| كوردستان‌و به‌ستێنه مێژوییه‌كانی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران
2008 02 02 - 12:22 ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده ئه‌وه ئه‌مرێكی واقعییه كه گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژووی دوو سه‌ده له‌وه پێشی به‌رده‌وام بۆ دامه‌زراندن‌و چه‌سپاندنی بیرێكی ئاشتیخوازانه‌و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانی خۆی بۆ سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆیدا خه‌باتێكی شێلگیرانه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. جیا له‌وه‌ش ئه‌م گه‌له كه پاش دابه‌ش بوونی به سه‌ر چوار وڵات‌دا له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند ده‌یه له‌وه پێشه‌وه ته‌واوی هه‌وڵی خۆی به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر بۆ بوار خۆشكردن‌و هه‌روه‌ها بۆ دابین كردنی ده‌سه‌ڵات‌وحاكمییه‌تییه‌ك كه مافی سه‌رجه‌م گه‌لانی تێدا مسۆگه‌ر بێت، خستۆته گه‌ر. ئێستاكه‌و له‌سه‌روبه‌ری ساڵیادی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به پێویستی ده‌زانم پاش گێڕانه‌وه‌یه‌كی كورت له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌قۆناغ‌و ئاسته جیاجیاكاندا به شێوه‌یه‌ك ئاوڕێك بده‌مه‌وه له كاریگه‌ری‌و هه‌روه‌ها به‌شداری خه‌ڵكی كورد له‌و شۆڕشه به‌هێزه‌ی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی57 هه‌تاویی. 1- پڕ ئاشكرایه كه له‌دوای مراندنی بیره پێشكه‌وتنخوازه‌كانی شۆڕشی مه‌شرووته‌و پاشان هاتنه سه‌ركاری ره‌زاشای په‌هله‌ویی بۆسه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌شێوه‌ی كۆده‌تا و به پشتیوانی وڵاتێكی زلهێزی جیهانی‌وه‌ك (بریتانیا)و تێكه‌وه پێچانی ده‌سه‌ڵاتی 2500 ساڵه‌ی قاجاره‌كان له ئێران، ناوبراو ده‌ستی دایه كۆمه‌ڵێك به‌ناو چاكسازی له‌ناوخۆی ئێران‌دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێرانی(جگه له‌فارسه‌كان) تێدا ره‌چاو نه‌كرابوو. بۆ نموونه زه‌ق كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌و هه‌روه‌ها بره‌ودان به زمانی فارسی‌و فه‌رهه‌نگی فارسی‌و له هه‌مانحاڵدا رێز نه‌گرتن له‌باقی پێكهاته‌كانی ئێرانی كرده سه‌رتۆپ‌و ده‌ستپێكی سه‌ركوت‌و له‌باربردنی هه‌ر جۆره بیریكی جیا له‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی. به‌و بۆنه‌وه رۆژ به‌رۆژ ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو گه‌شه‌ی ده‌دا به ده‌سه‌ڵاته ره‌شه‌كه‌ی خۆیی به‌جۆرێك كه هه‌ندێك ناڕه‌زایه‌تی له‌ناوچه جیاجیاكانی ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا. بۆ نموونه له‌ناوچه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعتراز هاته ئاراوه كه به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌رخه‌ری زۆڵم‌وزۆر وچه‌وساندنه‌وه‌ی نیزامی ره‌زاشای به‌دژی خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تانی ئه‌و ناوچه‌ی تێدا ده‌بیندرا كه به جۆرێك به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ره‌زاشا هاتبوونه گۆڕێ. ره‌زا شا به ناحه‌زترین شێوه له گه‌ڵ خه‌ڵكی كورد ته‌عامولی ده‌كرد‌و به هیچ چه‌شنێك ده‌ره‌تانی به‌ده‌نگ هه‌ڵبڕینی كوردانی ئێران بۆ پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان نه‌ده‌دا. ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكی رۆژبه رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆشت، هه‌ژاری‌و برسیه‌تی‌و بێكاری له‌پاڵ زوڵم‌وزۆری فیۆداله‌كانی ده‌سته‌چیله‌ی ره‌زا شا رۆژانه له‌په‌ره‌سه‌ندن دابوون به‌جۆرێك كه بڕستی له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناچه بڕیبوو. به‌و بۆنه‌وه خه‌ڵكی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشاوتا كاتی رووخان‌و تێكه‌وه پێچانی ده‌سه‌ڵاتی ناوبرا جیا له‌قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانیان‌و هه‌روه‌ها بێ بایه‌خكردنی فه‌رهه‌نگ‌و داب‌ونه‌ریتیان چیدی سودێكی ئه‌وتۆیان بۆ تێدا نه‌بوو. 2- پاش نه‌مانی ره‌زاو شا‌و ده‌سه‌ڵاته نگریس‌و