانه‌دا زۆرتر قامكی تاوان بۆ پ.ك.ك راكێشرا. ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ پاش یه‌ك دوو رۆژ بێ‌ده‌نگی له‌ زمانی "بوزان ته‌كین" رایگه‌یاند «ئه‌م چالاكییه‌ به‌ پلانی ناوه‌نده‌كه‌مان ئه‌نجام نه‌دراوه‌، به‌ڵكو له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی شار و به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وان به‌ڕێوه‌ چووه»‌. پاشان وتی: «هه‌ر كه‌س ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ئه‌و چالاكییه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژ به‌ په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ سه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام دراوه»، دواتر لێبوردنی له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ خواست و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماله‌ی كوژراوه‌ سڤیله‌كان كرد. كه‌س نازانێ ئه‌گه‌ر ئه‌م چالاكییه‌‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ و بۆ به‌رگری له‌ خه‌ڵكی كورده‌ و ئه‌م خه‌ڵكه‌ش به‌وه‌ ده‌زانێ ئیتر چ جای لێبورده‌یی خوازتنه‌!‌
گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ روداوێكی تاڵ و كرده‌وه‌یه‌كی كاره‌ساتباره‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ره‌وا و عادڵانه‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كورد. تاڵتر له‌وه‌ش ئه‌و "داوای لێبوردنه‌یه‌"، تۆمه‌ز خه‌ڵكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌ی مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌فهه‌ڵخراندنه‌كان و كرداری هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوی چه‌ند شانه‌یه‌كی لێره‌وله‌وێیه‌. ئه‌مه‌ نه‌ك نیشانه‌ی هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی كردن و دڵكراوه‌یی نیه‌، به‌ڵكو گاڵته‌كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، نێشانه‌یه‌ بۆ بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌یی و بێ هیوایی، نیشانه‌یه‌ بۆ نه‌بوونی تاكتیك و ستراتژیی به‌رچاوڕونانه‌ و بڕوا نه‌بون و متمانه‌نه‌كردنه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌، نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌لسوڕێنه‌ره‌كان و چالاکوانان بۆخۆشیان نازانن چییان گه‌ره‌كه‌ و به‌ ته‌مای چین و ده‌بێ چۆن بجوڵینه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌‌ نه‌ك قازانجی گه‌لی تێدا نیه‌، به‌ڵكو زه‌بری قورس له‌ وره‌ و بزوتنه‌وه‌كه‌شی ده‌سره‌وێنێ. ئه‌مه‌ كایه‌كردنه‌ له‌ مه‌یدانێك كه‌ دوژمن دیاری كردووه‌ و پێی‌خۆشه‌ و قازانجی ئه‌وانی تێدایه‌ و دوكه‌ڵه‌كه‌شی ده‌چێته‌وه‌‌ چاوی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌ لارێیدا ده‌با.
رێنوێنی‌ده‌ران و ته‌قێنه‌ران ده‌توانن ئیدعا بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی دژ به‌ په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر گه‌لی كورده‌. به‌ڵی راسته‌، ئه‌مه‌ش بۆخۆی دژكرده‌وه‌یه‌كه‌. به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاوی ناوردبینانه‌، كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌توانێ چاووڕاو و فریوكارییه‌كانی ده‌زگا ته‌بلیغییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بسه‌لمێنێ كه‌ ئیدعا ده‌كه‌ن كێشه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ "تروریسته‌كانی دابڕاو له‌ خه‌ڵكه‌‌ نه‌ك جه‌ماوه‌ر. كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌نێرێته‌وه‌ ماله‌كانی خۆیان و گۆیا به‌ ته‌مایه‌ ئه‌ركی قورسی سه‌ركه‌وتن بخاته‌سه‌ر شانی چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی چه‌كدار،‌ كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌ستی ئه‌رته‌ش و كاربه‌ده‌ستانی كۆنه‌پارێزی ئه‌و وڵاته‌ بۆ په‌لاماری هه‌رچی زیاتری خه‌ڵك بۆ نانه‌وه‌ی فه‌زای تۆقان و دڵه‌ڕاوكێ ئاوه‌ڵه‌ ده‌كات و گه‌ڕان و پشكنیی شانزه‌ رۆژه‌ی ماڵ به‌ ماڵ له‌و شاره‌ی به‌ دوای خۆێدا هێنا. ئه‌مه‌ "دیارییه‌ك" بوو بۆ «عه‌بدوڵلا گۆل» و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا هه‌تا له‌وێ خۆی پێوه‌ ڕابنێ و مه‌زلومنوێنی پێوه‌ بكات.
ئه‌مه‌ ڕازێكی سه‌ربه‌مۆر نیه‌ و بۆ ڕاستی و ناڕاستی هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك و شۆڕشگێڕانه‌ بون یان نه‌بونی هه‌ر كرگار و هه‌ڵسوڕانێكی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا خواست و نیازی "خێرخوازنه‌ی" كه‌سه‌كان به‌س نین‌ و كار ته‌نیا به‌ ئیراده‌ و ویستی ئه‌وان ناچێته‌ پێش. گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كرگار و هه‌ڵسوڕانه‌ چ ئه‌نجام و ئاسه‌وارێكیان هه‌یه‌ و ده‌بێ له‌ وڵام به‌و پرسیاره‌دا هه‌ڵسه‌نگێندرێ‌ كه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك یارمه‌تی به‌ ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ڕه‌وره‌وه‌ی گه‌شه‌ و پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌دا و داخوا هه‌نگاوێكن بۆ پێشه‌وه‌ یان شه‌قاوێكن بۆ دواوه‌. گه‌لێك‌جار هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌ی وا هه‌ن كه‌ هه‌موو رواڵه‌تێكی "شۆڕشگێڕانه"‌شیان پێوه‌ دیاره‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ویست و خواستی ئه‌نجامده‌ره‌كانی له‌ دژی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ كاتێك ده‌بیندرێ كه‌ ورده‌كارییه‌كانی هه‌لومه‌رجی راسته‌قینه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كانی نه‌خرێنه‌ به‌رچاو و به‌ دانسته‌ و به‌ گوڵبژێر كردن مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵدا بكرێ.
ئه‌مرۆ هه‌مو ڕاستییه‌كان و هه‌لومه‌رجی كوردستان به‌ گشتی و كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیه‌ به‌ تایبه‌تی و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا به‌ شوێن هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌، نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه‌ سه‌ممی كوشه‌نده‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی. ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك به‌كار بگیردرێ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ئاكار و كرده‌وانه‌. ئه‌مڕۆ هاتنه‌ مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری و هاندانی كۆمه‌ڵانی هه‌روای خه‌ڵك بۆ رژانه‌ ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كان، بۆ خۆپیشاندانی به‌رده‌وامی هه‌زاران هه‌زار كه‌سی له‌ هه‌موو گۆشه‌ و كه‌نارێكی ئه‌م وڵاته‌ یه‌خسیركراوه‌ ده‌رمانێكی سه‌ره‌كی و رێگایه‌كی قایم و دڵنیایی‌هێنه‌ره‌ بۆ ده‌ربازبون له‌و دژوارییانه‌ی كه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر رێ. ئاسۆی سه‌ركه‌وتن ته‌نیا له‌و رۆژنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ.
٨ / ١ / ٢٠٠٨
دارا | 16 Jan 2008 - 21:45
شه یدا گیان منیش هه لویستی پ ک ک له مه ر گه لی گورد دا به گشتی کوردانه نابینم.

