مه‌لایكه عه‌له‌م هولو وته‌بێژی كه‌مپینی "تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو" له‌چاوپێكه‌وتن
"دادوه‌ره‌كان سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌دان دوور بین بن"سازدانی: موحسین كاكه‌ڕه‌ش رهانا: له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو زیندانی سیاسیی كورد، كه تۆمه‌تی موحاربه‌ی دراوه‌ته پاڵ، له‌مدوایانه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌س‌وكاره‌كه‌ی "كه‌مپینی تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو" یان خستووه‌ته ڕێ.