| کویستان فتوحی: "دواى كۆنگره‌ی سێزده ویستیان به یه‌كجاری ده‌ستی لایه‌نێك له به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب بسڕنه‌وه"
2008 02 10 - 10:35 ئامادةكردنى: دلشاد جمشيدى
به‌رێزتان هۆکاره‌کانی لێکترازانی ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له چی‌دا ده‌بینن؟ کویستان فتوحی: لێكدابڕانی ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر جیاوازی فكریی نه‌بوو، به‌بڕوای من ته‌نیا كێشه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی حیزب بوو. چونكه ده‌بینین هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته فكرییانه‌ی كه له كۆنگره‌ی 13دا په‌سند بوون كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌گوترێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبه به‌و مانایه نیه لایه‌ك تاوانبار بكه‌ین، چونكه ئه‌و كێشه‌یه زۆر له پێش كۆنگره‌ی سێزده‌وه سه‌ری هه‌ڵ داوه. هه‌رچه‌ند من لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار (ئه‌وانه‌ی له كۆنگره‌ی سێزده‌دا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت‌و حیزبیان به‌ڕێوه ده‌برد) زیاتر به تاوانبار ده‌زانم. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌رامبه‌ر میلله‌تدا زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیی بكه‌ن. بۆچی حیزبیان وا به‌ڕێوه‌ده‌برد كه نیوه‌ی ئه‌و حیزبه یا نا یه‌ك له سێی ئه‌و حیزبه لێیان ناڕازی بێ؟ خۆ ناڕازییان ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بوون كه به قه‌ولی ئه‌وان زۆر حه‌زیان له كورسی‌و ده‌سه‌ڵات بوو بێ، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه كه ساڵه‌های ساڵه ره‌نج ده‌كێشن‌و خه‌بات ده‌كه‌ن له‌و حیزبه‌دا ئه‌وان بۆ ناڕازی بوون؟ ئه‌مانه به چ تاوانێك له په راوێز ده‌خران‌و ناحه‌قییان ده‌رحه‌ق ده‌كرا؟ خۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات‌و كورسییان نه‌بوو؟ به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزب نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه حیزب به‌ڕێوه‌به‌رن كه كه‌لێنی دووبه‌ره‌كی وا قووڵ بكه‌نه‌وه كه بگاته لێك ترازان. هه‌رچه‌ند ئه‌م دووبه‌ره‌كییه تازه نه‌بوو، ئه‌وه‌تا له‌بیرم دێ له حیزبی دیموكراتدا دوو ده‌سته‌گی‌و چه‌ندده‌سته‌گی‌و ململانێ هه‌ر هه‌بووه، بۆیه ئێستا تاوانه‌كه‌ی هه‌مووی له ئه‌ستۆی لایه‌نێك نیه. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزب ره‌سمییه‌تیان دابوو به دووبه‌ره‌كی چونكه حیزبیان دابه‌ش كردبوو به (خۆمانه‌و ناخۆمانه) یانی هه‌ركه‌س كه‌مترین قسه‌ی بكردایه كه بۆنی ره‌خنه‌ی لـێ‌بێ له رێبه‌ریی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م ئیتر ده‌كه‌وته به‌ر رق‌و وه‌ك نه‌یارێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه سه‌یر ده‌كرا. ئه‌مه به‌راده‌یه‌ك قووڵ بۆوه كه حیزبی تووشی ئه‌و قه‌یرانه كرد. دڵی خه‌ڵك شكا، ریزی خه‌ڵك تێك درا، خه‌ڵك ناهۆمێد بوون‌و ئاره‌زووی دوژمنان وه‌دی هات. پێیان وابوو به حه‌زف‌و وه‌ده‌رنانی هێندێك كه‌س بۆ هه‌میشه كۆتایی دێنن به جه‌ناح‌و جه‌ناحبازی‌و به خه‌یاڵێكی ئاسووده‌وه بۆ هه‌میشه له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشن. قسه‌ش له‌وه ناكه‌م كه یه‌كساڵه ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌ڵامێكیان پێ‌نیه تا خه‌ڵكی پێ قانع بكه‌ن. هه‌ر دوو لا یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یان ده‌ڵـێ زوڵمیان لێمان كرد، ئێمه‌یان له‌په‌راوێز ده‌خست‌و كه‌م لوتفییان له‌گه‌ڵ ده‌كردین، ئه‌وی‌تریان ده‌ڵـێ ئه‌وانه پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاراتی كۆنگره‌و دیموكراسییان ژێر پێ‌ده‌خست‌و... له‌م قسانه. ئه‌وه چ وه‌ڵامێكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان؟! با هه‌ر دوو لا بێن روونی بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵك كه ئه‌م كێشه‌یه هی ساڵێك‌و دوو‌وسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نیه، ئه‌مه هی زیاتر له ده تا دوازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مێژووی حیزبی دیموكرات دا هه‌میشه ده‌سته‌به‌ندی و ململانێی جۆراوجۆر هه‌بوو، به‌ڵام هی ئه‌مجاره سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش كۆنگره‌ی ده‌یه‌می حیزب. ئه‌وكاته‌ی كه به‌شێك له ئه‌ندامانی حیزب كاریان ده‌كرد بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی حیزبی دیموكرات كه له دوای كۆنگره‌ی هه‌شته‌مه‌وه ریزه‌كانی حیزبیان به‌جێ‌هێشت‌و به‌ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر تێكۆشانیان هه‌بوو. ئه‌و كاته ده‌ستی پێ‌كرد كه كار ده‌كرا بۆ ئه‌و فكره، فكری یه‌كبوونه‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزبی دیموكرات. ئه‌و یه‌كبوونه‌وه‌یه‌ی، بناغه‌كه‌ی به له‌رزۆكی دامه‌زرا. هه‌رچه‌ند ساڵی یه‌كه‌می یه‌كبوونه‌وه كێشه‌كان به رووكه‌ش یان باشتر بڵێم له‌ژێر كاریگه‌ریی كه‌ش‌و هه‌وای تێكه‌ڵبوونه‌وه‌و ته‌ئسیراتی ئه‌و پێشوازییه زۆره‌ی دۆستان‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا بۆ ماوه‌یه‌ك دامركا‌و هه‌ست به كێشه نه‌ده‌كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دۆخه‌ش هێنده‌ی نه‌كێشا‌و ده‌سته‌و ده‌سته‌به‌ندی‌و ململانێ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه. ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه له هه‌موو جێ‌یه‌ك جێی گرت ته‌نیا له نیو ریزه‌كانی حیزب دا جێی نه‌گرت. بۆیه هه‌میشه موخالیفان‌و موافیقانی یه‌كبوونه‌وه هه‌موو كات هه‌ر له ململانێ‌دا بوون. ئه‌گه‌ر موخالیفانی یه‌كگرتنه‌وه زۆر نامه‌سئوولانه ده‌جووڵانه‌وه‌و بۆ تێكدانی ئه‌م هه‌وڵه، لایه‌نگرانی یه‌كگرتنه‌وه‌ش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده كه هه‌مووكات به شانازییه‌كی بێ‌وێنه‌یان ده‌زانی بۆ خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌فه‌كه‌یان وه‌دی هاتبوو‌و هه‌ده‌فێكی پیرۆزیش بوو چونكه ویستی زۆربه‌ی دۆست‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و به‌گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ تێكدانی ئه‌و هه‌وڵه‌دا هه‌مووكات به شاراوه‌و ئاشكرا كارشكێنییان ده‌كرد زۆر بێ‌ته‌فاوه‌ت بوون. له‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه نه‌بێته هۆی ناخۆشیی زیاتر‌و كێشه‌كان قووڵ نه‌بنه‌وه هه‌ر به ئیمتیازدان به لایه‌نی موخالیف، كێشه‌كانی دیزه به‌ده‌رخۆنه ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێڕیش هه‌وڵیان ده‌دا له پۆسته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری حیزب دا ده‌ستیان گیر بێ‌و زوڵمیان لـێ‌نه‌كرێ، هه‌موو ئه‌وانه بوونه هۆی جه‌ناح‌و جه‌ناحبه‌ندی نهێنی له نێو ریزه‌كانی حیزب دا. له جیاتی بێن به شه‌فافی له‌گه‌ڵ یه‌كتر دیالۆگ بكه‌ن‌و كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئوسوولی چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و فكره جیاوازه‌كان ببێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی كاری حیزبی‌و ئامانجی گشتی، به‌شێوه‌یه‌كی سازماندراو كارده‌كرا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌یه‌كتر، به‌ڕاستی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزب له ساڵی 1996دا هه‌ر دوو لا تاوانبارن. نه موافقانی یه‌كگرتنه‌وه به جیددی كاریان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه كرد، نه موخالیفانی یه‌كگرتنه‌وه‌ش شه‌فاف‌و روو راست بوون له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه شانازییه‌كی گه‌وره‌و خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو، بۆچی مه‌جالیان به موخالیفان ده‌دا به‌خاتری مه‌نفه‌عه‌تی شه‌خسیی خۆیان بناغه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه بنكۆڵ بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی شووم بوو، موخالیفان بۆ به ئاشكرا‌و به روونی ریسوایان نه‌ده‌كرد؟ دیاره هه‌ر دوولا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بۆ گرنگتر بوو له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. هه‌ر بۆیه ئاكامه‌كه‌ی جارێكی دیكه‌بۆوه هۆی لێكدابڕان‌و له‌ت‌وپه‌ت بوونی ریزه‌كانی حیزب. به‌رهه‌می كۆنگره‌ی سێزده‌ش كاری ساڵێك‌و دوو ساڵ نه‌بوو ده‌سته‌به‌ندی زۆر له‌وه‌پێشتریان بۆ كردبوو كه ویستیان به یه‌كجاری ده‌ستی لایه‌نێك له به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب بسڕنه‌وه، بۆیه كه‌وتنه حه‌زف‌و سه‌ركوت. تا وای لێهات ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌ك دوژمن سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد. به‌ڕاستی من به‌ش به‌حاڵی خۆم نفره‌تم له حیزبایه‌تی ده‌كرد. چونكه هه‌ستم به‌وه ده‌كرد ئێنیرژی‌و ره‌نجم به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوا.
چ مکانیزم یان رێگه‌چاره‌یه‌ک پێشنیار ئه‌که‌ن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه؟ کویستان فتوحی: میكانیزم زۆره بۆ یه‌كگرتنه‌وه. ئه‌و دوو حیزبه یه‌كجار زۆر خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه پێكه‌وه تا لێك نزیك ببنه‌وه. ئامانجیان، خه‌باتیان، رابردوویان‌و.... پڕه له شتی هاوبه‌ش. ئه‌مانه میكانیزمی سه‌ره‌كین بۆ یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌لاوه گرنگتر بێ له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو ئه‌و دوو حیزبه، ئه‌وه لێك نزیك ده‌بنه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نی كاك مسته‌فای هیجری چاوی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا داخستوه، ئه‌سڵه‌ن تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بى پێی وانیه ئه‌م له‌ت بوونه گاریگه‌رییه‌كی سه‌لبی هه‌بووه له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ئه‌وانیش، ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن چه‌ند كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوون رۆیشتن‌و حیزبیان به‌جێهێشت!! ئه‌مه‌یه كاره‌سات یان به‌ڕاستی له واقعی تاڵی ئه‌و له‌تبوونه یا ئینشعابه هه‌رچییه‌كی ناو ده‌نێن، تێنه‌گه‌یشتوون، یان راستگۆ نین له‌گه‌ڵ خه‌ڵك. خۆزگه هه‌ردوو لا كورسی‌و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ویستبا. خۆزگه ئاڵ‌وگۆڕیان له‌خۆیاندا پێك ده‌هێنا‌و به عه‌قڵییه‌تێكی نوێوه كار بكه‌ن‌و حیزب ته‌نیا به هی ده‌سته‌و گرووپێك نه‌زانن‌و رێگه به هه‌موو چین‌و توێژێك بده‌ن خۆیانی تێدا ببیننه‌وه. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته له خۆیان بسڕنه‌وه (كه هه‌رچی له‌گه‌ڵ من نیه دوژمنی منه)، چی دیكه گاڵته به هه‌ست‌و شعووری خه‌ڵكی كوردستان نه‌كه‌ن. ئه‌مانه ده‌توانن رێگایه‌ك بن بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌و لێك تێگه‌یشتن.
|