شه‌یدا قه‌ڵاتی | 15 Jan 2008 - 22:48
سڵاو
به‌داخێكی گرانه‌وه‌ به‌هۆی گه‌وجی و ده‌به‌نگی هێندێك به‌ناو نوسه‌ر ، ڕوناكبیر و سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ حاست تێگه‌یشتنی چه‌وتیان له‌ دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ و خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كردستان وایان له‌ كه‌سایه‌تی تاكی كورد كردووه‌، ئه‌گه‌ داگیركه‌ران چ له كوردستانی ‌ به‌شی ژێرده‌سته‌ی فارسان چ له‌ به‌شه‌كانی ژیر ده‌ستی تورك و عه‌ڕه‌بان، هه‌چ جنایه‌ت و ده‌ستدرێژی و بێ حورمه‌تیه‌كیان به‌ كورد كرد به‌ بیانوی ئه‌وه‌كه‌ نابێ ئێمه‌ وه‌ك وان بین! ده‌بێ به‌ شارستانیانه‌ و له‌ ڕێگای دیالۆگ! و به‌ پێی پێوانه‌كانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ مافی خۆمان مسوه‌گه‌ر بكه‌ین و بیسه‌لمێنین كه‌ ئێمه‌ ئاشتی خوازین!!!.
بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه هه‌ستی به‌ربه‌ره‌كانی و ڕه‌دفێعل له‌ جه‌ماوه‌ر دا بمرێنن و ناراسته‌و خۆ بۆ خۆمان ژێرده‌سته‌یی و داگیركه‌ری ئه‌ڕێنی بكه‌ین و بچین له‌ گۆشه‌ی عافییه‌ت بۆی دانیشین و كێشه‌كه‌ حه‌واڵه‌ی بیروڕای گشتی و كۆڕ وكۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان
بكه‌ین!.
به‌داخه‌وه نه‌ ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی دیاربه‌كر به‌ڵكو به‌گشتی من هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی پارت و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان له‌ حاست جوڵانه‌وی باكوری كوردستان، كوردستانیانه‌ نابینم و زۆر جاران ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ به‌رته‌سك، حیزبیانه‌ و هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی توركه‌ جنایه‌تكاره‌كان!.
به‌ڕێز جه‌لال چوارتایی ده‌سته‌كانت خۆش بێ بۆئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌جێ و كوردانه‌یه‌ت نه‌ته‌نیا هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش، من به‌وردی سرنج ده‌ده‌مه‌ بۆچونه‌كانت، هیوادارم هه‌ر وا به‌رده‌وام بیت.