شوومه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا و هه‌روه‌ك چۆن كاتی خۆی له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه ته‌ختی پاشایه‌تیان بۆ خۆش كرد و به‌م شێوه‌یه‌و له‌وپه‌ڕی كزی‌و شه‌رمه‌زارییه‌وه ته‌خت‌وده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان پاش 20 ساڵ زۆڵم‌وزۆر به‌سه‌ر ئێرانداو له خه‌رمانانی ساڵی 1320 هه‌تاویی لێسه‌نده‌وه‌و حه‌مه‌ره‌زا شای كوڕیان كرده جێنشینی‌و ناوبراویان به‌ره‌و دوورگه‌ی موریس دوورخسته‌وه. له‌وه به‌دواو پاش 20ی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ده‌یه كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕ له ئاستی ئێران‌دا هاته ئاراوه. كزبوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ هه‌روه‌ها لاواز بوونی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌گشتی دیارده‌ی دروستكردنی حیزب‌و رێكخراوه‌و ده‌ركردنی رۆژنامه وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی خه‌ڵكی، كه له‌سه‌رده‌می ره‌زاشا باس كردن لێی بڤه بوو هێنایه ئاراوه. به‌نه‌مانی ره‌زا و داڕمانی ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكه‌ی كه‌لێنێك بۆ گه‌لانی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كورد كراوه. ئه‌وه روونه كه هه‌ركات ده‌سه‌ڵاته ملهوڕو دیكتاتۆره‌كان ته‌خت‌و به‌ختیان تێكه‌وه ده‌پێچرێ مه‌جال بۆ ئه‌وه ده‌نگ‌وبیره كپكراوانه ده‌ره‌خسێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌جاله‌ش كه له‌ئاستی ئێران‌دا هاته ئاراوه به‌شێكی زۆر له‌كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ریك به‌خوێندن بوون له هه‌نده‌ران گه‌ڕانه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بیری نوێی وچه‌مكی تازه‌یان له‌بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ خۆ به‌ره‌و ئێران هێنابووه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م وهه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆ بوونی وڵاتانی كۆنۆلی ئه‌و سه‌رده‌م خۆی له‌خۆیدا بووه هۆی چه‌كه‌ره كردنی بیری پێشكه‌وتنخوازانه له‌ناو باقی نه‌ته‌وه غه‌یره‌فارسه‌كان به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ئێران. بێگومان له‌وساڵانه‌دا بووكه یه‌كه‌مین رێكخراویی سیاسی به‌ناو "ژ- ك" له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سانی جیاواز له‌پێشوو وبه‌تایبه‌ت رۆشنبیرانی شاری مه‌هاباد دروست بوو. پاشان دروست بونی حیزبی دیمۆكرات‌و دوابه‌دوای ئه‌و دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هابادی له ساڵی 1324ی هه‌تاویی به‌دوای خۆیدا هێنا. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌مه‌ره‌زاشاش بیری ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و فراوانخوازی‌و تاك نه‌ته‌وه بوون تێدا به‌هێز بوو ده‌ستی دایه هێز كۆكردنه‌وه له‌لایه‌ن "قه‌وام"ی سه‌رۆك وزیرانی ئه‌وكاتی به‌دژی كۆماری مه‌هاباد‌و به چه‌شنێك كه به نۆكه‌ری بێگانه‌و به گویڕایه‌ڵی یه‌كێه‌تی سۆڤییه‌تی ده‌زانی‌و به‌و بۆنه‌وه پاش یانزه مانگ له‌ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره هێرش كرایه سه‌ری‌و پاش سه‌ركوتكردنی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ناجوامێرانه رێبه‌رانی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆماره‌یان له‌مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره‌دا. حه‌مه‌ره‌زای شای كوڕ پاش نه‌مانی باوكی جه‌سته‌ی بێ گیانی رێبه‌رانی كۆماری مه‌هابادی كرده یه‌كه‌مین دیاری ده‌سه‌ڵاته شوم‌وترساوییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كورد له‌كوردستانی ئێران. پاش ئه‌و رووداوه‌و هه‌روه‌ها پاش كۆده‌تاكه‌ی شاه‌و زاهیدی به‌پشتیوانی ئا‌مریكا، بۆجارێكی دیكه سێبه‌ری ره‌شی رژیمی پاشایه‌تی باڵی كێشا به‌سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستان‌و بۆجارێكی دیكه هێرشكرایه‌وه سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ناوچه‌یه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 30ی هه‌تاویی بۆ كه رژیمی پاشایه‌تی هێرشی كرده سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌چالاكانی سیاسی‌و زیاتر له 120كه‌سی چالاكی ئه‌و بواره ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌درێژه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حه‌مه‌ره‌زاشا به‌شێكی زۆر له‌عه‌شیره‌و ده‌ربه‌گ‌و فێۆداڵه‌كان به‌پشتیوانی هێزی رژیم كه‌وتنه‌وه گیانی جووتیاران‌و هه‌ژارانی بێده‌رتانی ئه‌و ناوچه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ك كه دیسانه‌وه فه‌زای سیاسی كوردستان مه‌جالی هیچ ده‌نگێكی ئازادانه‌ی پێنه‌ده‌دراوباڵی ره‌شی دیكتاتۆری به‌سه‌ریدا زاڵ بووه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌بواری گوزه‌رانی رۆژانه هه‌ژارییه‌كی زیاده له‌حه‌د له‌كوردستان هاته ئاراوه كه بووه هۆی قات‌وقڕییه‌كی بێوێنه‌و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی جۆراوجۆر كه كوشتنی به‌شێكی له خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه. پاشان‌و دوای ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دیكه‌و ساڵه‌كانی 46-47و له‌ژێر كاریگه‌ری ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهانی‌و به‌تایبه‌تی پاش كێشه‌ی نێوان سۆڤییه‌ت‌و چین‌و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی بیری چه‌پی نێو له‌ئاستی جیهانداو هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی رژیمی پاشایه‌تی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌دژی رژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا له‌ناوچه‌كانی كوردستان كه لایه‌ن چه‌ندین خوێندكاری كوردی زانكۆكانی ئێران‌و چه‌ندین كه‌سی خۆشناو لێهاتووی ناوچه‌كانی كوردستان به بیرێكی چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخوازانه له پشتیوانی له‌جووتیارانی هه‌ژارو هه‌روه‌ها به‌دژی زوڵم‌وزۆری رژیم‌وده‌ربه‌گه‌كانی سازدرا كه بۆ ماوه‌یه‌ك هیوایه‌كی دیكه له‌ناودڵی خه‌ڵكی كوردستان زیندوه كرده‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا و پاش ئه‌و سه‌ركوته بێوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی هه‌ناسه‌یه‌كی وه به‌رخه‌ڵكی كورددا هێنایه‌وه‌و توانی بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌م‌و نیگه‌رانییه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵانی كوردی چه‌وساوه بسڕێته‌وه‌و بووه هۆی چاندنی بیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی رژیمی پاشایه‌تی. ئه‌م رووداوه‌ش له‌مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا وه‌ك روداوێكی پرشنگدار شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌وبه‌رچاوه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك چالاكی نواندن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه‌ره‌زاشاو پاش كوشتنی رێبه‌رانی سه‌ركوت‌و له‌ناو چوو وناوی رێبه‌ران‌و حه‌ره‌كه‌ته‌كه‌یان چووه ناو مێژووی به‌ره‌نگاری گه‌لی كورد له‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌و به‌رحه‌قدا. 3- به‌م فاكتانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه به‌كورتی ئاماژه‌مان پێدا خه‌ڵكی كورد جیا له‌ماڵوێرانی‌و هه‌ژاری‌و سووكایه‌تی به كه‌لتوور و داب‌ونه‌ریت‌و هه‌روه‌ها كوشتنی به‌شێكی به‌رچاو له‌رووناكبیران‌و كه‌سانی زانا و لێهاتوو و سیاسی چی دیكه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی رژیمی پاشایه‌تی بۆ به‌جێ نه‌مابوو. به‌و مه‌به‌سته رق‌و تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌رده‌وام وه‌ك ژیله‌مۆیه‌ك له‌خۆیدا په‌نگی ده‌خوارده‌وه. به پێی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه له‌دوای" ئیسلاحاتی ئه‌رزی" حه‌مه‌ڕه‌زاشا له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 40ه‌وه تا كۆتاییه‌كانی له‌ئاستی ئێران هاته ئاراوه، راده‌ی رۆشتنی لاوانی كوردی خوازیاری فێر بوون كه تا ئه‌وكات مه‌جالێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ڕه‌خسابوو بۆ زانكۆكان