| کۆمیته‌ی حزبی دیمۆکرات ئێران له‌ڤانکۆفه‌ری که‌نه‌دا دژی خۆپیشاندان بون بۆ زیندانیانی سیاسی
2008 10 08 - 02:58 مام فه‌رهاد (فه‌رهاد که‌ریمی) که‌نه‌دا ماوه‌یه‌که رۆله تێکۆشه‌ره‌کانی رۆژهه‌لاتم دژی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێرانیه‌کان ده‌ستیان به مان گرتن کردوه و داوای مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیان ده‌که‌ن. له ناوخۆی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات هه‌ر کوردێکی به‌شه‌ره‌ف هه‌ر لایه‌نیکی سیاسی بۆ پشتوانی له‌م شۆرشگێرانه هاتنه مه‌یدان. له ڤانکۆفه‌ری که‌نه‌دا کورده‌کان یه‌ک ده‌نگ بریاریان دا بۆ پشتوانی له‌زیندانیان بێنه مه‌یدان به‌ڵام له لایه‌ن حزبی دیمۆکرات ئێران و ینک و پ‌د‌ک دژایه‌تی کرا دژی خۆپیشاندان راوه‌ستان به‌ژداریان نه‌کرد به بیانوی زۆر منداڵانه که شایه‌نی باسکردن نین. بۆیه من ده‌مه‌وێت چه‌ند خالێک باس بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌ی ئه‌م سێ لایه‌نه بۆئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی حزبی دیمۆکرات به خۆیاندا بچنه‌وه بزانن به‌دوای کڵاوی خوار که‌وتون وه‌بزان مانای دیمۆکراسی ئازادی راده‌ربرین پێک هێنانی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی خه‌لکی سه‌ربه‌خۆ مافێکی هه‌موکه‌سه. هه‌ر چه‌ند که‌س ئه‌توانن رێکخراوه‌یه‌ک دروست بکه‌ن. بۆیه دژایه‌تی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی خه‌لکی بێجگه له رسوایی هیچی تێدا نیه. من پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر به‌ره‌ی ئێوه له ته‌ک ینک و پ‌د‌ک چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کتان ئاراسته بکه‌م به‌شێوه‌ی پرسیار به‌ڵام چاوه‌رێ وه‌ڵامتان نیم، وه‌ڵامه‌که بۆ رۆشنبیران و خوێنه‌ران به‌جێدێڵم: 1- بۆچی په‌ژداریتان نه‌کرد خۆ به‌قسه‌ی سه‌رۆکتان بێت ژماره‌ی هه‌ره زۆری زیندانیان سه‌ر به ئێوه‌ن چونکه هه‌ر مسته‌فا هجری بوو ده‌یوت له‌سه‌دا هه‌شتای خه‌لک له ته‌ک ئێمه‌ن. واته ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆکه 1000 زیندانی هه‌بێت 800سه‌ربه‌ئێوه‌ن؟ 2- بۆچی ئه‌گه‌ر له تارانی پایته‌ختتان چوار خوێندکاری ئێرانی له‌سه‌ر زۆر بونی قژیان گیرابان ئه‌وه هه‌موتان ده‌چون بۆ خۆپیشاندانه‌که به فارسیه سه‌قه‌ته‌که‌تان شوعارتان ده‌وته‌وه؟ چونکه خه‌به‌رم هه‌یه هه‌ر له ئه‌ندامانی بالاتان به ته‌ما بو رێکخراوێکی بزورگ دروست بکات بۆ حمایه‌ت له دانیشجویانی ئێرانی عه‌زیز. 3- ئه‌گه‌ر کوری شای ره‌حمه‌تی یان خێزانی داوای لێکردبان ده‌هاتن؟ به‌لێ با ئه‌م جاره بێمه سه‌ر به‌ره‌ی هاوبه‌شی ئێوه و پ‌د‌ک و ینک. ئه‌گه‌ر که‌سێک کۆمیته‌تان نه‌ناسێ زۆر دڵی خۆش ده‌بێت به به‌ره‌که‌تان واده‌زانێت ئاواتی کورد هاته دی ئه‌وه نیه هه‌رسێک کۆمیته‌ی ڤانکۆفه‌ر له‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌کی مێژویی کوردا هه‌رسێک لایه‌نی کوردی یه‌کیان گرت و ده‌بێته هه‌وێن بۆسه‌رکردایه‌تی ، به‌لام به‌داخه‌وه وانیه و دیسان بۆدژایه‌تی کورد بۆ سه‌رکوت کردنی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی کوردی یه‌کتان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلن کورد لێره یه‌کده‌نگ، یه‌ک ماڵیان هه‌بێت له‌مه‌شدا به‌هه‌ڵه چون، چونکه به‌ره‌ی هاوبه‌شتان بۆ رزگار کردنی که‌رکوک نیه، بۆئازادی زیندانیانی سیاسی له رۆژهه‌لات نیه، بۆیه باشه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ش دروست ده‌که‌ن له ته‌ک ینک و پ‌د‌ک نه‌بێت چونکه ئه‌وان ئیمتحانی خۆیان داوه که چه‌نده گه‌نده‌لن چه‌نده دزن و 18 ساڵ به‌سه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه که چۆن هه‌مو مافی کوردیان به چه‌ند دۆلارێک فرۆشت.
|