راز | 15 Jan 2008 - 21:55
شایان گیان مزگینیت ده ده می ئوردوگانشینان کو ردیان پی رزگار نابی.ئه وه هه والان ده یان هه وی ئه گه ر ئیستیقلالیان پی وه رنه گیرا!!!!به بومب گوزاری له و ژینه یان رزگار بکه ن

kemal | 15 Jan 2008 - 00:01
ده‌ کاکه‌ جه‌لال گیان ده‌ستتان خۆش بێ و هیوادارم گریلاکانی سه‌ری چیا و شه‌رڤانانی ئاشتی به‌م زووانه‌ ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌ موش و مێردین، سێرت و وان و ... ئه‌نجام بده‌ن تا بسه‌لمێنن ئێمه‌ی کوردیش هیچمان له‌ عه‌ره‌به‌کانی قاعیده‌ که‌متر نییه‌.

جه‌لال چوارتایی | 14 Jan 2008 - 17:58
ئه‌وه‌ی گوته‌ی دوژمنان دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ هیچ جیاوازییه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ دوژمندا

کاکی نووسه‌ر هه‌مان ئه‌و گوتانه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ گورگه‌ بۆره‌کانی تورک و داروده‌سته‌که‌یان کردویانه‌ته‌ وێردی سه‌ر زمانیان
فرمێسک ڕشتنی کاکی نووسه‌ر بۆ خه‌ڵکی سڤیلی دیاربه‌کر نییه‌ به‌ڵکو له‌ په‌رۆشی گه‌شه‌ی خێرای شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان و پته‌وبوونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستانی مه‌زندا . ئێستا تێده‌گه‌م هۆی چییه‌ که له‌ ڕابردوودا‌ بزوتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا دووچاری تێکشکاندنێکی زۆر خێرا هات ، له‌ کاتێکدا زۆربه‌ی ناوچه‌کانیش ئازادکراو بوون و کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ریش جگه‌ له‌وه‌ی که‌ زۆر ساوا بوو له‌ هه‌مان کاتدا دووچاری مه‌زنترین شه‌ڕێش بوو بوو له‌گه‌ڵ عێراقی داگیرکه‌ردا ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌ جڵه‌وی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ ده‌ستی ئه‌م جۆره‌ به‌ناو فه‌یله‌سوفانه‌وه‌ بوو که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ئاماده‌ن هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی دوژمنان بخه‌نه‌ مێشکیانه‌وه‌ و کوردستانێکی داگیرکراو به‌ باشتر بزانن وه‌ک له‌ گه‌شه‌کردنی شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری و به‌فیڕۆ نه‌دانی ووزه‌(ئینێرژی)ی نه‌ته‌وه‌که‌مان
سه‌رکه‌وتوو بێت شۆڕشی ئازادیخوازی زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بژی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
مردن و نه‌مان بۆ که‌سانی خۆ به‌که‌مزان و ناوچه‌گه‌ریه‌کان

