خه‌لیل به‌هرامیان ، محه‌ممه‌د شه‌ریف و محه‌ممه‌د عه‌لی دادخواه : ئیمزاکانمان جعل کراون
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ : له چه‌ند رۆژی رابردوودا نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه به ئیمزای 6 وه‌کیل که خۆێان به (وه‌كیلی زیندانیانی سیاسی كورد) ناساند بوو له سایتی (پیك نیت) دا بڵاو کرابووه و ئیدیعایان ده‌کرد که مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد درۆیه‌و هاوكات مه‌شرووعیه‌تی زۆرێك له‌و كه‌مپێن‌و رێكخراوانه‌ی كه به ناوی زیندانیانی سیاسیه‌وه لێدوانیان دابوو، بردیانه ژێر پرسیار‌و به درۆیین‌و ده‌ستكرد ناویان ده‌بردن.
ئه‌مرۆ 4ی ئوکتۆبر کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له راگه‌یاندراوێکدا که به زمانی فارسی نووسراوه، له زمانی سێ وه‌کیل به‌ناوه‌کانی خه‌لیل به‌هرامیان ، محه‌ممه‌د شه‌ریف و محه‌ممه‌د عه‌لی دادخواه ده‌ڵێن که ئه‌وان ئه‌و نامه سه‌رئاواڵه‌یان واژۆ نه‌کردوه و ئیمزاکانیان جعل کراوه.