به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو. ئه‌و ساڵانه كه به‌ساڵانی گه‌شه‌ی بیری چه‌پ له‌ئێراندا ناوی لێده‌برێ، به‌شێكی زۆری خوێندكارانی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناو زانكۆكانی ئێرانی هاندا بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رژیمی پاشایه‌تی ده‌ست بكه‌نه سازدانی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی خوێندكاری به‌بۆچوونێكی چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخوازانه دژ به‌رژیمی پاشایه‌تی. ده‌توانم بڵێم كۆمه‌ڵه یه‌كێك له‌و رێكخراوه خوێندكاریانه بوو كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكارانی خاوه‌ن بیری چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م له‌زانكۆی شاره گه‌وره‌كانی ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. به‌م چه‌شنه له‌لایه‌كه‌وه پاش گه‌شه‌كردنی بیری پێشكه‌وتنخوازانه له‌ئاستی ئێران‌دا كه به‌زۆری له‌زانكۆكانه‌وه چرۆی دابوو و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاش زوڵم‌و زۆری رژیمی پاشایه‌تی‌و هه‌روه‌ها رق وتووڕه‌یی خه‌ڵك‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێزاری خه‌ڵكی ئێران له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی شومی رژیمی پاشایه‌تی كۆمه‌ڵێك ئیعتراز وناڕه‌زایه‌تی هاته ئاراوه. به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌ست به‌جێ كه‌ڵكیان له‌و ده‌رفه‌ته گرت‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وشیارانه ده‌ستیان دایه رێكخستن‌و رق‌و توڕه‌یی په‌نگ خواردووی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان ئاوێته به بیرێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی سه‌ره‌ده‌م كرده چه‌كێك به‌دژی رژیم وده‌ست به‌جێ پاڵپشتی خۆیان له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كیانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌دژی رژیمی پاشایه‌تی راگه‌یاند. ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه پێ بده‌ین ئه‌و راستیه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به هۆی ئه‌و مێژووه پڕ له‌خه‌بات‌وتێكۆشانه‌ی كه بۆ رزگاری وه‌ك باكگراوه‌ندێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنا، بوار‌و به‌ستێن‌و ئه‌زموونی ئه‌رێینی‌و به‌كه‌ڵكی هه‌بوو بۆ خۆرێكخستن‌و سازماندان له‌مه‌ڕ هه‌ر جۆره رووداوێكی كت‌وپڕ له‌پێناو شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بۆ تێكه‌وه پێچانی بنه‌ماكانی رژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تی له‌ئێراندا. 4- رژیمی پاشایه‌تی به‌ره‌به‌ره كۆڵه‌كه‌كانی به‌ره‌و كزی‌وداڕمان ده‌ڕۆیشت‌و ترسی له‌روخانی خۆی تێدا به‌رجه‌سته ببووه. به‌و بۆنه‌وه ده‌ستی دایه قه‌ڵاچۆكردنی به‌شێكی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تی چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخوازی ئه‌و كات‌و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستی دایه داخستنی رۆژنامه دێمۆكراته‌كانی سه‌رده‌م و له پاڵ ئه‌وه‌شدا ره‌ش بگیرییه‌كی بێ وێنه‌ی له‌ئاستی ئێران‌و به‌تایبه‌ت كوردستان وه‌ڕێخست. رژیم بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆری له‌كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان‌و هه‌روه‌ها له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی كوردستانیان وه‌ك كاك فۆئادی مسته‌فا سوڵتانی‌و.... هتد راپێچی زیندانه‌كانی كرد. به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستانی ئێران بۆ نه‌مانی ئه‌م رژیمه‌و هه‌وڵدان بۆگه‌یشتن به‌مافه‌كانیان له‌هیچ چه‌شنه هه‌وڵ‌وماندوو بونێك درێغیان نه‌ده‌كرد‌و شێلگیرانه له‌هه‌وڵی خۆ رێكخستندا بوون بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ رژیم‌و كرده‌وه دیكتاتۆرییه‌كانی‌و به‌و بۆنه‌وه گرتن‌و لێدان‌و كوشت‌و بڕ نه‌یده‌توانی رێگه به خه‌ڵكی كوردستان لێژ بكات. 5- به‌ره به‌ره تووڕه‌یی خه‌ڵك له ساڵه‌كانی نیوه‌ی دووهه‌می ده‌یه‌ی 50 زیاتر ده‌گه‌شایه‌وه‌و هۆمێدی خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت كوردستان زیاتر له هه‌میشه بۆ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به هێز بۆ روخانی رژیمی پاشایه‌تی روو له‌زیاد بوون‌و هه‌ڵكشان دابوو. كه‌لێنه چینایه‌تیه‌كان رۆژانه به‌ره‌و قووڵبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چوو، سته‌م‌و بێعداڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئاستی جیاواز بێدادی ده‌كرد، چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك به هۆی گۆڕانه‌كانی له‌ئاستی جیهاندا په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به‌و بۆنه‌وه پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕأن وشۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌باشی هه‌ستی پێده‌كرا. خه‌ڵكی كورد به د‌رك به‌و واقعییه‌تانه به شێوه‌یه‌كی گونجاو خه‌ریك به خۆرێكخستن بوو، لاوانی تێكۆشه‌رو جه‌ماوه‌ری به گوڕی كوردستان به شێنه‌یی خۆیان ته‌یار ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك بتوانن رۆڵێكی سه‌ره‌كی بگێڕن له‌گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی. رۆژ له گه‌ڵ رۆژ كه زیاتر نزیك ده‌بووینه‌وه له‌شل بوون‌و رمانی كۆڵه‌كه‌كانی نیزامی پاشایه‌تی، كوردستانیش زیاتر په‌ره‌ی ده‌دا به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌دژی شا‌و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی. به‌و بۆنه‌وه زایه‌ڵه‌ی ئازادی‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیمۆكرات له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان له‌دڵی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌زرینگایه‌وه. نیزامی پاشایه‌تی‌و سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی له‌كوردستان‌و له‌به‌شه جیاجیاكانیدا كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی رق وتووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتووی كوردستان. ئیتر ترسێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی نیزامی پاشایه‌تی‌و له ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی ساواك له‌شاره‌كاندا له‌ئارادا نه‌بوو. خه‌ڵك بوێرانه‌و به گۆڕتر له‌جاران هاتنه‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان‌و به شێوه‌یه‌كی بوێرانه خواست‌و داخوازییه‌كانی خۆیان دێنا گۆڕێ. پێویسته بوترێ كه خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی زه‌برو زه‌نگی رژیمی پاشایه‌تی له ئاسته جیاجیاكاندا به‌دژیان، زیاتر له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه رق‌و نیگه‌رانی په‌نگ خواردوویان له‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌دڵ دابوو، به‌و مه‌به‌سته به ته‌واوی هێزو به شێوه‌یه‌كی زۆر یه‌كگرتوانه‌و شێلگیرانه به‌دژی نیزام و بۆ رووخانی هه‌وڵیانده‌دا. پێویسته بوترێ ماوه‌ی كه‌مێك پاش شكستی ته‌واویی رژیم و ئه‌وكاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌كوردستان هیچ توانێكی نه‌ماو شار كه‌وتبووه ده‌ست خه‌ڵكی ئه‌وناوچه‌یه، خه‌ڵكی كورد به شێوه‌یه‌كی گونجاو و له‌حه‌ره‌كه‌تێكی ته‌واو دیمۆكراتیانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شار‌و هه‌روه‌ها بۆبه‌رگرتن له‌ئاڵۆزیی زیاتر له‌ناو شاره‌كانی كوردستان بیری هاتنه ئارای شۆراكان هاته ئاراوه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاو كاروباری شاره‌كان له‌ئاسته جیاجیاكاندا سپێردرایه ده‌ستی شوراكان. ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ك بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی حكوومه‌تێك‌و هه‌روه‌ها هاتنه ئارای ئه‌و ئاڵوزی‌و بشێویانه‌ی هه‌ر شۆڕشێك له‌سه‌ره‌تاكاندا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێ كه‌متر تووشی خه‌سارو وێرانی بێت. 6- پاش ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه به هێزانه‌ی كه به‌دژی نیزام سازماندرابوو، نیزامی پاشایه‌تی له‌سه‌ره‌تاكانی رێبه‌ندان ته‌واو به‌ره‌و كزی روێٍشت‌و له‌ئاكامدا له رێكه‌وتی 22ی رێبه‌ندان‌و پاش ده رۆژ له‌هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی له "نۆفێلۆشاتۆ" بۆ هه‌میشه داری شۆڕش‌و قوربانیدانی خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان به‌رهه‌مه‌كه‌ی هاته ئاراوه‌و نیزامی سه‌ڵته‌نه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویی بۆ هه‌میشه چووه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێ به‌ره‌ی ئه‌م شۆڕشه به هێزه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن ئاخونده فه‌نده‌مێنتاڵ‌وده‌مارگرژه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌باربرا، به چه‌شنێك كه‌هیچ بایه‌خێك بۆ قوربانیدانی خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رچاونه‌گیراو به هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ‌و به زه‌بری چه‌ك‌و زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی دام‌ووده‌زگا وسه‌روه‌ت‌و داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران گرت. ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی كورد به‌بوونی حیزبه‌سیاسیه‌كانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ملی نه‌دا به سیاسه‌ته‌كانی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو خۆیان كاروباری ناوخۆیی كوردستانیان وه ئه‌ستۆ گرتبوو‌و به شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تا كوو به‌ر بگرن به سیاسه‌ته‌كانی رژیمی تازه‌ی خومه‌ینی كه سه‌رتاپا به دژی خه‌ڵكی كورد‌و ئامانجه به‌رز‌و دیمۆكراته‌كانیان بوو. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه به شێوه‌یه‌كی گونجاو كێشه‌ی كورد له‌ئێران چاره‌سه‌ر بكات‌و ته‌نانه‌ت پاش چه‌ندین دانیشتنی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد له گه‌ڵ نێردراوانی خومه‌ینی‌وحكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان به ده‌ست نه‌هێنا. پاش ئه‌و گشته هه‌وڵه‌ی خه‌ڵكی كورد‌و حیزبه‌سیاسییه‌كانیان بۆ به‌رگرتن به شه‌ڕوكوشت‌وكوشتار له‌خۆیان نیشاندا، رژیمی كۆماری ئیسلامی له 28 گه‌لاوێژی 58و به بڕیاری راسته‌وخۆی خومه‌ینی جیهادی به‌دژی خه‌ڵكی كورد ده‌ركردو پاش ئه‌وه‌ش به دڕندانه‌ترین شێوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و به تانگ‌وتۆپ‌و كۆپته‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و بۆم جۆره رایانگه‌یاند كه كورد نابێت خاوه‌ن هیچ مافێكی ئازاد ببێت له‌كوردستان. ئه‌نجام ئه‌وه‌ی باسی هات گێڕأنه‌وه‌یه‌كی كورت بوو له‌مێژووه ناوبه‌ناوه‌كانی بزووتنه‌وه‌و وهه‌وڵدانه‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ڵته‌نه‌تی پاشایه‌تی بۆ سه‌قامگیری حكوومه‌تێكی دێمۆكراتیك تا كوو به شێوه‌یه‌ك ئه‌م گه‌له ئامانجه ره‌واكانی خۆی تێدا ببینێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره ملهوڕو دیكتاتۆره‌كان له‌بار چووه. ئێستاكه‌ش پاش ده‌سه‌ڵاتداری سێ ده‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و ره‌چاو كردنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و توندوتیژی به‌سه‌ر گه‌لی كوردا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بیری گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن‌و درێژه به‌خه‌بات هه‌ر له‌ئارادایه. هه‌نووكه‌ش ئه‌وه‌ی گرنگه درێژه‌دانی خه‌بات‌و چالاكی خه‌ڵكی كورد‌و تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادییه كه تا هه‌نووكه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باسی هات بۆ ساتێكیش له‌خه‌بات‌وتێكۆشان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه. ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت خه‌ڵكی كورد‌و هێزه سیاسیه‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌زموون‌و مێژووه پڕ بایه‌خه‌ی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتیان كردۆته چه‌كێكی به‌هێزی ئاوێته به هه‌ڵوێست‌و روانینی نوێ به‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی دژی گه‌لی كورد بۆده‌سته‌به‌ر كردنی رزگاری هه‌میشه‌یی.
|