سروه‌ له‌ پیرانشار | 14 Jan 2008 - 08:12
به‌ڵێ جه‌ناب ، ڕاست ده‌فه‌رمووی ! ده‌بێ کورد ده‌ست له‌ سه‌ر ده‌ست دانێ و به‌ فڕۆکه‌ بۆمبارانی بکه‌ن، به‌ڵام نابێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌و بۆمبارانه‌ ده‌که‌ن بکووژرێن ! زۆر مه‌نتقی ده‌فه‌رموون .
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ : خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کورد له‌ باکوور به‌ هێزترین خه‌باته‌ له‌ هه‌موو کوردستانی گه‌وره‌ دا. پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک و سه‌دان ناوه‌ندی ژنان و منداڵان ژینگه‌ و شاره‌داری و کولتوری و ..هتد نموونه‌ی به‌رچاوی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه‌
واتا پ ک ک پێشه‌نگی ئه‌و خه‌باته‌یه‌ و زۆر شتی ده‌بێ لێ فێر بن.
دوویه‌م: ئه‌وانه‌ی که‌ له‌و هێرشه‌ دا هه‌ده‌ف گیرابوون، خه‌ڵکی ئاسایی نه‌بوون، فڕۆکه‌وانه‌کان و ئارته‌شی تورک بوون. ژووماره‌یه‌کی زۆریشیان لێ کووژراوه‌ که‌ ڕه‌ژیمی تورک ده‌یشارێته‌وه‌.
به‌ هه‌ر حاڵ که‌س له‌ گه‌ڵ شه‌ڕ دا نییه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ سه‌رت دا بسه‌پێنن، تۆش ده‌بێ به‌رگری ڕه‌وا بکه‌ی. له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ کووژران، بۆمباران بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاوه‌ستا...
له‌ لایه‌کی دیکه‌ فه‌قه‌ت یه‌ک ست ده‌بێ به‌ تۆی به‌ ناو نووسه‌ر بڵێم؛
جێگه‌ت گه‌رمه‌ ! له‌ کۆشکی بلوورینت دا خۆش ده‌رباز ده‌بێ !؟
ئه‌گه‌ر راست ده‌فه‌رمووی، وه‌ره‌ جه‌نابت له‌ ڕۆژهه‌ڵات خه‌باتی مه‌ده‌نی بکه‌ با ئێمه‌ش ببینه‌ دوویه‌مین که‌س دوای تۆ...

شایان | 14 Jan 2008 - 07:42
به‌ڵێ چالاکی گیانبازی هیچ سودێکی نیه به‌ڵام هێنده نابات ئۆردوگا نشینه‌کان سێ پارچه‌که‌ی تریش ڕزگار ئه‌که‌ن

ashna | 14 Jan 2008 - 06:34
من زۆر به‌داخم که‌ پکک رۆژ له‌ دوای رۆژ پتر گومان ده‌خاته‌ سه‌ر ره‌سانه‌یه‌تی شۆرشی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان. ئه‌وه‌ قسه‌کانی به‌رێز ئوجه‌لان بۆ ئۆتۆنۆمیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌وه‌ش لاسایی کردنه‌وه‌ی تیرۆره‌کانی قاعیده‌ و تاله‌بان ئه‌ویش بۆ کوشتنی خه‌ڵکی سڤیلی کورد له‌ دیاربه‌کر.
ده‌ستخۆشی له‌ نووسه‌ری به‌ڕێز ده‌که‌م.

بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
‌ تکایه بۆچوونه‌کانت به فۆنتی یونکورد بنووسه
هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنێردرێ بڵاو ناکرێته‌وه


بۆچوونێک هه‌لگری
‌ سووکایه‌تی‌، ناوزراندن‌و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌ر که‌س‌و گرووپ‌و کۆمه‌لگایه‌ک بێ
‌ بلاوناکرێته‌وه


avatar له سه‌ر کلاس باسی به کۆیله‌گرتنی میلله‌تانی کرد و له ڕووبه‌ڕووی شا دا رخنه‌ی له وه‌زع گرت
سامڕه‌ند
ساڵی 1977 له ده‌بیرستانی محمد‌رضاشا ی مهاباد ده‌رسی ده‌بیرستانم ده‌خوێند. مامۆستا عبدالکریم مصطفی‌پور (شاریکه‌ندی) ده‌رسی دینی‌ی پێ ده‌گوتین. مامۆستا له نێو ده‌رسی مه‌درسه‌ دا
avatar مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه
avatar2010 02 08 - 18:00
شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین چییه‌؟به‌شی کۆتایی
ه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: عه‌زیز پیری
جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی ئێران، له‌ گه‌ڵ ساڵی 1357، له‌مه‌ دایه‌ که‌ له‌وکاته‌دا له‌ 100دا، ته‌نیا 30 ی کۆمه‌ڵگه‌ شارنشین بوون، به‌ڵام، له‌ ئێستادا له‌ 100دا زۆرتر 70 ی کۆمه‌ڵگه‌که‌‌ شارنشینن.
avatar2010 02 07 - 21:38
گه‌وره‌م هه‌ر خۆم شه‌رمه‌زارم*
حه‌کیم حسین زاده‌ (باوکی هێژا)
به‌ر له‌ ساڵی حه‌فتا، زۆر پێش ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ قه‌ندیل بو یه‌که‌م جار شانازی دیدارتم پێ ببڕێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاکه‌ جارێکیش ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌شتم دیبێ، ده‌تکوت ساڵانێکه‌ ده‌تناسم و زور جاران له‌ نیزیکه‌وه‌ زیاره‌تم کردووی.
avatar2010 02 07 - 17:32
کورد له‌ نێوان شۆرشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا
جه‌مال نه‌جاری
"ئیبراهیم یۆنسی" وه‌رگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد له‌ پێشه‌کی وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد و کوردستان" له‌ نووسینی "درک کینان" ده‌ڵێت: "نووسینی مێژووی کورد یان نووسین له‌مباره‌وه‌ شتێکی جگه‌ له‌ ئێش و ئازار نیه‌.
avatar2010 02 07 - 17:30
پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه‌؟
عه‌لی فازلی
ساڵی 1365 کاتێک له‌ رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له‌ ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به‌ ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته‌ که‌ به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو
avatar2010 02 07 - 17:17
به‌ بۆنه‌ی 31 که‌مین ساڵی شۆرشی گه‌لانی ئێران
لوقمان زه‌هرایی
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شۆرشی گه‌لانی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ ده‌ست ئیستبداد وسه‌ره‌رۆیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وگه‌یشتن به‌ ئازادی ودێموکراسی پێ ده‌نێته‌ نێو 31که‌مین ساڵی خۆی وپاش تێپه‌ر بوونی 30 ساڵ
avatar2010 02 07 - 17:15
چاوخشانده‌نێک به‌ سه‌ر رابردوو دا، بیرکرنه‌وه‌یه‌ک له‌ داهاتوو
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی: مرۆڤ‌ پێویستی به‌ ئامێرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بووانێت کارێکی له‌بار ئاراسته‌کات، لێره‌ دا دوو شت وه‌ک ئامێری کار پێویسته‌، یانی پسپۆری له‌ کارو باری سیاسی و بوون به‌ شێوه‌ی پراکتیک، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ من نه‌پسپۆڕی سیاسییم و
avatar2010 02 07 - 00:00
شێعرێک به‌ ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی له‌ چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر کاک ته‌هادا
بۆرۆژهه‌لات: خۆت‌و قه‌له‌مه‌که‌ت‌و ده‌نگه‌که‌ت کارێکی هاوبه‌شی بێژه‌ری ئه‌فسانه‌یی کوردستانی رۆژهه‌لات ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌و رۆژنامه‌وان دلشاد جه‌مشیدی‌یه‌ که‌ بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشــــــــەریی دێرین،کارگێر،نووســــەر،وەرگێر و بێژەریی'' دەنگی کوردســــتانی ئێران'' ، بلاو بووه‌ته‌وه‌.
avatar2010 02 06 - 20:11
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟
وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ
avatar2010 02 06 - 16:38
مێژووی زیندوو! (15)
ئاوڕێک له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی کاک خالید وه‌نه‌وشه‌
هه‌یاس کاردۆ
"شام" جه‌مسه‌ری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی "ئاو" و "خاک"ه‌. له‌ شام دا ئاو و خاک به‌ جۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌ لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه‌. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی راگری ژیان له‌و ده‌وه‌ره‌، شاکارێکی دروست کردوه‌
avatar2010 02 06 - 16:00
محه‌ممه‌دعه‌لی توفیقی: کورده‌کان له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌وری گرینگیان هه‌بووه‌‌
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌ی نیزیک به‌ هه‌شت مانگه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز،
avatar2010 02 05 - 19:17
بزووتنەوەی سەوز و زەروورەتی ئاڵوگۆڕ لە گوتاردا
مادێح ئەحمەدی
بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەمڕۆ لە ئێران بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە نێوی "بزووتنەوەی سەوز" لە گۆڕێدایە. هەر وەک دەیان جار باس کراوە ئەم بزووتنەوەیە بەرهەمی سێ دەیە سەرکووت و چەوساندنەوەیە. ئەو کودەتایە کە لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریدا دژی دەنگی خەڵک کرا
avatar2010 02 04 - 16:35
ساڵوه‌گه‌ڕی‌ 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌
22ی رێبه‌ندانی‌ 1357 هه‌تاویی‌ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئێراندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌. راپه‌ڕینی‌ بوێرانه‌ی‌ 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی‌ رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێرانی‌ تێكدا‌و بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی‌ به‌ نیزامی‌ 2500 ساڵه‌ی‌ شاهه‌نشاهی‌ ئێرانی‌ هێنا.
avatar2010 02 03 - 19:10
‌عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌: ئه‌وه‌ی فه‌عالینی نێوخۆی وڵات به‌ چاره‌نووسی خۆیانی ده‌که‌‌ن, ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نایکه‌ین
دیمانه‌: سمایل شه‌ره‌فی
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ تاران و كرماشان و له‌ سنه‌و مهابادو مه‌ریوان و .... ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات نایكه‌ین. ئێمه‌ حازر نیین مایه‌ له‌ خۆمان دانێین له‌ ستهۆكۆلم و بێرلین وپاریس و له‌نده‌ن‌ چوار سه‌عات وه‌ختی‌ خۆمان سه‌رف بكه‌ین
avatar2010 02 03 - 12:46
‌دووی ڕێبەندان، جەژنێکی نەتەوەیی یان بۆنەیەکی حیزبیی؟
سوورکێو زه‌کی
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، جێژنی دووی ڕێبەندان بۆنەیەکی نەتەوەییە و لەوانەیە تەنیا جێژنێکیش بێت کە هەموو لایەنەکانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە قەبووڵیان بێت. دیارە مەبەستی من لەو قەبووڵبوونەی هەموو لایەنەکان بەو مانایە نییە کە ...
avatar2010 02 02 - 23:49
دیسان ستراتیژیه‌ک، که‌ ئاسۆی تاریک و لێله‌
(تایبه‌ت به هه‌لوێستی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ی حدکا)
عرفان تارین
رێبه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران پتر له‌ 30 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئیرانیان مه‌حروم له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌کانی مرۆڤ کردوه‌.
با ئێمه‌ش له‌ خۆپیشاندانی‌ 22ی‌ رێبه‌ندان دا به‌شدار بین
شۆڤێنیزمی (فارس) تازە دەزانێ کە رەژیمی ئیسلامی چەند درندەیە!
شه‌پۆلی‌ سه‌وزو پێشنیارێك
کورده‌کان چۆن به‌ره‌ورووی خۆپیشاندانه‌کانی 22ی به‌همه‌ن ببنه‌وه‌؟
سیخورمه‌(1)
ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌م بۆ هه‌موو گیراوه‌کان داوا ده‌که‌م!
باشووری کوردستان، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاخونده‌کان
خوایە زوو بمرم
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان
باڕه‌باڕی زڕه‌ سیاسه‌تمه‌داران له‌ گیاجاڕی سوننه‌تدا


Nuser
میوانی (بۆ رۆژهه‌ڵات)
هه‌واڵه‌کان
فارسی
 

 

هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه