| دیموكرات و كۆمه‌ڵه,ناتوانن مژده‌ی دیموكراسی به رۆژهه‌ڵات بده‌ن
2007 09 23 - 18:20 هاوار بازيان بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات به درێژایی مێژووی خۆی تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئێستا نزم و لاواز نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی پاش نه‌مانی كۆماری كوردستان به شێوه‌كانی جۆراوجۆر متمانه‌ی خه‌ڵكیان هه‌ر له ده‌ست ماوه و پێگه‌ی خۆیان به نهێنی و ئاشكرا پاراستوه. به‌ڵام پاش ئه‌و ته‌وژمه سیاسی یه‌ی حیزبه‌كانی كوردی ئێرانی گرته‌وه به كرده‌وه سه‌لـما كه ئه‌و دوو لایه‌نه كلاسیك و سووننه‌تی یه‌ی ناو كوردستانی رۆژهه‌ڵات (دیموكرات و كۆمه‌ڵه) ناتوانن به شێوازی ئێستایان باس له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆر لێهاتووبن ئه‌وه شه‌ڕی ناوخۆیان پێده‌كرێ! ئاستی پلان و پرۆژه‌كانی سیاسی,ئابووری,ئه‌منی,كۆمه‌ڵایه‌تی و... هتد هیچ كام له‌و دوو حیزبه تاكوو ئێستا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ببیته بنه‌مایه‌ك بۆ پێكهاتنی پێگه‌یه‌كی پته‌و بۆ دواڕۆژ به‌ڵكوو ئه‌و هێزانه بیریان له شتی ئه‌و بابه‌ته نه‌كردۆته‌وه و پێیان وایه گه‌نمیان چاندووه و ماوه‌یه‌كی تر ده‌چنه‌وه ده‌یدروون! ئه‌وان ناتوانن ماكێتێك و نموونه‌یه‌ك له پرۆژه‌كانی كوردستانی پاش رووخانی رژیمی كۆماری ئیسلامی پێشكه‌ش به رای گشتی بكه‌ن. كاتێك وه‌ڵامی بچووكترین تێكنه‌گه‌یشتن و جیاوازی سه‌لیقه به شه‌ڕ و پێكدادان بده‌درێته‌وه ناكرێ ئامانجی ئه‌و رێكخراوه‌یه به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی دیموكراتیك و وڵاتێكی فیدراڵ بێت. ئه‌و گێژاوه‌ی هێزه‌كانی كوردی ئێرانی تووشی هاتوون ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر رابردووی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه بووه. \"حیزبی دیموكرات\" وه‌ك كوڕێكی خراپ ئه‌و میراته سیاسی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی پێشه‌وا و قاسملووی بڵاو ده‌كاته‌ته‌وه و نازانێ كه پشكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تێدایه.هه‌روه‌ها \"كۆمه‌ڵه\" كه لانی كه‌م توانی كاتی خۆی ئه‌و بۆشاییه سیاسی یه‌ی چه‌پ بۆ ویستی هزری كوردی پڕ بكاته‌وه به‌ڵام ئێستا ناتوانێ نموونه‌یه‌ك له سیسته‌می سوسیالیستی بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌مپه‌كانی تاراوگه دا ده‌سته‌به‌ر بكات و ده‌پرسم كه چ دیاری یه‌كی بۆ كوردستانی ئێرانی دواڕۆژ پێیه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كات ده‌توانێ وه‌ك چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ناوخۆ كرد كه جۆرێكی تر بیرده‌كه‌نه‌وه و به شێوه‌ی هاوڕێی خۆیان \"ئاسۆ ئیسلام په‌نا\" و به زمانی كۆن وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رده‌م بداته‌وه و خه‌ڵكی تیینوی خه‌ڵكی تامه‌زرۆی ئازادی كوردستان به‌و شێوه‌یه بداته‌وه ئه‌وه وا باشتره له ژێر ناوێكی تر بگه‌ڕیته‌وه رۆژهه‌ڵات و دروشمێكی تر هه‌ڵبگرێت,به‌ڵكوو تا جارێكی تر خه‌ڵك له ناوه‌رۆكیان تێده‌گه‌ن باسی ئه‌زموون و ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ بێخه‌به‌ران بكه‌ن! هه‌روه‌ك چۆن \"حیزبی دیموكرات\" نه‌یتوانی دیموكرات بێت و رێگه‌شی نه‌دا خه‌ڵكی تر بانگه‌شه‌ی دیموكراسی بكات, هیچ كامیان ناتوانن ژێرخانێكی پته‌و بۆ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی وڵات دروست بكه‌ن و نێوه‌نێوه جه‌ماوه‌ر تێ‌یان گه‌یشتووه و تێ‌یان ده‌گات. جاران حیزبه‌كان پێشڕه‌و بوون و رێگه پێشانده‌ری خه‌ڵك, به‌ڵام ئێستا نه‌ك پاشَڕه‌ویش نین به‌ڵكوو ئاگادار نین رێگه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن! ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئاگایان له رژیم و به‌كرێگیراوان بوو تا بزانن چی ده‌كه‌ن و پلانیان له دژی كورد چیه تا پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه, ئه‌وه ئێستا له شوێنێكی بچووك وه‌ك بۆچوونه‌كانیان چاودێری یه‌كتر ده‌كه‌ن تا بزانن كامیان قسه‌یه‌ك به پێڵاوه‌كانی ئه‌وه‌ی تریان ده‌ڵێت!. ئه‌گه‌ر پێشتر هێزه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك هێزی پشتیوان یارمه‌تی كوردی رۆژهه‌ڵاتیان ده‌دا تا دوژمن تێك بشكێنن,ئه‌وڕۆ ده‌بێ وه‌ك هێزی ناوبژوان ئاگادارمان بن تا خۆمان یه‌كتر نه‌خۆین. ئه‌گه‌ر تا دۆینێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تری كوردی باشوور وه‌ك رێزلێنان و راوێژ پێكردن دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی حیزبی دیموكرات ساز ده‌كرد و به دیداری تایبه‌ت ناوی ده‌برد و كه‌م یا زۆر به‌رده‌وام یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و بزاڤه‌یان داوه و هه‌میشه پاڵپشتی ستراتیژی كوردی سه‌رجه‌م پارچه‌كان بوونه ئه‌وه ئه‌مڕۆ بانگییان ده‌كات و رێنوێنیان ده‌كات تا چیتر نه‌بنه مایه‌ی دڵخۆشبوونی دوژمن و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و لایه‌نانه له دواڕۆژی كوردستانیان وه‌بیر ده‌خاته‌وه. تاكی رۆژهه‌ڵاتی تووڕه‌و و بێزاره له‌و باره ناله‌باره‌ی ئێستا كه كوردی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی تێیدا ده‌ژی و بۆیه كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ خۆیان ده‌ستی خه‌بات هه‌ڵماڵن و ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانیش شوناسی خۆیان دۆزییه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته‌ی ئه‌وان بده‌ن و ئه‌و كاتیش ئه‌وان پێویسته ده‌رك به ویستی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن كه بنه‌مای دیموكرات بوون و زامنی وڵاتێكی دیموكراتیكه.
|